لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەی بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای ، هەماهەنگیکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراق، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆیی

٢٠ ئاب ٢٠٢٥

بەغدا - ١٩ی ئابی ٢٠٢٥

لە ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆیی ، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین  لە ئاست ئازایەتی و خۆنەویستیی و قوربانیدانی کارمەندانی بواری مرۆیی لە هەر شوێنێک ، لەگەڵ ئەوانەش دەوەستین کە خزمەتیان دەکەین . 

 ئەم وتەیەم ، بە بۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆیی ، بۆ هەموو ئەوانە تەرخان دەکەم کە تا ئێستا لە دۆخی  ئاوارەیی دەژین لە عێراق. عێراق ئەمڕۆ پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆوە بینیووە ، بەوپێیەی زیاتر لە پێنج ملیۆن کۆچبەر ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان یان بۆ گواستنەوە بۆ شوێنێکی تر یانیش لەگەڵ جڤاکە خۆجێیە نوێیەکاندا تێکەڵبوون. ئەمەش لە ڕێگەی تواناکانی گەلی عێراق لە بەرەنگاربوونەوە و هەروەها لە میانەی کاری هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشیکاران لە بواری مرۆییدا بەدەست هاتووە .سەرەڕای ئەوانەش، هێشتا هەزاران کەسی ئاوارە ، کە ژیان لە کەمپەکانی ئاوارەیی یانیش لە شوێنە نیشتەجێ نافەرمییەکان و یانیش لە شارەکاندا  لەسەرتاسەری وڵات بەسەر دەبەن ، چاوەڕیی ڕێگا چارەن بۆ بونیاتنانەوەی ژیانیان بە شکۆمەندیی و سەقامگیریی . 

چارەسەرەکانی پەیوەست بە ئاوارەیی نێوخۆیی هەر بە چەقی کردە مرۆیی و گەشەپێدانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەمێنێتەوە . ئێمە لەوە تێگەیشتووین کە بونیاتنانەوەی ژیان تەنها پێویستی بە گەڕانەوەیەکی فیزیکی نیە بەڵکو پێویستی بە هێنانەدی سەقامگیریی و شکۆمەندیی و بە تواناکردنی گەڕاوەکان هەیە. بۆ ئەم مەبەستە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خێزانەکان شوێنێکی نیشتەجێبوونی سەلامەت و گونجاو وەدەست دەهێنن وهەروەها ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنەوەی ماڵ و موڵکەکانیان یانیش وەرگرتنی قەرەبوویەکی دادپەروەرانە دەدۆزنەوە لەگەڵ  فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکان بۆیان.

لەم ڕۆژەی جیهانیی کاری مرۆییدا نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوونی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی شێلگیرانە بۆ جێبەجێکردنی نەخشەی ڕێگایەکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەیی درێژخایەن لە عێراقدا.

لە میانەی ڕێزگرتن لە ئەوانەی لەدەستماندان و دانپێدانان بە ئەوانەی خزمەتیان دەکەین و پابەندبوون بە تەواوکردنی کارەکان ، ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆیی دەکەینەوە. بەم ڕۆحەوە، بەرەو پێش هەنگاو دەنێین بۆ ئەوەی هەموو ئاوارەیەک بتوانێت بە شکۆمەندیی و سەقامگیریی و هیواوە ژیان بگوزەرێنێت .

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت