لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بنیاتنانی خۆڕاگری ئابووری لە عێراق: توێژینەوە نوێیەکان ڕێگاکانی چاکبوونەوە دەخەنە ڕوو

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦

بەغداد، ١٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ 

بە هاوکاری لەگەڵ توێژەرانی (IOM)، دوو توێژینەوەی نوێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ زانکۆکانی ئیمۆری، کالیفۆرنیا - سانتا باربارا، کامبریج، ئۆکسفۆرد و ئیمپریال کۆلێژ لە لەندەن، تیشک دەخەنە سەر ئەوەی کە چۆن گەشەی گشتگیری کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کار دەتوانێت ببێتە هۆی چاکبوونەوەی عێراق و بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاشتی.

ئەم توێژینەوانە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌لی كار و تەبایی کۆمەڵایەتی، و توانای کۆمپانیا زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان (MSMEs) بۆ گەشەپێدانی ئابووریی خۆجێی تاوتوێ دەکەن. توێژینەوەی یەکەم بە ناونیشانی لە ئاوارەییەوە بۆ خۆڕاگری: هاوکاری، چاکبوونەوەی ئابووری و تەبایی کۆمەڵایەتی لە عێراقی پاش جەنگ، پشتی بە زیاتر لە ٦٠٠٠ چاوپێکەوتنی ڕاپرسی بەستووە لەو کۆمەڵگایانەی کە بەدەست ئاوارەییەوە دەناڵێنن لە پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە، سەلاحەدین و نەینەوا. توێژینەوەکە دەریخستووە کە هەژاری و بێکاری هێشتا لە نێوان خێزانە ئاوارەکان، گەڕاوەکان و کۆمەڵگاکانی خانەخوێدا بڵاوە، بەڵام کاتێک ئەندامانی خێزانەکان کار دەکەن، ئاستی کێبڕکێ و ناڕەزاییان کەمدەبێتەوە، و متمانەی زیاتری نێوان کەسی، بەشداری مەدەنی، هەڵوێستی گشتگیر و پەیوەندی کۆمەڵایەتی نیشان دەدەن.

ستیڤن ئۆکۆنێل، پرۆفیسۆری ئابووری لە زانکۆی ئیمۆری و یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، وتی: "هەرچەندە دەزانین کە دەستێوەردانەکانی بژێوی ژیان لەسەر بنەمای نەختینەیی بە شێوەیەکی کاریگەر پشتگیری لە چاکبوونەوە دەکەن، بەڵام زانیارییەکی زۆر کەمتر لەسەر کاریگەرییان لەسەر تەبایی کۆمەڵایەتی لەبەردەستدایە. ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەرە بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە و پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دەرفەتە ئابوورییەکان و کەمبوونەوەی گرژییە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدات."

توێژینەوەی دووەم، توێژینەوەی بنەڕەتی بۆ ئامادەیی وەبەرهێنان، سەرنج دەخاتە سەر ئەو بەربەستانەی کە کۆمپانیا زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان لە عێراقدا بۆ فەرمیبوون و دەستڕاگەیشتن بە سەرمایەی دارایی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. لەسەر بنەمای ڕاپرسییەک لە ٥١٨ کۆمپانیا، دەرکەوتووە کە زیاتر لە نیوەیان بەبێ تۆمارکردن ماونەتەوە و دەستڕاگەیشتن بە هەژماری بانکی یان قەرزی فەرمی هێشتا سنووردارە، بەتایبەتی بۆ ئەو کارانەی کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن یان خاوەنەکانیان ئاوارەن. سایمۆن کوین، پرۆفیسۆری ئابووری لە ئیمپریال کۆلێژی لەندەن کە بەشدارە لە توێژینەوەکەدا، وتی: "داتاکان توانای گشتگیری دارایی نیشان دەدەن: کاتێک خاوەنکارەکان دەتوانن دەستیان بە قەرز بگات و متمانەیان بە دامەزراوە داراییەکان هەبێت، کارە بچووکەکان گەشە دەکەن، هەلی کاری نوێ دەڕەخسێنن و گەشەی ئابووری بەهێز دەکەن."

 

بە وتەی پاسکال ڕێتینجیز، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق: "دەرئەنجامەکان داوای نوێکردنەوەی ئەو سیاسەتانە دەکەن کە بژێوی ژیان و گەشەی کەرتی تایبەت بە ستراتیژییە نیشتمانییەکانی چارەسەری بەردەوام دەبەستنەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی عێراق. هاوبەشی نێوان کەرتە جیاوازەکان لە نێوان ڕێکخراوە مرۆییەکان، گەشەپێدان و کەرتی تایبەت، کلیل دەبێت بۆ چاکبوونەوەی گشتگیر و سەقامگیری هەمیشەیی."

ئەم توێژینەوانە بەشێکن لە هەوڵێکی جیهانی بۆ بەرهەمهێنانی بەڵگەی پشتڕاستکراوە بە داتا بۆ چارەسەرە بەردەوامەکان. محەممەد ڕزقی، بەڕێوەبەری بەشی داتا، تێڕوانین و سیاسەت لە بارەگای سەرەکی  IOM، لە کۆتاییدا وتی: "هاوبەشییە توێژینەوەییەکانی وەک ئەمانە یارمەتیدەرن لە هاندانی داهێنان و داڕشتنی پڕۆگرامی کاریگەرتر بۆ ئەو کەسانەی خزمەتیان دەکەین."

ئەم توێژینەوانە بەهۆی پشتگیری دارایی وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاریکاری ئابووری و گەشەپێدان (BMZ)، لە ڕێگەی بانکی گەشەپێدانی KfW و یەکێتی ئەوروپاوە ئەنجام دراون.

تێبینی بۆ سەرنوسەران:

  • لە ئاوارەییەوە بۆ خۆڕاگری: هاوکاری، چاکبوونەوەی ئابووری و تەبایی کۆمەڵایەتی لە عێراقی پاش جەنگ بە هاوبەشی لەلایەن توێژەرانی  IOM، زانکۆی ئیمۆری و زانکۆی کالیفۆرنیا - سانتا باربارا ئامادەکراوە.
  • توێژینەوەی بنەڕەتی بۆ ئامادەیی وەبەرهێنان بە هاوبەشی لەلایەن توێژەرانی IOM، زانکۆی ئۆکسفۆرد، زانکۆی کامبریج و ئیمپریال کۆلێژی لەندەن ئامادەکراوە.

 

 

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ

 

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە بەشی میدیا و پەیوەندییەکانی IOM  iraqmcu@iom.int

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت