لێدوانی ڕۆژنامەوانی

زیاتر لە 500.000منداڵ لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بەیارمەتی ڕێکخراوی یونسێف و رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێکوتە (ڤاکسین) یان وەرگرتووە

٠٨ حوزەیران ٢٠٢٣

زیاتر لە 3.800 کارمەندی بواری تەندروستی و سەرکردەکانی کۆمەڵگا و پیاوانی ئایینی بۆ ئەم گەڕی دووەمی هەڵمەتە یەکەمجارەی کوتانی فرەڤاکسین جولێنران.

بەغدا، 8ی حوزەیرانی ساڵی 2023: زیاتر لە 500.000 منداڵی کەمدەرامەت، لەوانە نزیکەی 50.000 منداڵ کە یان نەکوترابوون یانیش هەر لە بنەڕەتدا پێکوتەیان وەرنەگرتبوو، لە گەڕی دووەمی هەڵمەتی کوتانی فرەڤاکسینی عێراقی بۆ یەکەمجار پێکوتەیان وەرگرت کەلەلایەن وەزارەتی تەندروستی و بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و هاوبەشکارەکانییەوە جێبەجێکرا.

لەو هەڵمەتە 10 رۆژییەدا، بە تێکڕایی 1.303.587  ژەمە پێکوتە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی  523.584منداڵ،لەوانە 332.023 منداڵ ڤاکسینی دژە سورێژەیان وەرگرتووە، کە یەکێکە لە نەخۆشییە درمیەکان، ئەمەش لەلایەن 3.834 کارمەندی بواری تەندروستییەوە ئەنجامدرا. سەرباری ئەمەش، زیاتر لە ملیۆنێك بەخێوکەر بە باوکانیشەوە پەیامیان پێدرا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری لەسەر گرینگیی پێکوتە و هەروەها بۆ بنیاتنانی متمانە و خواست لەسەر پێکوتە. بەشێکی ئەرکی دارایی هەڵمەتەکە لە رێگای هاوبەشیی ڕێکخراوی یونیسێف و دەزگای خێرخوازی ئەلوەلید و هەروەها سەنتەرەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان بوو.

شیما سێن گوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق وتی: ڤاکسینەکان سەلامەتترین و کاریگەرترین ستراتیژی جیهانن بۆ پاراستنی منداڵان لە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی سەر ژیان. "یونیسێف پابەندە بە پاڵپشتیکردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو منداڵێك لە عێراق ڤاکسینی پێدەدرێت."

وەک بەشێك لە هەڵمەتەکە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتگیری بۆ تێچووی کارکردن پێشکەش کرد، هاوکاری کارمەندانی کوتانی کرد بۆئەوەی بگەنە قەزا دەستنیشانکراوەکان، لەوانەش ناوچە دوورەکان و دڵنیابوون لە لۆجستیکی کارا بۆ گەیشتن بە شوێنە دیاریکراوەکانی کوتان. گواستنەوەی ڕۆژانەی هەزاران کارمەندی کوتان بۆ ئەم شوێنانە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنی هەڵمەتەکەدا.

د.ئەحمەد زویتن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق وتی: ئەم هەڵمەتە سەرکەوتنێکی گەورە بوو لە دڵنیابوون لەوەی هیچ منداڵێک لە عێراقدا پشتگوێ نەخرێت و  دووپاتی دەکەمەوە کەوا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پابەندە بە هاریکاریکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی یونیسێف و هەموو هاوبەشیکاران بۆ برەو دان و پتەوکردنی بەرنامەی کوتان و  بەشداریکردن لە پێشوەچوون بەرەو ڕووماڵکردنی تەندروستی گشتگیر."

