لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی پێشوازی لە پشتڕاستکردنەوەی حکومەتی عێراق دەکات، ئامادەیی بۆ پشتیوانیکردنی دووپاتدەکاتەوە

٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

بەغدا، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ - نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) پێشوازی لە پشتڕاستکردنەوەی حکومەتی بەڕێز محەمەد سودانی، سەرۆك وەزیران، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەکات. تەواوکردنی خێرای کابینەکەی ئێستا هەنگاوێکی دیکەی بنەڕەتییە.

حکومەتی نوێ ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی جددی دەبێتەوە کە پێویستی بە کاری یەکلاکەرەوە هەیە. ئەمانە بریتین لە چارەسەرکردنی گەندەڵی سیستماتیکی عێراق؛ جێبەجێکردنی چاکسازییە زۆر پێویستەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گونجاو بۆ هەموو هاوڵاتیان؛ هەمەچەشنکردنی ئابووری؛ هاندانی بەشداریی مانادارانەی ژنان و گەنجان؛ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا؛ کۆتاییهێنان بە سزانەدان و لێپرسینەوە لە تاوانباران؛ و کۆنتڕۆڵکردنی لایەنە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت لە هەمان کاتدا جەختکردنەوە لەسەر دەسەڵاتی دەوڵەت.

 ئیرادەیەکی بەهێز، لە سەرانسەری کایەکاندا، بۆ دابینکردنی چارەسەری کۆنکرێتی، شتێکی گرنگ دەسەلمێنێت. نەتەوە یەكگرتووەكان پابەندی چەسپاوی خۆی بۆ پشتیوانیكردنی حكومەت و گەلی عێراق دووپات دەكاتەوە. 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت