لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونیسێف ئیدانەی هێرشکردنە سەر قوتابخانەیەكی شاری کۆیە دەکات و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ڕێز لە جاڕنامەی سەلامەتیی قوتابخانەکان بگرن.

٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٢

لێدوانێک لە لایەن خاتوو شیما سێنگوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق

 

بەغدا، 28ی ئەیلوولی 2022- "یونیسێف ئیدانە و سەرزەنشتی ئەو هێرشە دەكات کە ئەمڕۆ کرایەسەر قوتابخانەیەکی نێو كامپی پەنابەران لە كۆیە، لە هەرێمی کوردستانی عێراق."

بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، بەلایەنی کەمەوە دوو منداڵ برینداربوون و ئافرەتێكی دووگیانیش گیانی لەدەستداوە. یونیسێف پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و دۆستانی ئەو کەسانە دەکات کە بوونەتە قوربانی و هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواو بۆ منداڵە بریندارەکان دەخوازێت.

هێرشکردنە سەر منداڵان و دامەزراوەی قوتابخانەکەیان قبوڵ ناکرێت و دەکرێت بە پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی منداڵانی دابنرێت. پێویستە هەمیشە دامەزراوەکانی قوتابخانە، شوێنی سەلامەت بن بۆ هەموو منداڵێک، بە شێوەیەک کە منداڵان بتوانن لەوێ فێرببن، گەمە بکەن و گەشە بکەن تاوەکوو تەواوی تواناکانیان دەردەکەوێت.

"یونیسێف داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە منداڵان هەموو کاتێک لە هەر بارودۆخێکدا، لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بپارێزن، هەروەها ڕێز لە جاڕنامەی سەلامەتیی قوتابخانەكان بگرن."

#پەروەردەلەژێرهێرشدایە

 

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

Monica Awad

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
Communication Specialist

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت