ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
12

به‌كاربردن و به‌رهه‌مهێنانى به‌رپرسانه

مسۆگه‌ركردنى جۆره‌كانى به‌كاربردن و وه‌به‌رهێانى درێژخايه‌ن

فەراهەمکردنی جۆرەکانى بەکاربردن و بەرهەمهێنانى بەردەوام

بەکاربردن و بەرهەمهێنان لە سەرتاسەری جیهان- هێزی پاڵنەری ئابووری جیهانییە – پشت بە بەکارهێنانی ژینگە و سامانە سروشتییەکان دەبەستێت  بە شێوەیەک کە چەند کاریگەرییەکى ڕووخێنەری هەیە بەسەر هەسارەى زەوى.

پێشکەوتنى ئابوورى و کۆمەڵایەتیی لە سەدەى ڕابردوودا تێکچوونێکى ژینگەیی هاوتەریبى لەگەڵدا هات و هەڕەشەى لەسەر ئەو سیستمانە دروستکرد کەوا  پێشکەوتنى ئایندەییمان - بگرە مانەوەشمان- پشتى پێ دەبەست.

چەند ڕاستى و ژمارەیەک:

- لە هەموو ساڵێکدا نزیکەى یەک لەسەر سێى تێکڕاى خۆراکى بەرهەمهێندراو لەنێودەچێ- کە هاوتایە بە ١.٣  ملیار تۆن بە بەهاى نزیکەى یەک ترلیۆن دۆلار – لە سندووقى بەکاربەران و وردە بازرگاناندا بۆگەن دەبێت، یانیش بەهۆى خراپیی کارکردەکانى گواستنەوە و ڕنینەوە تێک دەچێت.

- ئەگەر خەڵکى سەرانسەرى جیهان ڕوو بکەنە بەکارهێنانى ئەو گلۆپانەى وزە پاشکەوت دەکەن یان کەمتر وزە خەرج دەکەن، ئەوا جیهان 120 ملیار دۆلارى ساڵانە پاشەکەوت دەکات.

- ئەگەر لەگەڵ هاتنى ساڵى 2050 دا، ژمارەى دانیشتووانى گۆى زەوی بگاتە 9،6 ملیار کەس، ئەوا ئەو زێدەبوونە پێویستى بە نزیکەى سێ هەسارەى وەک گۆى زەوی هەیە، ئەمەیش بۆ دەستەبەرکردنى سەرچاوە پێویستە سرووشتییەکانە لەپێناو پاراستنى جۆرە هەنووکەییەکانى زیندەوەران.

پەتاى کۆڤید-19 دەرفەت بۆ دەوڵەتان دەڕەخسێنى پلانى بوژانەوە دابڕێژن کەوا ڕەهەندە هەنووکەییەکان و گۆڕانى جۆرەکانى بەکاربردن و بەرهەمهێنانى ڕووەو ئایندەیەکى بەردەوامتر و دوورمەوداترى تیادا ڕەنگ بداتەوە. پرسەکە بۆ مەسەلەى بەکاربردن و بەرهەمهێنانى دوورمەودا گرنگە. ئەویش کارکردنێکى زۆرتر و باشترە بە بەکارهێنانى سەرچاوەگەلێکى کەمتر و دابڕینى گەشەکردنى ئابوورى لە تێکچوونى ژینگەیی و زیاترکردنى کارامەیی سەرچاوەکان و پاڵپشتیکردنى جۆرە بەردەوام و دوورمەودایەکانى دیکەى ژیان.

هەروەها بەکاربردن و بەرهەمهێنانى دوورمەودا و بەردەوام، بەشێوەیەکى گەورە بەشدارى لە کەمکردنەوەى توندیی هەژارى و ڕووکردنە چەند ئابوورییەک دەکات کە تیایدا دەرپەڕاندنى کاربۆن کەمتر بێت و ڕەچاوى ژینگە بکات.

کاردانەوە لە هەنبەر پەتاى کۆڤید-19 دا

ئەم قەیرانەى ئێستا، دەرفەتى پێڕەوکردنى چەند ڕێکارێکى بەرنامەدارى قووڵى وەرچەرخان دەڕەخسێنێ بەرەو ئابوورییەکى بەردەوامتر و دوورمەوداتر کەوا لە بەرژەوەندیی خەڵک و هەسارەکەماندا کار بکات.

سەرهەڵدانى پەتاى کۆڤید- 19 پێوەندیی نێوان خەڵک و سرووشتى زەق کردەوە و پەردەى لەسەر ئەو بنەمایە سەرەکییانەى بەراوردکارى و بەباشتردانانە هەڵماڵى کەوا بەردەوام ڕووبەڕوویان دەبینەوە: مرۆڤ چەندان پێداویستیی بێسنۆرى هەن، بەڵام هەسارەکەمان بۆ دەستەبەرکردنى ئەو پێداویستییانە توانایەکى دیاریکراوى هەیە. دەبێ هەوڵ بدەین تێبگەین و ڕێز لەو سنوورە بگرین کە دەکرێ مرۆڤ بەهۆیەوە مامەڵە لەگەڵ سرووشتدا بکات، بەر لەوەى کاریگەریی نەرێیی دروست ببێت. دەبێ ئەو سنوورەش لە جۆرەکانى بەکاربردن و بەرهەمهێنانماندا ڕەنگدانەوەى هەبێت.

دەکرێ کۆڤید -19 پاڵنەر و هاندەرێکى گۆڕانی کۆمەڵایەتى بێت. هەروەها لەسەر ئێمەش پێویستە بەشێوەیەکى باشتر دووبارە بنیاد بنێینەوە و لە جۆرەکانى بەرهەمهێنان و بەکاربردندا ڕوو بکەینە چەند کردەیەکى دوورمەوداتر و بەردەوامتر.

قەوارەکان

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Direct implementation
CSO
Ministry of Planning

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

ITF
UNHCR

شوێنەکانی چالاکییە سەرەکیەکانمان کە پەیوەستن بە ئامانجەکانی گەشە پێدانی بەردەوام

کارەکانمان لە SDG 12 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: