تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ٢6 ئاژانس و فەند و بەرنامە پێک دێت بەگرتنەخۆی 21 ئاژانسی نیشتەجێ و ٥ی نانیشتەجێ کە هەر هەموویان کارەکانیان لەڕێگەی پلانی هاوبەشەوە ئەنجام دەدەن. تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەلایەن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و نیشتەجێ بەڕێوەدەبرێت، کار دەکات بۆ باشکردنی ژیان و ژیاریی هەموو عیراقیەکان بە پشتگیریکردنی وڵات لە جێبەجێکردنی "کارنامەی گەشەپێدانی درێژخایەن" و هەروەها ئامانجە گەشەپێدانە درێژخایەنەکانی تری پەیوەنددارەوە لەگەڵ دوا شارەزایی تایبەت و کارێک کە لەسەر بەڵگە بەند بێت. کڕۆکی ئامانجەکانی گەشەپێدانی درێژخایەن خۆی لە دەستەواژەی "نابێ کەس فەراموش بکرێت" دەبینێتەوە.
ئەمە پرەنسیپێکە کە رێنوێنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە هەموو کارەکانیدا. چوارچێوەی گشتیش بۆ کارکردنی تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە چوارچێوەی هاوکاریی درێژخایەنی گەشەپێدان بۆ ساڵی ٢٠٢5-٢٠٢9 کە ئامانجە هاوبەشەکانی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەخۆدەگرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە شێوازێکی تازەی یەکخراو کارەکانی ئەنجام دەدات بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق بۆ بەدەستهێنانی کارە سەرلیستەکانی گەشەپێدان و پابەندییە گەشەپێدانییە نێودەوڵەتییەکان بەگرتنەخۆی ئامانجەکانی گەشەپێدانی درێژخایەنیشەوە.