نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عیراق (یونامی) نێرده‌یه‌كی سیاسییه و له ساڵی ٢٠٠٣ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژماره ١٥٠٠ له‌سه‌ر داوای عیراق دامه‌زراوه و له‌وكاته‌شه‌وه له‌كاردایه و دواییش له ساڵی ٢٠٠٧ ده‌وره‌كه‌ی به‌گوێره‌ی بڕیاری ١٧٧٠ فراوان كرا.
یونامی ئه‌ركی دانی راوێژ و هاوكاریكردنی حكومه‌تی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی له چه‌ندان بواردا پێ سپێردراوه. ئه‌مه‌ش ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و گفتوگۆی سیاسی گشتگر و پێشكه‌وتوو ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری نیشتمانی و ئاسانكاریكردن بۆ گفتوگۆی هه‌رێمی له‌نێوان عیراق و دراوسێكانیدا و گه‌شه‌دان به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و چاكسازی یاسایی و دادی.
هه‌روه‌ها ئهرهكهپێسپێردراو(ماندێت)هكه داوای ئه‌وه له یونامی ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هاوبهشكارانی له حكومه‌تی عیراق و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ماهه‌نگی بكات بۆ هه‌وڵه‌كانی مرۆیی و گه‌شه‌پێدانی ئاژانس و سندووق و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژێر سه‌ركردایه‌تیی جێگری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری مرۆیی و گه‌شه‌پێدان كه ئه‌و هه‌رخۆشی هه‌ماهه‌نگسازی نشینگه و مرۆییه له عیراق. هه‌رچه‌نده یونامی خۆی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و مرۆیی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ناكات به‌ڵام له گرنگیی زۆری هاوكاریكردنی هاوبهشكاری و هاوكاریی ته‌كنیكیی نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌ر ٢٠ ئاژانس و سندووق و به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌و وڵاتن تێده‌گات.
یونامی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن دوو جێگره‌وه هاوكاری ده‌كرێت كه یه‌كێكیان بۆ چاودێریكردنی كاروباری سیاسی و مافی مرۆڤه و ئه‌وی تریشیان بۆ كاروباری مرۆیی و گه‌شه‌پێدانه و له هه‌مانكاتیشدا كاری هه‌ماهه‌نگسازیی نشینگه ومرۆییش له عیراق جێبه‌جێ ده‌كات.
نێرده‌كه له‌لایه‌ن به‌شی كاروباری سیاسیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئیداره ده‌درێت و له‌لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاشتیپارێزی و به‌شی هاوكاریی مه‌یدانیشه‌وه پشتگیری لێ ده‌كرێت.