نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) نیگەرانی خۆی لە هەمبەر بڕیاری 19ی ئەم مانگەی دادگای کەتنەکان لە بنەسڵاوە لە هەولێر دەربڕی کە سزای چوار ساڵ و نیوی بە سەر بەرێز شێروان شێروانی سەپاند لە سەر تۆمەتێک کە ئەو نکۆڵی لێدەکات .
نیگەرانیی یونامی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رەنگە ئەو سزایەی بەسەر بەڕێز شێروان شێروانی سەپێندراوە لە جێگەی خۆیدا نەبووبێت و بەشێوەیەکی زێدەڕۆیی درابێت . نێردەی یونامی لەو باوەڕەدایە، کە دادگای کەتنەکان لە بنەسڵاوە هۆکاری قەناعەتپێکەری بۆ ئەوەی کە پێی دەگوترێت (زەرفی موشەدەد) پێشکەش نەکردووە .
شایانی باسە ئەم بڕیارە مایەی تێهەڵچوونەوەیە و ، یونامی - کە لە دانیشتنەکەی 19ی ئاب ئامادە بوو - بەردەوام دەبیت لە بەدواداچوونی ئەم کەیسە .
هەروەها یونامی ئاماژە بە پابەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پاراستنی سەروەریی یاسا و مافەكانی مرۆڤ و داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات کە دڵنیایی بدەن لەوەی کە گشت ڕیوشوینە دادگاییەکان بە شێوەیەکی ڕوون و ڕەوا و بەگوێرەی پێوەرە نیشتمانیی نێودەوڵەتییەکان بەرێوە بچێت.