خاتو جینین هێنیس- پلاسخارتی بەڕەگەز هۆڵەندی لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لە عێراق دەست بەکاربوو.
خاتو هێنیس- پلاسخارت خاوەنی ئەزموونێکی زیاتر لە ٢٠ ساڵەی بواری سیاسی و دیپڵۆماسییە و چەندان پلەوپۆستی باڵاشی لە حکومەت و پەرلەمانی هۆڵەندی هەبووە. ئەو لە نێوان ساڵانی (٢٠١٢-٢٠١٧) وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بووە و یەکەم ژن بوو ئەو پلەیەی پێ درا. . ئەو وەک وەزیر، سەرپەرشتی دەستەی ئەرکانی ناوەندی و فەرماندەیی پشتگیری و دەستەی کەرەسەکانی بەرگری و و چوار هێزە چەکدارەکەی شانشینی هۆڵەندا (سوپاو و هێزی ئاوی و هێزی ئاسمانی و پۆلیس و سەربازی سنوور) دەکرد. لە میانەی کارکردنیدا لەو پۆستە ئەو سەرپەرشتی بەشدارییە سەربازییەکانی هۆڵەندای دەکرد لە مالی و ئەفغانستان و عێراق ، لەگەڵ دامەزراندنی هەماهەنگیی پتەو لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و هاوبەشکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
خاتوو هێنیس- پلاسخارت وەکو ئەندام پەرلەمانیش لە هەریەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا (٢٠١٠-٢٠١٢) و پەرلەمانی ئەوروپی (٢٠٠٤-٢٠١٠) خزمەتی کردووە . هەروەها لە کۆمسیۆنی ئەوروپی لە برۆسل و لە شاری ریگای پایتەختی لاتڤیا کاری کردووە و وێڕای کارکرنی لە بەڕێوەبردنی کاروباری شاری ئەمستردام.