لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ساندرا لەتوف، نوێنەری نوێی یونیسێف لە عێراق، بەڵگەنامەکانی خۆی پێشکەش دەکات

١٧ تەمووز ٢٠٢٣

نوێنەری نوێی یونیسێف لە عێراق، ساندرا لەتوف، دوێنێ بەڵگەنامەکانی خۆی پێشکەش بە ڕاوێژکار بەڕێز عەمار محەمەد داود، سەرۆکی بەشی پرۆتۆکۆل لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.

بەغدا، 17ی تەمموزی 2023 - دوێنێ، ساندرا لەتوف بەڵگەنامەکانی خۆی وەک نوێنەری نوێی یونیسێف لە عێراق پێشکەش بە ڕاوێژکار بەڕێز عەمار محەمەد داوود، سەرۆکی بەشی پرۆتۆکۆل لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.

خاتوو لەتوف گوتی: "شانازییەکی گەورەیە کە ببین بە بەشێک لە تیمی عێراق بۆ خزمەتکردنی کەمدەسترین منداڵان و سەرکردایەتیکردنی کاری مەزن بۆیان، لەکاتێکدا کە کارەکان لە دۆخی مرۆییەوە دەگۆڕین بۆ کاری گەشەپێدان." هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، “چاوەڕوانم کە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوبەشان و دەزگاکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی کاربکەم بۆ ئەوەی مافەکانی هەموو منداڵ و گەنجێک بپارێزین و رێگایان بۆ خۆش بکەین بۆ ئەوەی بگەنە ئەوپەڕی تواناکانیان”.

لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٠ تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ خاتوو لەتوف نوێنەری یونیسێف بووە لە بورکینافاسۆ. پێشتر نوێنەری یونیسێف بووە لە گامبیا (٢٠١٧-٢٠٢٠) و جێگری نوێنەری یونسێف بووە لە سیرالیۆن (٢٠١٥-٢٠١٧). هەروەها چەندین پۆستی لە یونیسێفدا هەبووە، لەنێویاندا لە بارەگا سەرەکییەکان لە نیویۆرک، هەروەها لە ئۆفیسی یونیسێف لە وڵاتان و بنکە مەیدانییەکان، بەتایبەتی لە هایتی و سودان و کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ (DRC).

خاتوو لاتۆف پێش ئەوەی دەست بە کارکردن لە گەل یونیسێف بکات، لە ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی سۆلیداریتێس (١٩٩٩-٢٠٠٢) وەک ڕێکخەری بەرنامەی خۆراک کاری کردووە و لە ناوچەی جیاواز خزمەتی کردووە؛ لەنێویاندا بوجومبورا لە بوروندی،  گۆما لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، و پاریس لە فەرەنسا.

خاتوو لەتوف خەڵکی لوبنانە. خاوەنی بڕوانامەی باڵای زانکۆییە لە بواری خۆراک و ئاسایشی خۆراک لە زانکۆی مۆنپیلیە لە فەرەنسا و هەروەها بڕوانامەی ماستەر لە بایۆکیمیا و بەکالۆریۆس لە کیمیا لە زانکۆی زانست و تەکنیک لە تۆرس لە فەرەنسا وەرگرتووە.

نوێنەری نوێ ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە ئاراستەکردنی ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لە بە جێگەیاندنی پابەندبوونیان بە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ؛ ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە و بە گرنگیدان بە کەمدەسترین منداڵ.

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت