لێدوانی ڕۆژنامەوانی

رێکخراوی یونیدۆ و حکومەتی یابان بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لە پیشەسازیی خۆراك لە عێراق پێکەوە کار دەکەن

٢٠ نیسان ٢٠٢٣

بەغداد، نيسان ٢٠٢٣: رێکخراوی پەرەپێدانی پیشەسازیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیدۆ) و حکومەتی یابان بە شانازییە هاریکاریی خۆیان بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەی "پاڵپشتیکردنی رێگاکانی پەیداکردنی بژێوی لە دۆخی تەنگاوی و ئیمێرجینسیدا بە مەبەستی بچوککردنی قەیرانی کەمیی خۆراك لە نێو خەڵکانی کەمدەست لە عێراقدا" رادەگەیەنن. ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە پاڵپشتییە درێژخایەنەکەی یابان لە چوارچێوەی بودجەی تەواوکاریی یابانی بۆ خەڵکی عێراق.

ئەم پرۆژەیە دەرفەتەکانی پەیداکردنی بەردەوامی بژێوی و ئاسایشی خۆراك لە عێراق بەهێزتر دەکات و لەسەر بناغەی ئەو پرۆژانەی پێشوو بونیاد دەنرێت کە لەلایەن حکومەتی یابانی و رێکخراوی یونیدۆوە پاڵپشتی دەکرێن بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای سازان و پەیداکردنی کار.

ئەم پرۆژەیە پرسی زۆر گرنگی ئاسایشی خۆراك لە رێگەی چالاککردنی پیشەسازییە تەقلیدییەکانی چارەسەرکردن و بەرهەمهێنانی خۆراك لە پارێزگاکانی نەینەوا و دهۆك دەگرێتەوە کە بە هۆی قەیرانە بەردەوامەکانی عێراق زۆر کاریگەر بوون. پرۆژەکە کەسانی ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەران لەپێناو بەرزکردنی توانای بەرهەمهێنانی خۆراکی خۆماڵی و خێزانی دەکاتە ئامانج و، هەروەها بۆ ئەوەی لە دۆخی دەستەبەرکردنی بژێوی گەشە بکەن بۆ دۆخی پشت بە خۆ بەستن.

وەك بەشێك لە پرۆژەکە، رێکخراوی یونیدۆ راهێنانی کرداری و رێنمایی گەشەکردن بە پێی داخوازییەکانی بازاڕ پێشکەش بە پرۆژە قەبارە زۆر بچوك و بچوك و مامناوەندەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەرهەمە تەقلیدییەکانی خۆراك دەکات، هەروەها لەگەڵ راهێنانی تایبەت بە سەلامەتیی کار و خۆراك و خاوێنییان. ئەمەیش یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزکردنی توانای کۆمەڵگەکان لە چارەکردنی کەمدەستی و کەمی بژێوی و، پشتبەستن بە هاوردەکردنی خۆراك و، ئەو دەرامەتانەی کە زۆر کەمیان کردووە و، هەروەها گرانبوونی نرخی خۆراك. لەگەڵ ئەمەیشدا، رێکخراوی یونیدۆ پاڵپشتیی وەزارەتی پیشەسازی و سەرچاوە کانزاییەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ لەو پارێزگایانە و دامەزراوە ناحکومییەکان دەکات بۆ ئەوەی راهێنان و خزمەتگوزاریی راوێژکاری پێشکەش بە ئەو پرۆژە زۆر بچوك و بچوك و مامناوەندانەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەرهەمە تەقلیدییەکانی خۆراك بکەن.

پرۆژەکە راستەوخۆیانە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی توانای ئابوریی ئافرەتان و برەو بە تواناکانیان دەدات، ئەمەیش لە  رێگەی فەراهەمکردنی چالاکییەکانی پەیداکردنی دەرامەت و دەرفەتەکانی بژێوی بۆیان. راهێنانی تایبەت پێشکەش بە ئەو ئافرەتانە دەکات کە بە شێوەی کارا لە چالاکییە کشتوکاڵییەکان و لە بوارەکانی چارەسەرکردن و پاراستنی خۆراك کار دەکەن بۆ ئەوەی تواناکانی لە بەڕێوەبردنی کارەکانیان باشتر بکەن و، هەروەها راهێنان و خزمەتگوزاریی راوێژکارییان لەسەر کەرەستە و ئامرازەکان پێشکەش دەکرێت.

پرۆژەی پاڵپشتیکردنی بژێوی لە دۆخی ئیمێرجینسیدا هاوتایە لەگەڵ کۆی پلانی ستراتیژیی وڵات بۆ پشتیوانیکردنی مەبەستەکانی پەرەپێدان بە شێوەیەکی درێژخایەن لە ناوچە لادێییەکاندا. پرۆژەکە بەشدار دەبێت لە باشترکردنی ژیانی کەسانی کەمدەست لە عێراقدا، بە تایبەتیش ئافرەتان.

"ئێمە دەزانین کە هێشتا خەڵکانی بێدەسەڵاتی وەك ئاوارە ناوخۆییەکان و پەنابەران لە نەینەوا و دهۆك پێویستیی زۆریان بە پێداویستییە بنەڕەتییەکان. سوپاسی رێکخراوی یونیدۆ دەکەم بۆ هەوڵی بێوچانیان لەپێناو پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ئەم خەڵکانە،" بەڕێز ماسامۆتۆ کێنیچی، بەرپرسی کاروبارە کان لە باڵوێزخانەی یابان لە عێراق، بەم شێوەیە باسی پرۆژەکە دەکات.

"متمانەم بە رێکخراوی یونیدۆ هەیە بتوانێت توانای بژێویی ئەو خەڵکە لە نەینەوا و دهۆك بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵات و کۆمەڵگا خۆجێییەکانی ئەم دوو پارێزگایە باشتر بکات، ئەمەیش لە رێگەی تەواوکردنی پرۆژەکە و کەڵك وەرگرتن لە ئەو ئەزموونە نایابەی رێکخراوی یونیدۆ."

رێکخراوی یونیدۆ و حکومەتی یابان پابەندن بە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی پشتیوانیی درێژخایەن بە عێراق و خەڵکەکە لە رێگەی ئەو پرۆژانەی کە پاڵپشتی لە پەرەپێدانی بەردەوام و برەودان بە گەشەسەندنی ئابوری دەکەن.

بۆ پەیوەندی زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

ئیمەیڵ:

ئیواردۆ مۆرییەرا، هەماهەنکاری نێودەوڵەتی پرۆژەکان

e.ferreiradesamoreira@unido.org

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت