ئەمڕۆ هەشتایەمین ساڵیادی نەتەوە یەکگرتووەکانە و لە عێراقیش ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی لەدایکبوونی ئەم ڕێکخراوەوە ئاهەنگ دەگێڕن کە بووەتە هیمای هاریکاریی نێودەوڵەتی لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو مرۆڤایەتیدا.
ئەمساڵ، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) پێش داخستنی لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دا بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش و لەسەر داواکاریی حکومەتی عێراق و دوای ٢٢ ساڵ لە خزمەتی بەردەوام و پشتگیری عێراق لە هەنگاونانی بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ئەم یادە دەکاتەوە. ئاژانس و فەند و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراقدا درێژە بە کارەکانیان دەدەن بەگوێرەی بنەما پیرۆزەکانی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەرووی هەمووشیانەوە گەشەپێدانی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری و بەدەستهێنانی گەشەپێدانێکی گشتگیر و درێژخایەن لەسەرتاسەری عێراقدا بەشێوەیەک کە بتوانێت خۆشگوزەرانیی خەڵکی عێراق پەرە پێ بدات و بەهێزی بکات.
بەم بۆنەیەوە، خوازیارین کە هەموو کەس رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان بەخۆشی و ئاسوودەیی بەسەر بەرێت کە پڕبێت لە هیوا و بڕیار بۆ درێژەدان بە کارکردن بۆ هێنانەکایەی جیهانێک کە زیاتر دادپەروەر و مرۆییانە بێت.