لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و دامەزراوەی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشتگیری دەکەن له‌ بەدیجیتاڵکردنی سیسته‌می زانیاری به‌ڕێوه‌بردنی گشتی خانه‌نشینی كوردستان

١٢ ئەیلوول ٢٠٢٢

هەولێر، عێراق، 12 ئەیلول 2022 – ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانیی دامەزراوەی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، سیستەمێکی نوێی زانیاریی بەڕێوەبردنی گشتی خانەنشینیان لە کوردستان خستەگەڕ. سیستەمەکە یارمەتیدەر دەبێت لە بە دیجیتاڵکردن وئاسانکردنی کارەکانی بواری کارسازیی وکەمکردنەوەی کاتی یەکلاییکردنەوەی داواکارییەکانی خانەنشینی وئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ بڕیاردەران.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی وئابووریی و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری کرد بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی زانیاریی بەڕێوەبردنی گشتیی خانەنشینیی، کە بەرنامەیەکی ئەلکترۆنیی تایبەتە لەسەر ئینتەرنێت کە دوانزە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دەبەستێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینییەوە وجێی پرۆسەیەکی دەستیی وابەستە بە نووسراوی چاپکراو دەگرێتەوە، کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت هەماهەنگییەکی ئاسانتر و بێ گیروگرفت تر دەبێت لە بواری زانیاریی ودەستگەیشتن پێی. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پێنج خولی ڕاهێنانی ئەنجامدا، کە تێیدا ڕاهێنانی کرد بە 62 کارمەندی بەڕێوەبردنی گشتیی خانەنشینیی، هەروەها پشتگیریی کردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینیی بە دامەزراندنی یەکەیەکی کارگێڕیی بۆ جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی سیستەمەکە. ئەم سیستەمە نوێیە کە لە 1ی ئاب 2022 دا بە فەرمیی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێشکەشکردنی نزیکەی 600 داواکاریی نوێی خانەنشینیی بەخۆوەبینی.

بەگوتەی د.دارا رەشید مەحمود، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان:"سیستەمی بەڕێوەبردنی خانەنشینی گشتی یەكێكە لە دەستكەوتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کە لە هەموو پارێزگاكانی كوردستاندا جێبەجێدەكرێت."

بەڕێز حازم اسماعیل رمضان، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین لە وەزارەتی داريی و ئابووری، گوتی: "سیستەمی نوێی بەڕێوەبردنی خانەنشینی یارمەتیدەر دەبێت لە بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری خانەنشینان و بەستنەوی هەموو بەڕێوەبەریەتیەکانی خانەنشینی بە یەکەوە لە هەرێمی کوردستان و خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان لە داهاتوودا، هەروەها خانەنشینان لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە دەتوانن بەدواداچوون بۆ دۆخی داواکاری خانەنشینیەکەیان بکەن''

ئێرڤین هیکس، جونیۆر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا دەڵێت:"دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنی مۆدێرن و بێ کێشە بە زانیارییەکانی خانەنشینی پەرەسەندنێکی ئەرێنییە بەرەو بەکارهێنانێكی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بەشێوەیەكی شەفاف و بەردەوام لە عێراقدا. نوێنەرایەتی ئەمریکا لە عێراق شانازی دەکات بە کارەکانمانەوە بۆ تۆکمەکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی گشتیی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا".

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی:" بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق سوپاسگوزارە بۆ پشتگیرییە بەخشندەکانی دامەزراوەی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی شان بەشانی هەوڵە تەواوکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی سیستەمی زانیاریی بەڕێوەبردنی گشتیی خانەنشینیی لە کوردستان، کە دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی توانای هاوڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بە شێوەیەکی باشتر لە سەروەختی دەرچوونیان لە هێزی کار".

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

USAID
United States Agency for International Development

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت