لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی رۆژنامەوانی کە دەدرێتە پاڵ وتەبێژی نوێنەری باڵای هاوپەیمانی شارستانییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سوید و توندوتیژییەکانی عێراق

٢١ تەمووز ٢٠٢٣

نیۆرک، 20ی تەموزی 2023

بەڕێز میگۆئێل مۆراتینۆس، نوێنەری باڵای هاوپەیمانی شارستانییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز، ئاماژە بە لێدوانێکی پێشتری دەکات لە 15ی تەموزی 2023 کە تێیدا جەختی لەوە کردبۆوە کە بێڕێزیکردن بە پەرتووکە ئاینییەکان ناچێتە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕین بەڵکوو زیاتر دەربڕینی ڕق و کینەی ئاینییە. هەر بۆیە نوێنەری باڵا ئیدانەی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ستۆکهۆلمیشەوە لە سوید دەکات.

هەروەها نوێنەری باڵا ئیدانەی کردەوە توندوتیژییەکان و هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سوید دەکات لە بەغدا ئەمڕۆ. ئەو جەخت لەوەش دەکاتەوە بێڕێزیکردن بە کتێب و شوێنە ئاینیەکان کارێکی بێڕێزی و هاندانی توندوتیژییە. ئەم جۆرە کردارانە دەبنە مایەی دروستبوونی توندوتیژی و هاندانی ئاژاوە. لە هەمان کاتیشدا، ئەو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە توندوتیژی هەرگیز رێگە و وەڵامێکی گونجاو و لەبار نیە بۆ کاردانەوە هەر چەندە گردبوونەوەی ئاشتییانە مافێکی بنەڕەتیشە.

هەر لەم سیاقەدا، نوێنەری باڵا ئاماژە بە پلانی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی شوێنە ئایینیەکان کە لەلایەن هاوپەیمانی شارستانییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە داکۆکی لە گەشەپێدانی پلورالیزمی ئاینی و ڕێزگرتنی دوولایەنە و شکۆی مرۆیی دەکات.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت