بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هۆشیاری مین، یونسێف داوای زیادکردنی وەبەرهێنان لە پەروەردەی مین و تەقەمەنی دەکات
٠٥ نیسان ٢٠٢٣
تەنها لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە حەوت ڕووداودا ١٦ منداڵ زیانمەندن بوون لە كەرەستەی تەقەمەنی و نزیکەی لەسەدا ٨٠ی قوربانییەکانیش کوڕ بوون
بەغدا، ٤ی نیسانی ٢٠٢٣- لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاری مین و یارمەتییەکانی مین، یونیسێف نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە منداڵان هێشتا لاوازن بەرامبەر مەترسییەکانی چەکی تەقەمەنی لە عێراق. تەنها لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2023 دا، 16 منداڵ بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە زیانیان بەرکەوتووە (چواریان کوژراون و 12 منداڵ ئیفلیجکراون) لە حەوت ڕووداودا، کە نزیکەی لە سەدا 80 ی قوربانییەکان کوڕ بوون.
ئەم ڕەوتە ئاماژەیە بە بەردەوامبوونێكی کارەساتبار لە ساڵی ٢٠٢٢دا، کاتێک كەرەستە تەقەمەنییەكان كوشتنی ٣٨ منداڵ و كەمئەندامبوونی ٤٧ منداڵی لێکەوتەوە. سەرەڕای هەوڵەکانی داکۆکیکردنی یونیسێف لە ساڵی ڕابردوودا بۆ کۆتاییهێنان بەم کارانە، لە ڕێگەی پشتیوانیکردن لە جاڕنامەی سیاسی بەهێزکردنی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە لێکەوتە مرۆییەکان کە سەرچاوە دەگرن لە بەکارهێنانی كەرەستە تەقەمەنییەكان لە ناوچە پڕ لە دانیشتووەکاندا، ژمارەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەدەن کە چۆن ململانێکان دوای چەندین ساڵ لە كۆتاییهاتنیان کاریگەری بەردەوامییان هەیە لەسەر منداڵان.
شیما سێن گوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق رایگەیاند: "ئەم ژمارانە مایەی نیگەرانییەكی زۆرن، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ئیرادە و هەوڵەكانی حکومەتی عێراق و هاوبەشەکانی بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی منداڵان لە كەرەستەی تەقەمەنی. و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان كاری زیاتر بکەن بۆ هێنانەئارای عێراقێکی خاڵی لە كەرەستەی تەقەمەنی، لە ئێستادا. ناكرێت هۆشیاری تایبەت بە مەترسی پەیوەست بە كردارەكانی مین و كەرەستەی تەقەمەنییەكانەوە دوابخرێت."
یونیسێف بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی، لەوانە بەرێوەبەرایەتی كاروباری مین لەناو حکومەتی عێراق و دەزگای گشتی کاروباری مین لە کوردستانی عێراق بۆ هۆشیارکردنەوە و زیادکردنی سەلامەتی بۆ منداڵان و خێزانەکانیان و کۆمەڵگاکان لەو ناوچانەی كە دووچاری زۆرترین كاریگەری بوونە بەم كەرەستانە. تەنها ساڵی ڕابردوو، توانرا هۆشیاری لەبارەی مەترسی كەرەستە تەقەمەنییەكان بۆ 28.031 منداڵ و 8303 گه نج گه یشتوون دەستەبەر بكرێت.
بە چاوپۆشین لەوەی لە كوێدا بەكار دەهێنرێت، ئەوا كەرەستە تەقەمەنییەكان هەڕەشن لەسەر مافە هەرە بنەڕەتییەكانی منداڵان. یونیسێف و ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین داوا لە حكومەتەكان دەكات خۆیان بە دوور بگرن لە بەكارهێنانی كەرەستە تەقەمەنییەكان لەو ناوچانەی خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە، و راشكاوانە قسە بكەن بۆ پاراستنی منداڵان لە ناكۆكییەكان لەسەرتاسەری جیهاندا.