نەتەوە یەکگرتووەکان یادی ٢٢ هەمین ساڵیادی تەقینەوەکەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی بەغدا دەکاتەوە
بەغدا، ١٩ی ئابی ٢٠٢٥
بە دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەوانەی کە گیانی خۆیانیان لە پێناو ئاشتی و گەشەپێدانی عێراق بەخت کرد، عێراق و خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵات یادی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردەوە کە لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٣ دا لە بەغدا ڕوویدا. لەو ڕێوڕەسمەدا، بەڕێز جەنابی دکتۆر لەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراقیش کەوتە گەڵ بەڕێز دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، و ڕزگاربووان و کارمەندانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان کە یادی ٢٢ هەمین ساڵوەگەڕی ئەو تەقینەوەیان دەکردەوە لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا.
لەو تەقینەوەیەدا، ٢٢ لە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سێرجیۆ دی میلۆی نوێنەری ئەوسای سکرتێری گشتیشەوە لەو گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ١٥٠ی تریش برینداربوون.
ئەندامانی بەشی پاسەوانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش نمایشێکیان بەم بۆنەوە رێکخست لەگەڵ خوولەکێک بەبێدەنگی وەستانیش بۆ رێزگرتن لە قوربانیان و ئەو تەقینەوە کارەساتبارە. شایانی باسە، جەنابی سەرۆک کۆمار و بەڕێز ئەلحەسان و رزگاربووان و کارمەندانی یونامی تاجە گوڵینەیان دانا.
لە ڕێوڕەسمێکیش لە دواتردا، بەڕێز ئەلحەسان تاجە گوڵینەی لە یادگەی هێرشەکە و لەشوێنی راستەقینەی خۆی لە ئوتێل کەناڵی بەغدای پایتەختی عێراق دانا کە پێشتر بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و ئێستاش بنکەی شیاندنەوەیە. هەروەها ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و بەسڕەش ئەنجام دران.
بەڕێز ئەلحەسان لەمبارەیەوە و لە وتارەکەیدا وتی "دەبا ئەمڕۆ یادی ئەو ٢٢ کەسە بکەینەوە کە گیانی خۆیان بەخت کرد لەگەڵ رێزگرتن لە ڕزگاربوە قارەمانەکان و کارمەندانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان کە تائێستاش کە لە ناوچە پڕ مەترسییەکانی جیهاندا کار دەکەن و هەروەها خەڵکی عێراقیش کە قوربانییەکی زۆریان بۆ وڵاتەکەیان داوە.
لای خۆشیەوە، نوێنەری رزگاربووان وتی "لە کاتێکدا کە ئێمە ئەم یادە دەکەینەوە، بەڵێنی خۆمان تازە دەکەینەوە بۆ درێژەدان بە ڕێبازەکەی سێرجی دی ملیۆ و ئەو هاوپیشانەشی کە باوەڕیان پێی بوو. ئازایەتی ئەوان ئێمە هان دەدات و هەروەها ئی ئەو رزگاربووانەش کە سەرەڕای زیان و مەترسی لەسەر کارەکانیان هەر بەردەوام بوون.
شایانی باسە، ئەمە دوا یادکردنەوەی یونامییە بەو پێیەی کە لە ٣١ی مانگی دوانزەی ئەمساڵدا دادەخرێت و کارەکەشی بۆ زیاتر لە ٢٠ ئاژانسی تایبەتمەند و فەند و بەرنامە دەگوازرێتەوە.
بەڕێز ئەلحەسان هەروەها وتی "دەبا کارەکانمان لە ئاستی قوربانییەکانی ئەوان دابێت تا دواهەمین رۆژی ئەرکی پێسپێردراومان. نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەر رۆشنایی بنەمایەکانی دەستوورەکەیدا هەر بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردن لەگەڵ خەڵک و سەرکردایەتی و حکومەتی عێراق دەمێنێتەوە شانبەشانی ڕێزگرتنی زۆریشمان بۆ هەڵسانەوەی خەڵکی عێراق و سوپاسی ئەو متمانەیەشیان دەکەین کە بە ئێمەیان هەیە هەتتا لە ڕۆژە سەختەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣ ش. هەرچی بە دەستمان هێناوە لە ئەنجامی بە یەکەوەبوون بووە وەک هاوبەشکار. پێشکەوتنەکەش هەر بۆ عێراق و خەڵکەکەی دەگەڕێتەوە."
کارەساتی ١٩ی ئابی ٢٠٠٣ بە تەواوی شێوازی کارکردنی بواری مرۆیی گۆڕی، واتە ڕێزلێگرتن گۆڕا بۆ هێرشکردن، ئەمەش بووە هۆکاری دروستبوونی رۆژی جیهانیی مرۆیی.
بەڕێز ئەلحەسان وتی" تەنها ساڵی پار ٣٩٠ کارمەندی بواری مرۆیی گیانیان لەدەستداوە کە دەکاتە ٣١% ڕێژەی هەڵکشان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٠٣ کە زۆربەیان کارمەندی نیشتیمانی بوون و رێژەی هەرە زۆریش لە غەززە و سودان بووە. ئێمە دان بە ئازایەتییان دا دەنێین و پابەندبوونیشمان بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ خەڵکی هەرە پێویست تازە دەکەینەوە."
وتارەکەی نوێنەری سکرتێری گشتیی لەم لینکەی خوارەوە لە ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەستە: