لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئاهەنگی هەڵمەتی " دەنگی قوربانییەکان، بێدەنگکردنی تیرۆر" ی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNODC)ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوانکاری بەبۆنەی دەستکەوتەکانی پڕۆژەکە وە.

١٣ حوزەیران ٢٠٢٣

بەغداد، عێراق، 13ی حوزەیران  - ئەمڕۆ نوێنەرانی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانکاری، حکومەتی عێراق، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و میدیاکان لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبوونەوە بۆ ڕێزلێنان لە دەستکەوتەکانی پڕۆژەی “پشتیوانیکردنی قوربانیانی تیرۆر لە چوارچێوەی دادپەروەریی تاوانکاریدا، بە پاڵپشتیکردنی دەروونیشەوە" لە عێراق و دوایین هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لە ژێر ناوی  “دەنگی قوربانییەکان، بێدەنگکردنی تیرۆر” ەوە.

پڕۆژەکە لەلایەن نووسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکانی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان وتاوانکاری بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی لوبنانی بۆ قوربانیانی تیرۆر (AVT-L) جێبەجێ دەکرێت وپرۆژەکە بە بەخشندەییەوە لەلایەن شانشینی هۆڵەنداوە  داراییەکەی بۆ دابین کرابوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر عیسام ئەلسەید، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و خاتو لاتیتیا ڤان لە باڵیۆزخانەی هۆڵەندا و بەرپرسی رێکخراوی UNODCی عێراق، بەڕێز عەلی ئەلبێریر و خاتوو فێرنادا لۆمباردی بەرپرسی بەشی پێش پێگرتنی تیرۆر لە ڕێکخراوی UNODC بۆ وڵاتانی کەنداو خاتوو هاگار فاراگ بەرپرسی بەرنامەی پێشگرتن بە تیرۆر و بەڕێز مستەفا ئێلدوش، لە بەشی پێشگرتن بە تیرۆر و خاتوو رۆلا ئێلهێلو، سەرۆکی ڕێکخراوی قوربانیانی تیرۆر لە لوبنان.

لەمبارەوە، دکتۆر عیسام وتی "زۆر گرینگە کە یارمەتی قوربانییان بدرێت بۆ ئەوەی دەنگیان بگەیەنن سەبارەت بەوەی کە چییان بەسەر هاتووە لەگەڵ ئاسانکاری بۆ تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگا بەتایبەتی ژن و منداڵ. ئێمە باش لە ئازارەکانیان دەگەین و هەر بۆیە پێویستە متمانەیان بۆ بگێڕینەوە و بە کۆمەڵگا شادیان بکەینەوە و وەک خاوەن پرس بیانناسێنین. "

پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە دەستی پێکردوە و کاریگەریێەکی بەرچاویشی هەبووە لە میانەی کارکردن لە سەر چارەسەرکردنی ئەو ئالێنگارییە جیاوازانەی کە قوربانیانی تیرۆر لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی عێراقدا ڕووبەرووی بوونەتەوە . ودەستکەوتەکانی پڕۆژەکەش بریتین لە پێشکەشکردنی هاوکاری ویارمەتی دەروونی وکۆمەڵایەتی بۆ قوربانیەکان؛ پاڵپشتیکردنی هەماهەنگی لە نیوان سەجەم دام ودەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا ودادپەروەرێتی تاوانکاری پەیوەندیدار لە سەرجەم قۆناغەکانی تێکەڵبوونی قوربانیان لەگەڵ سیستەمی دادپەروەرێتی تاوانکاریدا؛ هەروەها گرتنەبەری رێبازی ڕەچاوکردنی  هەستیاری دۆخی قوربانیەکان لەکاتی  مامەلەکردن لەگەڵ قوربانیاندا، هەروەها بەهێزکردنی کارایی ئەو رێکارانەی کە هەڵدەستن بە رێکخستنی دۆخی قوربانیان و بەشداری پێکردنیان، پاراستنیان لە رێکارەکانی دادگایکردندا، سەرەڕای گێڕانەوەی مافەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان لەکاتی گونجاو و بەشێوازیکی دادپەروەرانە؛ وداوجار پەرەپێدانی ڕۆڵی راگەیاندن لە بەرزکردنەەی ئاستی هۆشیاری گشتی سەبارەت بە تواناوهێزی  قوربانیان لە سەر خۆڕاگرییاندا.

خاتو لاتیتیا وتی "هۆڵەندا ڕێزی خۆی بۆ هەموو رزگابووانی تیرۆر نیشان دەدا. ئەزموون و بەسەرهاتەکانیان جێگەی سەرنجن و توانا و هەڵسانەوەشیان هەروەها مایەی سەرنجە. ئێمە خۆشحاڵین کە یارمەتی رزگاربووان دەدەین بەرەو ئایندەیەکی باشتر."

هەڵمەتی " دەنگی قوربانییەکان، بێدەنگکردنی تیرۆر" لەسەر تؤڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڕێوەچوو، و دەستی گەییشتە هەزاران کەس لە سەرانسەری عێراق و ناوچەکەدا، هەڵمەتەکە جەختی کردەوە سەر پێشکەشکردنی چیڕۆکێکی جێگرەوی ئەو چیرۆکانەی کە گروپە تیرۆریستییەکان هەیانبوو لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی سەبارەت بە هێزوتوانای قوربانییەکان لە خۆڕاگری و گرنگی بیستنی دەنگەکانیان. ئەم پەیام وچیڕۆکانەی کە دەیگێڕنەوە ووزە و توانای ئەوەیان هەیە ئەم نامەو پەیامە نەرێنی و زیانبەخشە ڕوو لە ترس وتۆقاندنانە بێدەنگ بکەن کە کۆمەڵە تیرۆریستییەکان بڵاویان دەکردنەوە. ئەم هەڵمەتە چەندین قوربانی تیرۆری لە باوەشگرت کە پرۆژەکە پشتگیری دەکردن، کاتێک کە دەنگەکانی خۆیانیان بەکاردەهێنا بۆ گێرانەوەی چیڕۆکە تایبەتەکانیان سەبارەت بە خؤڕاگری و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا و باسیان لە چۆنیەتی هاندانی قوربانیانی تر دەکرد کە ئەوانیش هەمان کار ئەنجام بدەن. هەروەها هەڵمەتەکە تیشکی خستنە سەر گرینگی تێگەییشتن لە وەی کە کێن ئەوانەی بوونەتە قوربانی دەستی تیرۆر، و پێداویستییەکانی قوربانییەکان چین، و رۆلی کۆمەڵگا و دەستکەوتەکانی پرۆژەکە لەم ڕووانەوە."

لای خۆشیەوە خاتو ئێلبێریر وتی "ڕێکخراوەکە ئاگادارە لەو ڕۆڵە گرینگەی کە عێراق دەیگێڕێت لە یارمەتیدانی قوربانیانی تیرۆریزم بەوەی کە ڕێگەیان دەدا دەنگیان ببیسترێت و دادوەری فەراهەم بکرێت. ئێمە هیوادارین کە ئەم هەڵمەتە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی سەرکەوتوو بێت لە گەیاندنی پەیام بۆ کۆمەڵگەی عێراقی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە گرینگیی هاریکاریی قوربانییان و پشتگیری کردن لە ڕۆڵیان وەک هاوبەشکاری ئێمە لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی کە دواجار دەبێتە مایەی دروستبوونی تیرۆر لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی. "

پرۆژەکە وەک هەنگاوێک هەژماردەکرێت لە سەر ڕێگای پاڵپشتیکردنێکی کارایانەی قوربانیانی تیرۆریزم لە عێراقدا هەروەها ئەم هەڵمەتە بنەمایێکە بۆ هەماهەنگی وهاوبەشێتی زیاتری نێوان نووسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکانی پەیوەندیدار بە پرسەکانی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانکاری و حکومەتی عێراق لەسەر ئەم بابەتە.

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت هەڵمەتەکە بگەڕێنەوە بۆ:

UNODC ROMENA FacebookYouTubeTwitterLinkedIn

 

Team

نه‌رمين عه‌بدولحه‌ميد

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
به‌رپرسى نيشاندان و په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت