بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ، بەغدا
پایە داران
خانمان و بەڕیزان
سڵاو و ڕەحمەتی خواتان لێ بێت
لێرە ، لەم سەکۆیەوە سڵاوتان لێ دەکەم و سوپاسی یەکە بەکەشتان دەکەم بۆ ئامادە بوونتان
ڕێگام پێ بدەن ئەمڕۆ ، تۆزێک لە پرۆتۆکۆلی دیپلۆماتی دەر بچم و بە ناوی ئێوە سڵاوێک پێشکەش بەو خوێندکارە سەرکەوتووانە بکەم کە لە کاروانی خوێندیاندا نایاب و کۆششکەر و زیرەک بوون . و لە هەموو پارێزگاکانی عێراقەوە هاتوون بۆ ئێرە ، من بەو قوتابیانەی لێرە و بە ئەوانەش کە نەیانتوانیە بەشدار بن دەڵێم " ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن ، ئەم ئاهەنگێڕانەی ئەمڕۆ ئاهەنگێڕانە بە بۆنەی سەرکەوتن و بەشداریتان لێرە مایەی شانازییە بۆ عێراق ".
ڕێزلێنان لە قوتابیە سەرکەوتووەکان لە گشت پێکهاتەکان بە پێکهاتەی کەمینەکانیشەوە وەکو شەبەک و کریستیان و ئێزدی و کاکەیی و بەهائی و زەردەشتی و سابیئە مەندائییەکان و ئەوانی ترێش ، بنەمای گشتگیریی دەچەسپێنێ و پەیامیێکی ڕوون و ئاشکراش دەربارەی یەکێتی عێراق و یەکسانی دەرفەتەکان دەگەیەنێت . لەهەمووش گرنگتر تیشک خستنە سەر ئەوانەیە کە لە بارودۆخی سەخت و دژواردا سەرکەوتن و توانیان نمونەی ئیلهام بەخش پێشکەش بکەن و بیسەلمێنن کە خۆڕاگڕی توانای هەیە سەرکەوتن دروست بکات .
پایەداران ، وەزیر و ڕاوێژکارانی هێژا
میوانە بەڕێزەکان
ئامادە بوونتان لێرە ، رێزلێنانێکە بۆ خۆی و سوپاسی یەکە بەکەتان دەکەم بۆ ئامادە بوون و تەرخانکردنی کات و ئەرکەکاانی بۆ ئەوەی لەم بۆنەیەدا لەگەڵمان بێت ، ئەمەش بەڵگەشە لەسەر پێزانینتان بۆ بەهرەکانی گەنجانی عێراق.
گردبوونەوەی ئەمڕۆمان ئاهەنگێڕانە بۆ عێراق ، عێراقی ئایندە و عێراقی سەرکەوتن
خوێندکارانی ئازیز ، زانست کاروانێکی بەردەوامە ، بەخشینیش بە نیشتمان چاکەیەکی لە بن نەهاتووە و عێراقیش پێویستی بە توانا و بیری ئێوەیە . بەرەو پێش بڕۆن و هیچ دەرفەتێکی فێربوون و سەرکەوتن لەدەست مەدەن ، تا بەشدار بن لە خزمەتکردنی جڤاک و نیشتمانتان . داواتان لێدەکەم خواست و ویستەکانتان بە ئاراستەی سوود گەیاندن بە خۆتان و نیشتمانتان بێت .
ئەم ئاهەنگە ، لە سروشتی خۆیدا ئاهەنگێکی هێمادارە و پێزانین بە ناوی هەمووان بۆ هەمووان دەردەبڕێ. لە کۆتاییدا دەڵێم : با هەموومان بە بۆنەی دەستکەوتەکانی ئەم خوێندکارانە ئاهەنگ بگێڕین و بێگومان ئەوان دەبنە مایەی مسۆگەربوونی ئایندەیەکی گەش بۆ ئەم وڵاتە دێرینە – عێراق – بۆ ئەوەی بە ساغیی و دەوڵەمەندی و سەرکەوتویی و شکۆداری بمێنێتەوە . بەرەوە پێشەوە و بەو پەڕی تواناکانتان هەنگاو بنێن و بەردەوام ببنە سەرچاوەیەکی شانازی بۆ جڤاک و نیشتمانەکەتان . لێرەوە سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەم گردبوونەوە نایابە دەنەوێنم .
سوپاستان دەکەم