وەزارەتی وەرزش و لاوان و یونیسێف بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، داوا لە گەنجانی گۆڕانكاریكار لە عێراقدا دەکەن بۆ بەشداری كردن لە تەحەددی "ئیماجین ڤێنچەرز- imaGen Ventures -" بۆ گەنجان
١٩ نیسان ٢٠٢٣
وەزارەتی لاوان و وەرزش و یونیسێف بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە گەنجانی گۆڕانكاریكار دەکەن کە بەشداری لە تەحەددی "ئیماجین ڤێنچەرز-imaGen Ventures- " بۆ گەنجان بکەن و و برەو بە بەرەوپێشچوون بدەن بەرەو ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام.
هەولێر، 18ی نیسانی 2023- ئەمڕۆ وەزارەتی وەرزش و لاوان، بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف، تەحەددی لاوانی )جێنێرەیشن ئەنلیمتید- Generation Unlimited -( "ئیماجین ڤێنجەرز- imaGen Ventures-"ی دەستپێکرد، و داوا لە گەنجانی گۆڕانكاریكار دەكات چارەسەرەکانیان بۆ برەودان بە بەرەوپێشچوون بەرەو ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام گەڵاڵە بكەن.Save translation
پێشكەشكارە سەرکەوتووەكان بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە وێرکشۆپەکانی گەڵاڵەكردندا تاوەكو بیرۆکەکانیان بکەنە واقیع. دوای ئەم وێرکشۆپانە، ئومێدبەخشترین بیرۆکەکان هەڵدەبژێردرێن و دارایی سەرەتاییان بۆ دابین دەكرێت سەرباری دەستەبەركردنی بەرچاوڕوونی پەیوەست بە پاڵپشتیكردن لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانەوە.
لە مانگی ئابی ٢٠٢٣دا، هەموو ئەو وڵاتانەی بەشداربوونە لە تەحەددیەكەی ئەمساڵدا چارەسەرەكانیان دەخەنە بەردەم پرۆسەیەكی دادوەری جیهانی. ئەم پرۆژانە پارەی زیاتر بەدەست دەهێنن، و تێكهەڵكێشی پرۆگرامێكی لەخۆگرتنی جیهان دەكرێن كە بە چەشنێك تایبەت دارێژراوە لەلایەن بەشداربووانی (جێنێرەیشن ئەنلیمیتید- Generation Unlimited -) بۆ ئەوەی لە ئاستێكی بەربڵاودا پاڵپشتی لێیان بكرێت.
كە لە سەر ئاستی جیهان و لەلایەن پێنج هاوبەشی )جێنێرەیشن ئەنلیمیتید- Generation Unlimited -( میوانداری دەكرێت – یونیسێف، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، رێكخراوی پلان ئێنتەرناشناڵ، ئاژانسی ئەمەریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، و ڕێکخراوی جیهانی بزووتنەوەی دیدەوانی – و، لە عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی وەرزش و لاوان و و رێكخراوی كوردستان بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ، تەحەددیەكە داوا لە گەنجانی داهێنەر لە سەرتاسەری عێراق دەكات بۆ گەڵاڵەكردنی چارەسەرەکان بۆ برەودان بە بەرەوپێشچوونەكان بەرەو ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، بە چەشنێك بگونجێت لەگەڵ بوارەكانی ئەولەویەتپێدانی یونیسێف لە عێراق وەك گۆڕانی كەشوهەوا و یەكسانی جێندەری.
تەحەددی گەنجان دەستپێشخەرییەکی جیهانییە کە كۆدەبێتەوە لەگەڵ گەنجان لە هەر شوێنێك بن و کاریان لەگەڵدا دەکات بۆ پشتگیریکردن لە بەدیهێنانی تەواوی تواناکانیان. و ئامانجیشی ئیلهامبەخشینە بە گەنجان بە بیرۆکەی بەهرەمەندانە، و و سەرچاوەی پێویستییان بۆ دەستەبەر دەكات بۆ هێنانەئارای ئەم بیرۆكانە. ئەمەش ئەو گەنجانە لەخۆدەگرێت كە دووچاری ئاوارەبوونی زۆرەملێ بوونەتەوە، و ئەوانەی رۆژانە ڕوبەڕوی جیاكاری دەبنەوە بەهۆی پاشخانی ئیتنی و جێندەرییان و پەككەوتەیی یان بێبەشبوونیان بەهۆی هەژارییەوە.
"ئیماجین ڤێنجەرز- imaGen Ventures-"ی (جێنێرەیشن ئەنلیمیتید- (Generation Unlimited لە بەشی تایبەت بە گەنجان لە کاتی كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی كەش و هەوا خەڵاتی دوانزە تیمی گەنجی پێشەنگكاری كرد وەک براوەی جیهانی. ئەم تیمە داهێنەرانە بەهرەکانیان خستەڕوو بە پێشکەشکردنی پڕۆژەکانیان كە پلاستیکی ژینگەدۆست، تەکنەلۆژیای ئاوەڕۆی بەردەوام، سیستەمی ڕووناکی كاركردوو بە وزەی خۆر بۆ قوتابخانەکان، و قاڵبە بایۆلۆژییەكان(بایۆ-بریکێت). ئەویش لە رێی دەستەبەركردنی دارایی سەرەتاییەوە، ئەم پرۆژە براوانە سەرچاوەی پێویستیان هەیە بۆ پێشخستنی بیرۆکەکانیان و دروستكردنی کاریگەری زیاتر لەسەر کۆمەڵگاکانیان.
ئومێدبەخشترین بیرۆکەکان بەشدار دەبن لە سەرکەوتنی )جێنێرەیشن ئەنلیمتید- Generation Unlimited -(، كە ئەمەش هاوبەشییەکی گەورەی جیهانی گشتی-تایبەت-گەنجان ە کە مەبەست لێی دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکانی فراوانکردنی دەرفەتی خوێندن و ڕاهێنان و دامەزراندنە بۆ گەنجان بە چەشنێكی بێ وێنە.
سەرنج بۆ ئیدیتەر:
بۆ ووردەكاری زیاتر لەبارەی چۆنییەتی پێشكەشكردنەوە، تكایە سەردانی ئەم لینكە بكەن: https://bit.ly/41tT8hD
یونیسێف: یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.
جێنەرەیشن ئەنلیمیتید- Generation Unlimited -: هاوبەشییەکی جیهانی گشتی-تایبەت-گەنجانە کە کاردەکات بۆ ئامادەکردنی گەنجان بۆ ئەوەی ببنە هاوڵاتی بەرهەمدار و بەشدار. خوێندن و ڕاهێنانی قۆناغی ناوەندی گرێدەداتەوە بە دامەزراندن و کارگێڕییەوە، هەموو گەنجێک توانادار دەكات تاوەكو لە جیهانی کاردا گەشە بکات.