لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیەکەوە بەهێزترین: چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێزدیان یادی نۆ ساڵەی جینۆسایدیان دەکەنەوە

٠٧ ئاب ٢٠٢٣

شەنگال، عێراق پێنج شەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢٣، نۆ ساڵ دوای تێپەڕبوونی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شەنگال بەیەکەوە کۆدەبنەوە و ساڵیادی ئەو جینۆسایدە بە ئەنجامدانی یەکەمین کار و چالاکی گشتییان دەکەنەوە: داگیرساندنی مۆمی ڕێز و شکۆ لەو هەزاران قوربانیەی کە گیانیان لە دەست دا، ئەمەش بە ئەنجامدانی هەڵمەتی سەوزکردنی کۆمەڵگە-ساتەوەختێکی گرنگ بۆ بەهێزکردن و گەیاندنی دەنگی گەنجان لە عێراق.

تۆڕی دەنگی قوربانیانی ڕزگاربوو- سەرەتا لە ساڵی ٢٠٢١ دا بۆ ئەو ئێزدیە ڕزگاربووانە دامەزرا کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عێراقن، بەڵام ئێستا ئەم تۆڕە فراوانبووە بۆ گرتنەخۆی هەموو قوربانیە ڕزگاربووانەی عێراق کە گیراو و ژێردەستەی داعش بوون-چرکە ساتێک بەبێ دەنگی وەستان لە شەنگال کە تیایدا هەموو بەشداربووان مۆمی ڕێز و نەوازشیان بۆ هەموو ئەوانە داگیرساند کە بوونە قوربانی هێرشەکان و گیانیان سپارد. ئەم ئیڤێنتە وەک بیرهێنەرەوەیەکی بەهێزە بۆ گێڕانەوە هێزە و بەبەرداکردنەوەی توانا بە قوربانیانی ڕزگاربوو.

"بۆ ئێمە زەحمەتە کە بەشداری لەم چالاکییانە دەکەین، بەڵام دەبێت هەوڵ بدەین. هەموو ئازار و برینەکانمان لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کەوتە جەستەمان." ئەندامێکی تۆڕی دەنگی ڕزگاربووان وای گوت. "ئێمە داوای دادوەری دەکەین، دادگاییکردنی ئەندامانی داعش، ئاوەدانکردنەوەی هەرێمەکەمان و هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەلەکان و گەڕان بە دوای ئەوانەی هێشتا بزرن."

هاوکات، ئومێد بەخشەران، کە گروپێکن لە گەنجانی ڕزگاربووی ئێزدی و ڕۆژانێک خۆیان گیراو و ژێردەستەی داعش بوون، ئێستا بەیەکەوە کاردەکەن بۆئەوەی سەرەنج بخرێتە سەر ئەو کوڕ و گەنجانەی کە لە ژێر هەوڵەکانی بەزۆر پێ گۆڕین و ئاین و باوەڕ و بە کۆیلەکردن لەلایەن داعشەوە ڕزگاریان بووە، هەڵسان بەئەنجامدانی هەڵمەتی سەوزکردنی گوندێک لە قەزای شەنگال. ئامانج لەم کارەش گۆڕینی سروشتی گوندەکە بوو لەڕێگەی نەمام چاندن بەدرێژای شەقامە گشتییەکان و بەردەم ماڵەکان. بەمەش ژینگەیەکی سەوزتر دروست دەبێت و سوود و سێبەر دەبەخشێت لەوکاتەی شەپۆڵی گەرمی بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە لە ئارادایە. بەمەش هانی دانیشتووان دەدەن کە پارێزەری ژینگە بن و لەهەمان کاتیشدا ئەوەیان نیشاندا کە هیوای گەڕانەوە بۆ ئەوانەی تا ئێستاش هەر لە ئاوارەیی دان هەیە.

"با ئەمڕۆ وەبیرهێنەرەوەیەک بێت بۆ خەڵک بۆ ئەوەی هیوا بچێنن و زال بن بەسەر ئەو بیرەوەرییە بەئازارانەی کە کۆمەڵگەکەمان چەشتوویەتی. با بیگۆڕین بۆ ڕۆژی زاوی و زاری پڕ لە هیوا بۆ داهاتوو." ئەندامێکی گرووپی ئومێد بەخشەران وای گووت.

هەردوو کار و چالاکییەکەش تیشکیان خستە سەر گرنگی سەرکرایەتیکردنی قوربانیانی ڕزگاربوو لە ساڕێژکردن و بونیاتنانەوەی کۆمەڵگەکانیان.

سەرۆک و نێردەی گشتی رێکخراوی نێودەڵەتی کۆچ لە عێراق (IOM)، بەڕێز جیۆرجی گیگاوری گوتی "ڕێکخراوی IOM شانازی بە پاڵپشتیکردنی تۆڕی دەنگی قوربانیانی ڕزگاربوو و ئومێد بەخشەران دەکات لەو کارو چالاکییە باش و بەسوودانەی کە بۆ رێزگرتن لە قوربانیان و بەرزڕاگرتن و هێشتنەوەی ئەزموونی کۆمەڵگەکەیان لە یادەوەری گشتی و خەڵکی دا دەیدەن، لەپاڵ هەوڵەکانیشیاندا بۆ کۆکردنەوەی هاوڵاتیانە لەگەڵ یەکتری بۆ بنیاتنانی داهاتووێکی گەشتر." هەروەها ناوبراو گوتیشی "بەردەوامدەبین لە پاڵپشتیکردنی ئەو کۆمەڵگەیانە بە هەرشێوەیەک کە دەستمان پێیبگات و بتوانین، هەر لە هاوکاریکردنی ڕاستەوخۆی ئەوانەی کە لە ئاوارەیی دان و ئەوانەشی کە گەڕاونەتەوە، تا دەگاتە بنیاتنانی توانا و داکۆیکردن لێیان لە بەرزترین ئاستەکانی حکومەت دا."

لە ٣ی ئاب دا، نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئیڤێنتێکی یادکردنەوەی لە شاری بەغدا ڕێکخست کە لەسەر باڵاترین ئاستەکانی حکومەت و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریان تێدا کرد. لە شاری هەولێریش، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێزدیان، یەزدا، یادی ئەو قوربانیانەی بەرز ڕاگرت.

سەرباری هەبوونی زەحمەتی و ئاڵنگارییەکان، غەم و کۆستی دەروونی گەورەش هەن، لەڕێگەی هاوبەشیکردن لەگەڵ سەرکردایەتیکردنی تەواوی کۆمەڵگە لەلایەن قوربانیەکی ڕزگاربوو و هەروەها لەگەڵ کارەکانی حکومەت، هەوڵ و کۆششە بەیەکەوەییەکانمان دەتوانێت ساڕێژی زامەکان بکات و داهاتووێک دروستبکات کە شکۆ، ئەمن و ئاسایش و ئاشتی باڵی بەسەر داکێشابێت بۆ کۆمەڵگەی ئێزدییەکان.

***

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:

ڕابەر عزیز لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق: 2228 880 772 964+  raziz@iom.int

 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت