مسار التنقل استقبال / موارد / فيديوهات / دکتۆر موحەمەد ئەلحەسان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کەمپی شاریای تایبەت بە ئاوارەکانى ئێزدى فيديو دکتۆر موحەمەد ئەلحەسان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کەمپی شاریای تایبەت بە ئاوارەکانى ئێزدى ٠٣ أغسطس ٢٠٢٥ کەمپی شاریا ، پارێزگای دهۆک ، عێراق – بە تیشک خستە سەر مەینەتییەکانی ئاوارە ئێزدییەکان و لە یازدەهەمین ساڵیادی هێرشەکانی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر جڤاکی ئێزدییەکان و دوای هەشت ساڵ لە تێکشکانی سەربازی تیرۆرستانی داعش ، دکتۆر موحەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەرۆکی نێردەی یونامی سەردانی کەمپی شاریای تایبەت بە ئاوارەکانى ئێزدى کرد ، لە شاری دهۆک . دوای سەرکۆنەکردنی دۆخی گوزەرانی ئاوارەکان ، نوێنەری تایبەت داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلەی کرد بۆ کۆتیهێنان بە مەینەتییەکانی جڤاکی ئێزدییان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر دۆخی ئاسایی ژیانیان . لەمبارەیوە دکتۆر ئەلحەسان دوای گەڕان بەناو کەمپەکە وتی " ئەمە ژیانێکی سەقامگیر نییە ، هیچ عێراقییەک و بەرپرسێک ڕازی نابێت بە بەردەوامی ئەم بارودۆخە" و داوای لە دەسەڵاتداران کرد بە شێوەیەکی ئەرێنی لە باشترکردنی بارودۆخەکان بڕوانن. ئێزیدییەکان یەکێک بوون لەو جڤاکانەی دووچاری زۆرترین توندوتیژیی دڕندانەی داعش بوونەوە . ئەمڕۆ، زیاتر لە ٢٠٠,٠٠٠ ئێزیدی هێشتا پەنابەرن، زۆرێکیان هێشتا لە کامپەکاندا دەژین. هەندێکیان گەڕاونەتەوە، بەڵام بێ بوونی خزمەتگوزاری پێویست و پشتگیری کە پێویستیان پێیەتی بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی. هەروەها هێشتا نزیکەی ٢,٦٠٠ ئێزیدیش لە ڕیزی بێسەروشوێنانن. کۆتا ئامانج بریتییە لە گەڕانەوەیەکی شکۆمەندانەی خۆویستانەی سەلامەتی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان لە قەزای شەنگاڵ لە پارێزگای نەینەوا .