لێدوانی ڕۆژنامەوانی

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری نشینگە و مرۆیی سەردانی بنکەی شیاندنەوەی جەدعە ١ دەکات لە نەینەوا

٢٩ ئاب ٢٠٢٣

لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣دا، بەڕێز غولام ئیسحاقزای، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری نشینگە و مرۆیی سەردانی بنکەی شیاندنەوەی جەدعە ١ ی کرد لە نەینەوادا.

بەڕێزیان بەشدارییان لە تاوتوێی بەکۆمەڵ کرد لەگەڵ دانیشتوواندا کە لە کەمپی ئەلهۆلی  لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گەڕابوونەوە. ئەو هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە و ئەوانەش کە خزمەت پێشکەش دەکەن کۆبوویەوە کە لە ژێر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەراندا کار دەکات. مەبەست لە سەردانەکەش بۆ تێگەیشتن بوو لەو گیروگرفتانەی کە تووشی گەڕاوەکان دەبن و دانیشتوانیشی لە کاریگەریی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشکارانی دڵنیا کردەوە بەگرتنەخۆی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە تەندروستی و پەروەردە و خزمەتە دەروونییەکانەوە هەیە بە چەقی زیاتریش لەسەر ژنان.

بەڕێزیان تێبینیی ئەوەشیان کرد کە زۆربەی ئەو پرسانەی کە باس کران دەکرێت لە رێگەی "یەک پلان بۆ دەسپێکردنێکی تازە" دا تاوتوێ بکرێن لەژێر چوارچێوەیەکی جیهانیدا کە بەم دواییە لەگەڵ "لێژنەی باڵا" رێککەوتنی لەسەر کراوە سەبارەت بە گێڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراقی لە کەمپی ئەلهۆلەوە.

ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە خزمەتگوزارییەکان پەرەیان پێ بدرێت و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا خێراتر بکرێت و مانەوەی گەڕاوەکان لەو بنکەیە بۆ ئەوپەڕی کەمتر بکرێتەوە.

ئەو باسی لە رۆڵی بنچینەیی عێراق کرد لە دابینکردنی هێنانەوەی شکۆمەندانە و سەلامەت بۆ هاوڵاتییەکانی لە کەمپی ئەلهۆلەوە و هەروەها ئاسانکاری کردنی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

ئەو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە پێویستە چارەسەری درێژخایەن هەبێت بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان. ئەو هەروەها سوپاسی ئەوانەشی کرد کە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی بنکەکەش بۆ هاریکارییان. ئەو ستایشی هەوڵەکانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و هاوبەشکارە نێودەوڵەتییەکانیشی کرد بۆ ئاوڕدانەوە لەم پرسانە.

 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت