لێدوانی ڕۆژنامەوانی

راگەیاندنی دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی

٠٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥

بەغدا، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ، بە هاوەڵی جەنابی سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی بارەگای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانمان کرد بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق. ئێمە هەروەها لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنیش کۆبووینەوە سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

لای خۆمانەوە، متمانەی خۆمانمان بۆ کاری کۆمیسیۆن و ئەندامەکانی دەربڕی و داوای ئەوپەڕی هەوڵمان لێ کردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەمەبەستی بەرژەوەندی و سەقامگیری و ئایندەی عێراق.
هەروەها هیوامان بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانیش خواست لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا لە پێناوی پەیڕەوکردنی مافی دەستووریی خۆیان لە ناردنی کەسی شایستە بۆ پەرلەمان کە بتوانێت خزمەتی عێراق بکات.
هیوادارین کە ئەم وڵاتە ئەزیز و خۆشەویستە هەنگاو بەرەو سەقامگیری و گەشەکردنی زیاتر بنێت. لە راستیدا، عێراق شایستەی ئەوەیە کە سەرکردەی بە توانای وا بەڕێوەی بەرن کە بتوانن خواستەکانی گەل بهێننەدی دوور لە گیانی تایەفەگەری و خزمخزمێنێ و دروشمی بێ ناوەرۆک. بەهای زۆر بۆ دەنگەکانتان دابنێن.

خوای گەورە هەموو لایەکمان لە بەرژەوەندیی عێراق سەرکەوتوو بکات

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت