بەغدا، ۱۹ی نیسانی ۲۰۲۳ - نوسینگەی ڕێکخەری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە حکومەتی عێراق دەکات سەلامەتی و خۆشگوزەرانی ئەو ٣٤٢ خێزانە دڵنیا بکاتەوە کە ناچاربوون کەمپی ٥ ئاوارەکان لە پارێزگای نەینەوا جێبهێڵن دوای داخستنی.
کۆمەڵگای مرۆیی نیگەرانە لە کاریگەری داخستنی کەمپەکە لە ۱۸ی نیسان لەلایەن حکومەتی عێراق بەبێ ئاگادارکردنەوە و ئامادەکاری پێویست بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان و کۆمەڵگەی خانەخوێ. نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق، بۆ دڵنیابوون لە دووبارە ئاوێزانكردنەوەی ئاوارەكان بەشێوەیەكی ڕێكخراو و بەردەوام بۆ ئەو ١٥٦٦ دانیشتووانەی كە پێشووتر لەو كامپەدا نیشتەجێ بوون و کە زیاتر لە دوو لەسەر سێ ی ئەو دانیشتوانە منداڵن.
نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە پابەندی خۆیان بە بەپرینسیپەكان دووپات دەکاتەوە کە ئەویش بریتیە لە داواكاری گەڕانەوەی خۆبەخش و ئاگادارکراو و شکۆمەندانەی هەموو ئاوارەکان. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە بەرپرسانی پەیوەندیدار دەکات پێویستە دڵنیابنەوە لەوەی كە ئاوارەکان دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان یان شوێنی نیشتەجێبوونی ئاسایی خۆیان و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت تا لە ناوخۆدا خۆیان یەکبخەنەوە یان بە شێوەیەکی خۆبەخش و ئارەزوومەندانە ئاوارەكان بگوازرێنەوە بۆ بەشێکی دیکەی وڵاتەکە بە جۆرێك سەلامەتی و شکۆمەنی ئەوان پارێزراو بێت.
نەتەوه یەکگرتووەکان ئامادەیه بۆ دابینکردنی یارمەتی وكۆمەكی زیاتر بۆ ئەو دانیشتوانانەی كە پێشوتر لەناو كامپەكاندا داڵدەدراون و لەگەڵ حکومه تی عێراق کارده کات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری درێژخایەن و دوورمەودا بۆ هەموو ئەو ئاواره ناوخۆیانەی كە له ناو یان دەرەوەی کەمپەکان ماونەتەوه.
بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بكەن بە:
Zainab Salih, zainab.salih@un.org .