جەنابی ئیڤان جەبرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران،
میوانە بەڕێزەکان،
شانازییەکی گەورەیە کە ئەمڕۆ لەگەڵتان بم بۆ دەستپێکردنی یەکەم پلانی نیشتمانی عێراق بۆ پێشخستنی کۆچی سەلامەت و ڕێکو پێك و بەردەوام (2025-2030). پلانەکە بڕگەیەکی گرنگە کە هەم ئاماژەیەکە بۆ سەرکردایەتی نیشتمانی و هەم بەهێزی هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەوانەی کە ئەم پلانە بۆ خزمەتکردنیان داڕێژراوە، نیشاندەدات.
کۆچکردن هەمیشە بەشێك بووە لە مێژووی عێراق. ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ پابەندبوون بە دڵنیابوون لەوەی کە کۆچکردن پەیوەندی بە کەرامەت و سەلامەتی و دەرفەتەوە هەیە بۆ کۆچبەران و بۆ خێزانەکانیان و بۆ ئەو پێکهاتانەی کە بەشدارییان تێدا دەکەن. عێراق لە ڕێگەی پلانی یەکەمی نیشتمانییەوە پابەندە بە بەڕێوەبردنی کۆچ بە شێوەیەك کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت و بەشداری بکات لە گەشەپێدان و سەقامگیری نیشتمانیدا.
ئەم پلانە نیشتمانییە دیدگا و بنەماکانی پەیماننامەی جیهانی بۆ کۆچی سەلامەت و ڕێکوپێک بەرجەستە دەکات، کە لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٨ پەسەندکراوە، کە یەکەم چوارچێوەی نێودەوڵەتی گشتگیرە لە جیهاندا بۆ چارەسەرکردنی هەموو ڕەهەندەکانی کۆچ بە شێوەیەکی هاوبەش و لەسەر بنەمای مافەکان.
تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ لە عێراق شانازی بە پاڵپشتیکردنی ئەم پرۆسەیە کردووە. تۆڕەکە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ڕێکدەخرێت و بەم زووانە زیاتر لە هاوکارم جۆرجی گیگاوری، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق دەبیستن.
بەناوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق و بەتایبەت وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەکەم بۆ سەرکردایەتییەکەی، هەروەها سوپاسی هاوبەشەکانمان دەکەم، لەنێویاندا شانشینی هۆڵەندا بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە لەگەڵ هەمووتان کاربکات بۆ گۆڕینی هیواکانی ئەم پلانە بۆ ئەنجامی بەرجەستە کە نەک تەنها عێراق، بەڵکو هەوڵی فراوانتری جیهانیش بۆ ئەوەی کۆچکردن سەلامەت و ڕێکو پێک بێت بۆ هەمووان.
سوپاستان دەکەم.