لە ئاستی جیهانیدا، لە نێوان ساڵانی 2019 و 2021  نزیکەی 67 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەش بوون و ئاستی ڕووماڵکردنی کوتانیش لە 112 وڵاتدا دابەزیبوو . بەڵام لە عێراق و لە ڕێگەی چڕکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی کوتانی  گشتگیر ڕێژەکە گەیشتووەتە 90٪  منداڵانی خوار 5 ساڵ بۆ سێیەم ژەمی ڤاکسینی دەردە کۆپان و کۆکە ڕەشەو  و گزاز  (DTP) و یەکەم ژەمی ڤاکسینی سورێژە، کە بەرزترین ڕووماڵە لە ماوەی دوو دەیەدا. ئەم هەڵمەتی کوتانی فرەڤاکسین ئامانجی گەیشتنە بەو منداڵانەی کە هێشتا ئەم ڤاکسینانە و ڤاکسینەکانی دیکەیان وەرنەگرتووە، بە هیوای کەمکردنەوەی سەرهەڵدانەوەی ئەو نەخۆشییانەی کە دەتواندرێ بە ڤاکسین خۆپارێزی لێبکرێ و بەرزکردنەوەی ڕووماڵەکان بۆ 95٪.

کوتان وەك یەکێك لە کاریگەرترین هەڵمەتەکانی تەندروستی گشتی دەمێنێتەوە، کە بەهۆیەوە منداڵان لەو نەخۆشییانە ڕزگار دەکات کە دەتوانرێت بە ڤاکسین ڕێگری لێبکرێت و توانای ئەوەیان پێدەدات کە بەشێوەیەکی تەندروست گەورە بن و بگەنە توانا تەواوەکانیان. یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ماندوو نەناسانە کاردەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی هەموو منداڵێك بەبێ گوێدانە ئەوەی کێیە و لە کوێیە، دەستی بەو ڤاکسینانە بگات کە پێویستیانە ، بۆ ئەوەی نەك تەنها بژین بەڵکو گەشە بکەن.

 

دەربارەی یونیسێف

یونیسێف لە هەندێک لە سەختترین شوێنەکانی جیهان کاردەکات، بۆ ئەوەی بگاتە منداڵە بێبەشەکانی جیهان. لە سەرانسەری 190 وڵات ، ئێمە کار بۆ هەموو منداڵێک دەکەین، لە هەموو شوێنێک، بۆ ئەوەی جیهانێکی باشتر بۆ هەمووان بنیات بنێین. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر یونیسێف و کارەکانی بۆ منداڵان سەردانی www.unicef.org بکەن.

فۆڵۆوی یونیسێف عێراق بکەن لە ماڵپەڕ و ئینستاگرام و تویتەر و فەیسبووك.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

میگێل ماتیۆس مونۆز، بەرپرسی پەیوەندییەکان و داکۆکیکردن، یونیسێف لە عێراق

ئیمەیڵ: mmateosmunoz@unicef.org

 

مۆنیکا عەواد، پسپۆڕی پەیوەندییەکان، یونیسێف لە عێراق،

ئیمەیڵ: mawad@unicef.org

 

دەربارەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕابەرایەتی  هەوڵە جیهانییەکان دەکات بۆ فراوانکردنی ڕووماڵکردنی تەندروستی گشتگیر. ئێمە هاوکارییەکانی جیهان بۆ حاڵەتە فریاگوزارییە تەندروستییەکان ئاراستە دەکەین و هەماهەنگی دەکەین. وە ئێمە ژیانێکی تەندروستتر بەرەوپێش دەبەین – لە چاودێری دووگیانیەوە تا پیری. ئامانجە سێ ملیارییەکانمان پلانێکی گەورە بۆ جیهان دەخەنە ڕوو بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان بە بەکارهێنانی سیاسەتی پشت بەستوو بە زانست و بەرنامەکان .

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

سادق الوسابی، بەرپرسی پەیوەندییەکان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق.

ئیمەیڵ:  hasansa@who.int

 

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان
UN staff

مۆنیکا عەوەز

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕی پەیوەندییەکان

Sadeq Al-Wesabi

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
Communication Officer

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت