کارەکانمان لە پێناو وەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام له عيراق
چۆن نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام دەکات له عيراق
نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوبەشکارە جیهانییەکانی تردا لە رێگەی "چوارچێوەی ستراتیژی هاوبەشی وڵات و نەتەوە یەکگرتووەکان" و لەژێر چەتری "دیدی ٢٠٣٠ی عێراق" و "بەرنامەی گۆڕینی نیشتمانی" یەوە کار دەکات بۆ پشتگیریکردنی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەپێناو تاووتوێکردنی هەل و ئاڵنگارییەکان لە عێراقدا.
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام له عيراق
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بانگەوازێکی نیشتمانین بۆ کارکردن لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی ژینگە و کەشوهەوای گۆی زەوی و هەروەها بۆ دڵنیابوونیش لەوەی کە دانیشتوان لە هەموو شوێنێک لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەهرەمەندن. ئەمانە ئەو ئامانجانەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کاریان لەسەر دەکات.