لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق بە بۆنەی 30 هەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕۆژنامەگەری

٠٣ ئایار ٢٠٢٣

بەغدا، 3 ی ئایاری 2023 – ئەمساڵ بە دروشمی" بونیاتنانی ئایندەی مافەکان: ئازادی ڕادەربڕین بزوێنەری هەموو مافەکانی تری مرۆڤە" یادی ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕۆژنامەگەری دەکرێتەوە."

ئازادی ڕادەربڕین بنەمایەکی گرنگە بۆ کارکردنی گشت کۆمەڵگا دیموکراتخوازەکان کە تیایدا دەزگا میدیاییە ئازاد و سەربەخۆکان کاردەکەن بۆ برەودان بە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاو بۆچوونەکان بە شێوەیەکی تەندروست. ئەمەش تەنها ئاستی شەفافیەت بەرزناکاتەوە بەڵکو ئامرازێکی گرنگیشە بۆ ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتداران و سەرکردەکان کاتێک سیاسەتەکانیان کاریگەری چاوەڕوانکراوی نیە، لە پێناو توانادارکردنی دامودەزگاکان بۆ خۆگونجاندن و دواتریش بۆ گەشەکردن .

هەر بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرتاسەری وڵات  بەردەوامە لە بە دۆکیومێنتکردنی کەیسە بەردەوامەکانی تەنگپێهەڵچنین و  هەڕەشەکردن و هەروەها تۆڵەسەندنەوە بە هەردوو ڕێگەی ئامرازە یاساییەکان و توندوتیژییەوە دژی ئەوانەی مافی ئازادی ڕادەربڕین پراکتیزە دەکەن.

جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە "بێدەنگکردن یان  ڕێگریکردن یان ڕەتکردنەوە یانیش لاوازکردنی گوتاری جەماوەر تەنها دوو شت بەدەست دەهێنێت: وێنەی دەوڵەت دەشێوێنێت  و متمانەی جەماوەریش لەدەست دەدات. ئەمەش لە بەرامبەردا کاریگەریی خراپ دروست دەکات و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئەنجامدانی دیالۆگێکی کراوە و گشتی."

مسۆگەرکردنی ڕادەربڕینی کەسەکان بە ئازادی و بێ ترسان لە تۆڵەسەندنەوە زۆر گرنگە.  ئەمەش مسۆگەرکردنی ئەوە دەگرێتەوە کە چوارچێوەی یاسایی پارێزگاری دەکات لە ڕادەربڕین لە بری ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی ڕادەربڕینەکە سنووردار بکات. کاتێك یاساکان بۆ بێدەنگکردن بەکاردەهێنرێن، ئازادی ڕادەربڕین دەکەوێتە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەوە، بەم شێوەیە یەکێك لە بنچینەییترین بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی لاواز دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە پابەند بوون بە پاڵپشتی کردنی عێراقییەکان لە بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین و مافە بنەڕەتییەکانی تر.

جان عەلەم

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و جێگری وتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت