Press Release

نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە بارەی کاریگەری ڕێگریە ڕۆتینیەکان کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی دەستگەیشتنی هاوکارانی مرۆیی بە ٢,٤ملیۆن عێراقی کە پێویستیان بە هاوکاریە

16 January 2020

بەغدا - ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠: بەڕێز خاتوو. مارتا ڕویداس، هەماهەنگیکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ نیگەرانی بەهێزی دەربڕی سەبارەت بە هەڵپەساردنی پێدانی نووسراوەکانی چوونەژوورەوە بۆ هاوکارانی مرۆیی کە کاروانە زۆر گرنگەکان جێبەجێ دەکەن لە هاوکاری کردنی ئەو عێراقیانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە.ئەم ڕێگەپێدانانە لە ماوەی پێشووتر هەر ٣٠ ڕۆژ جارێك لەلایەن حکومەتەوە درابوون.

هەرچەندە، لەو کاتەوەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، گەیاندنەکانی کۆمەکی لە سەرانسەری عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو هێواش بوونەتەوە، بەهۆی بەردەوام نەبوون لەسەر ڕێ و شوێنەکانی چوونەژوورەوە کە پێشووتر ڕێککەوتنیان لەسەر کرابوو، و نەبوونی میکانیزمەکانی جێگرەوە بۆ ئەمە. بۆیە تا هاوکاران ڕێگەیان پێنەدرێت دەستبەجێ دەست بە جولانەوەکانیان بکەن بەبێ ڕێگربوون لە کارمەندانیان و کۆمەکیەکانیان، ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان لە ناو عێراق لەوانەیە بەتەواوی ڕاوەستن لە ماوەی چەند هەفتەیەك. بە سەدان و هەزاران کەس لەسەرانسەری ئەو شوێنانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بە هۆی ململانێ دووچاری بەردەوامی نەبوونی خۆراك و دەرمان و ماددەکانی وەرزی زستانە دەبنەوە لە ماوەی ئەم ساڵی مانگە ساردەکان.

خاتوو. ڕویداس ووتی"ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە لە مەترسیدان،"."بەبێ هەبووبی ڕێگەپێدانی چوونەژوورەوەی پێشبینیکراو و بەردەوام، کۆمەکی مرۆیی لە مەترسیدایە لە بەسەرچوونی ڕێککەوتیان لە کۆگاکان، کە ئەمەش ژیانی خەڵك دەخاتە مەترسیەوە و بەفیڕۆدانی ئەو پاڵپشتیە داراییانەی کە زۆر پێویستن".

بەر لەو بارودۆخەی ئێستا، کۆمەڵگای مرۆیی لە ناو عێراق بۆ ماوەیەکی درێژ بەڕێوە چووبوو لە ڕێگەی ئەو میکانیزمەی چوونەژوورەوە کە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو کە لە ڕێگەیەوە ڕێکخراوە کۆمەکیەکان نووسراوی مانگانەیان پێدەدرا کە ڕێگەیانی پێدەدا لە خاڵەکانی پشکنین تێپەڕبن بەبێ دەستوەردان لەلایەن هاوکارانی ئاسایش. نووسراوەکان بە ڕێکخراوەکان دەدران لە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی تێروتەسەل و پڕۆسەی پشکنین، کە بە تەواوی پێیەوە پابەندبوون لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکاران لە ڕێکخراوی ناحکومی لە ناو عێراق. هەروەك لە هەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، نووسراوەکانی چوونەژوورەوە بۆ زۆربەی هاوکارانی مرۆیی بەسەرچووبوون، و هیچ ڕێگەپێدانێکی تازەیان بۆ دەرنەچووبوو.

توێژینەوەیەك بۆ هاوکاران لە ڕێکخراوی ناحکومی ئەنجام درا لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری ئەو کێشە کارگێڕیەی کە ئاماژە بەوە دەکات کە ٩٠ لەسەدای کە ڕاپۆرتیان کردووە دەڵێن نەبوونی ڕێ و شوێنەکانی نیشتمانی بۆ ڕێگەپێدانی چوونەژوورەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری هەبووە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانیان. هەروەها دەڵێن کە لەو کاتەوەی دەستپێکی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، زیاتر لە ٢٤٦٠ کاروانی مرۆیی ڕەتکراونەتەوە یان ڕێگریان لێ کراوە لە گەیشتن بە شوێنی مەبەست. دەخەملێندرێت کە نزیکەی ٢.٤ ملیۆن کەس کە پێویستیان بە هاوکاریە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی سنورداریەکان لەسەر جولانەوەی هاوکارانی مرۆیی.

لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩، کۆمەڵگای مرۆیی لە ناو عێراق لە ژێر بڕی ٧٠٠ $ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی کارەکانی بە ئەنجام گەیاندووە و پلانی ڕێکخستووە کە ئامانجی بریتی بوو لە هاوکاری کردنی ١،٧٥ ملیۆن ئاوارە، ئاوارەی گەڕاوە و کۆمەڵگا خانەخۆییە هەژارەکان کە پێویستیان بە هاوکاریە. زیاتر لە ١٠٠ هاوکاری مرۆیی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە زیاتر لە ١٣٠٠ شوێن ئەنجامدا لە سەرانسەری باکور و ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق. هەروەك لە ڕۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، پلانەکە ٩٢ لەسەدای ئەو پاڵپشتیە داراییەی کە داوای کردبوو وەریگرت، کە ئەمەش ئاماژەیە بەوەی کە هاوکاری کۆمەك بەخشی بەهێز و متمانەپێکراو هەیە، کە دەستی گەیشتووە بە زیاتر لە یەك ملیۆن کەس کە بە ئامانجکراون لە ژێر پلانەکە. لە ساڵی ٢٠٢٠، کۆمەڵگای مرۆیی داوای ٥٢٠ $ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەکات بۆ بەردەوام بوون لە کاری زۆر پێویست و گرنگ.

خاتوو. ڕویداس هەروەها ووتی "ئێمە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە بەرچاو ڕوونی بدا لەسەر ڕێ و شوێنەکان بۆ دەستکەوتنی ڕێگەپێدانەکانی چوونەژوورەوە بۆ ڕێکخراوە مرۆییەکان، و ڕێگەمان پێبدا تاکو دووبارە دەستبکەینەوە بە گەیاندنی کۆمەك بە شێوەیەکی کاریگەر و کارامە بۆ خەڵکی عێراق."

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:

هیلاری ستۆفێر، سەرۆکی بەشی ڕاپۆرتکردن، سیاسەت و ستراتیجی، لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە عێراق (بەغدا)

009647827804622 | Email: staufferh@un.org

یوڤێت کرافتی، بەرپرسی کاروباری مرۆیی، لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە عێراق (هەولێر)

009647817403858 | Email: yvette.crafti@un.org

Hilary Stauffer

Hilary Stauffer

OCHA
Head of Reporting, Policy and Strategy

UN entities involved in this initiative

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

Goals we are supporting through this initiative