لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەهێزکردنی گەنجان لە هەولێر: هاوبەشی ILO و GIZ بۆ کارسازی

١٣ ئاب ٢٠٢٥

هەولێر، عێراق – 12ی ئابی 2025 – بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی (GIZ) ئەڵمانی، سەردانی دوو راهێنانی کارسازیان کرد لە پارێزگای هەولێر. ئەم راهێنانە بەشێکن لە پاکێجەکانی– دەستپێکردن و پەرەپێدانی کارەکەت (SIYB)–کە چوارچێوەی پڕۆژەی "بەرەوپێشبردنی توانای خستنسەرکار و خستنەسەرکار لە نێوان پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکان کە گرنگی بە ئافرەتان، کەسانە خاوەن پێداویستی تایبەت و لاوان دەدات لە باکووری عێراق" جێبەجێدەکرێن، بە پشتیوانی دارایی وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی ئابووری (BMZ) و پاڵپشتی ئاژانسی GIZ ئەڵمانی.

ئەم راهێنانە لە ٣٠ی تەمموز تا ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو؛ کە تێیدا 132 بەشداربوو لە پاشخانە جیاوازەکانەوە بەشداربوو، لەوانە پەنابەران، ئاوارەکانی ناوخۆ، گەڕاوەکان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئەندامانی کۆمەڵگە خانەخوێکان. ئامانجی پرۆگرامەکە بریتی بوو لەوەی کە ئەو خاوەن کارانەی کە ئارەزووی دامەزراندنی کاری خۆیان هەیە بتوانن پلانی کار (بزنسی) خۆیان بەشێوەیەکی کاریگەر دابڕێژن و شارەزای هەنگاوە گرنگەکانی دامەزراندنی کار (بزنسی) تایبەت بە خۆیان ببەن. هەروەها بۆ ئەو خاوەنکارانە کە خوازیارن کارەکانیان (بزنسەکانیان) پەرەپێبدەن، هاوکار دەبێت لە دۆزینەوەی شێوازی داهێنەرانە و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی کارکردندا بۆ باشترکردنی راپەڕاندنی کارەکانیان.

بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی لاوان لە ١٢ی ئاب، مەها قەتاع، ڕێکخەری وڵات رێکخراوی نێودەوڵەتی کار لە عێراق، سەردانی شوێنی بەڕێوەچوونی ڕاهێنانەکانی کرد لە بەڕێوبەرایەتی ئەکادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە شاری هەولێر. لە میانەی سەردانەکەیدا، بەرێز قەتاع لەگەڵ بەشداربووان کۆبووەوە و جەختی لە پابەندبوونی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار کرد بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەریی کار (بزنس) بە ڕابەرایەتی گەنجان و ستایشی پەرۆشیی و بەشداری چالاکانەی هەمووانی کرد، بەتایبەتی گەنجان و ئافرەتانی خاوەنکار.

بەرێز قەتاع ئاماژەی بەوەدا کە: "ئەم پرۆگرامە زیاترە لە ڕاهێنانێک؛ بەڵکوو سەکۆیەکە بۆ دەستپێکی هێنانە کایەی نەوەیەکی داهاتوو خاوەنکارەکان لە عێراقدا". "بە تەیارکردنی گەنجان بەو ئامراز و زانیاری و متمانە کە پێویستە بۆ چوونە ناو جیهانی کار، ئێمە وەبەرهێنانێکی بەرچاو لە داهاتووی وڵاتەکەدا دەکەین."

هەروەها جینا بلای، بەرپرسی پڕۆگرامی ئاسۆی خستنەسەرکار بۆ بەشداری ئابووری و کۆمەڵایەتی پەنابەران و ئاوارەی ناوخۆیی و کۆمەڵگە خانەخوێکان لە عێراق (EPSI) سەربە ئاژانسی  GIZ ئەڵمانی بەشداری راهێنانەکەی کرد. بەرێز بلای تیشکی خستە سەر ڕۆڵی بەرنامەی– دەستپێکردن و پەرەپێدانی کارەکەت (SIYB)– لە بەهێزکردنی بژێویی بەردەوام و خۆڕاگری ئابووری. خاتوو بلای جەختی لەسەر گرنگی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی کردەوە کە بەهۆی ڕاهێنانەکەوە بەدی دێت بە کۆبوونەوەی چەندین خاوەنکار (بزنسی) جیاواز کە هەندێکیان لەلایەن پەنابەران و ئاوارەکان بەڕێوەدەبرێن. هەروەها بەڕێزیان هیوای خواست کە ئەم تۆڕی پەیوەندییە کە تازە هاتۆتە کایەوە پشتگیری لە ڕۆحی هاوکاری لە نێوان گەنجانی خاوەنکاردا بکەن.

وەک یەکێک لە ئامرازە سەرەکییەکانی پەرەپێدانی کارگێڕی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، بەرنامەی–دەستپێکردن و پەرەپێدانی کارەکەت (SIYB)–پەرە بە خۆراگریی ئابووری، پشتبەستن بە خود و داهێنان دەدات. لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییە هاوبەشەوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار و ئاژانسی GIZ ئەڵمانی بەردەوامن لە بەهێزکردنی بنەماکانی گەشەی ئابووری گشتگیر لە عێراق بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە دەرفەتەکانی کارگێڕی بۆ هەمووان دەستدەکەوێت.

رەغدە مو‌حی

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
بەرپرسی پەیوەندییەکان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت