بڕيارى ٢٦٣١ (٢٠٢٢)
لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە لە دانیشتنی ژماره ٩٠٤٣ له ٢٦ى ئايارى ٢٠٢٢ دا په‌سندی کردووە
بە گەڕانەوە بۆ بڕیارە پەیوەنددارەکانی پێشووتری سەبارەت بە عێراق بە بڕیاری ژمارە ٢٥٧٦ (٢٠٢١)
١٥٠٠ (٢٠٠٣) و ١٥٤٦ (٢٠٠٤) و ١٥٥٧ (٢٠٠٤) و ١٦١٩ (٢٠٠٥) و ١٧٠٠ (٢٠٠٦) و ١٧٧٠ (٢٠٠٧) و ١٨٣٠ ( ٢٠٠٨) و ١٨٨٣ (٢٠٠٩) و ١٩٣٦ (٢٠١٠) و ٢٠٠١ ( ٢٠١١) و ٢٠٦١ ( ٢٠١٢) و ٢١١٠ (٢٠١٣) و ٢١٦٩ (٢٠١٤) و ٢٢٣٣ ( ٢٠١٥) و ٢٢٩٩ (٢٠١٦) و ٢٣٧٩ ( ٢٠١٧) و ٢٤٢١ (٢٠١٨) و ٢٥٢٢ (٢٠٢٠) و بە جەختکردنەوە لەسەر بڕیاری ژمارە ٢١٠٧ (٢٠١٣) سەبارەت بە رەوشی نێوان عێراق و کوێت و هەروەها ئەو بڕگانه‌ى کە لە بڕیاری ژمارە ٢٣٦٧ی ساڵی ٢٠١٧دا هاتوون،
و بە دووپاتکردنەوەی سەربەخۆیی و سەروەری و یەکێتی خاکی عێراق و بە جەختکردنەوەى لەسەر گرینگیی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئارامیی بۆ خەڵکی عێراق و ناوچەکە و کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی بەتایبەتیش لەبەر رۆشنایی سەرکەوتنی عێراق بەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا و هاندانی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی بۆ زیادکردنی پشتگیرییەکانی بۆ عێراق لەمبارەوە،
بە پشتگیریکردنی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لەکاتی هەوڵدانیدا بۆ دابینکردنی سەقامگیری بەگرتنەخۆی شەڕی ئێستای دژی داعش و تیرۆر و ئەلقاعیدە و دەستوپێوەندەکانیان و هەروەها لە کاتی هەوڵەکانیدا بۆ بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیرکردن و ئاشتەواییدا بەگرتنەخۆی دابینکردنی داوایەکانی عێراقییەکان بە ژن و منداڵان و پەککەوتە و خەڵکی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکانيشه‌وه و بە هەستکردن بە هەڕەشەی پارچە نەتەقیوەكان و دەسخۆشیکردن لە هەوڵەکان بو پاککردنەوەی ناوچەکان لەم تەقەمەنییانە و بە ستایشکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان له‌مجۆره ته‌قه‌مه‌نييانه،
به به‌توندى ئيدانه‌كردنى هه‌وڵى كوشتنى غافڵگيرانه دژى سه‌رۆك وه‌زيران، مسته‌فا كازيمى، له ٧ى تشرينى دووه‌مى ٢٠٢١دا،
به وه‌بيرهێنانه‌وه‌ى ئه‌ركى حكومه‌تى خانه‌خوێ به گوێره‌ى رێككه‌وتنامه‌ى ڤێننا له ١٩٦٣ سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه ديپلۆماتييه‌كان و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنى ڤێننا سه‌باره‌ت به كونسوله‌كان كه هه‌موو رێكارێك بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی باره‌گا ديپلۆماتييه‌كان و كونسولخانه‌كان له‌هه‌ر په‌لامار و وێرانكارى و يان شكاندنى شكۆ و هەروەها بیانپارێزێت لە هەر بێزارکردنێك یان لەکەدارکردنی شکۆی ئەو نوێنەرایەتییانە.
به ستايشكردنى حكومه‌تى عيراق و كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢١،
به داواكردن بۆ به خێرايى پێكهێنانى حكومه‌تى تازه بۆ كردنه سه‌رليستى گه‌ياندنى خزمه‌ته‌كان بۆ خه‌ڵكى عيراق وه‌ك له نێوان چه‌ندين شتى تردا چاكسازيى ئابوورى و هه‌ماهه‌نگيي هه‌رێمى و سه‌قامگيركردن و گه‌شه‌پێدان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ؛
به تێبينيكردنى گرينگيى ئه‌وه‌ى كه پێويسته حكومه‌تى عيراق به زوويى ده‌ست به چاكسازيى ريشه‌يى بكات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارييه ره‌وايه‌كان له چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى و گه‌ياندنى خزمه‌تى بنه‌ڕه‌تى و جۆراوجۆركردنى ئابوورى و باشكردنى فه‌رمانڕه‌وايى و به‌هێزكردنى داموده‌زگايه‌كانى ده‌وڵه‌ت و و داننان به هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عيراق بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه و هه‌روها داواكردن له داموده‌زگا ده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ دووچه‌ندانه‌كردنى هه‌وڵه‌كانيان بۆ لێپيێچينه‌وه له ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كانى وه‌ك كوشتن و برينداركردنى سه‌خت و رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنى خۆپيشانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان و پاراستن و رێزگرتن له مافى ئازاديى بيروڕا،
به تێبينيكردنى ويستي عيراق بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره ناوخۆييه‌كان و ئاواره عيراقييه‌كانى سوريا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆيان يانيش جێنشينكرديان له شوێنى تر‌ى عيراق و به‌جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرينگيى چاره‌سه‌رى شكۆمه‌ندانه و درێژخايه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاره‌زوومه‌ندانه،
به داننان به گرينگيى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ياساى كچ و ژنى رزگاربووى ئێزيدى و هه‌روه‌ها په‌لكێشكردنى تاوانبارانى توندوتيژى له‌سه‌ر بنه‌ماى جێنده‌رى و تاوانى سێكسى له‌كاتى شه‌ڕدا بۆ به‌رده‌م دادگا له‌گه‌ڵ دابينكردنى خزمه‌تى ته‌ندروستيى ده‌روونى بۆ قوربانيان و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ڕێوشوێنى ساڕێژكردنه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه‌ى كه له ياسايه‌كه‌دا هاتوون و هه‌روەها داواكردن له حكومه‌تى عيراق كه خزمه‌ته‌كانى به هه‌موو قوربانيان بگه‌يه‌نێت،
به ده‌ربڕينى نيگه‌رانى سه‌باره‌ت به كاريگه‌رييه‌كانى په‌تاى كۆڕۆنا له عيراق و هه‌روه‌ها به وه‌بيرهێنانه‌وه‌ى بڕيارى ژماره ٢٥٦٥ (٢٠٢١) و به‌جه‌ختكردنه‌وه جارێكى تر له‌سه‌ر دابينكرنى يه‌كسانانه‌ى پێكوته (ڤاكسين)ى و چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامدانى پشكنين،
به داواكردن له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌توندى مانه‌وه‌يان له پشتگيريكرنى عيراق له رووى مرۆيى و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌وڵه‌كانى گه‌شه‌پێدان هه‌روه‌ها چاودێريكردنى حكومه‌تى عيراق له‌وكاته‌ى كه له ئه‌ركى خۆىدايه بۆ گه‌ياندنى خزمه‌ته مرۆييه‌كان،
يه‌كه‌م: بڕیاريدا بە درێژکردنەوەی ئەرکی پێسپێردراو (ماندێت)ی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) تا ٣١ى ئايارى ٢٠٢٣.
دووه‌م: زیاتر بڕیار دەدات کە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هەڵده‌ستێت بە:
ا- فه‌راهه‌مكرنى پشتگيرى و راوێژ و هاوكارى بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكى عيراق بۆ به‌وه‌پێشبردنى گفتوگۆى سياسيى گشتگر و ئاشته‌وايى له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى و كۆمه‌ڵگايى به خستنه‌گه‌ڵى به‌شدارييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و به‌شداريى ته‌واو و يه‌كسانانه و شايستانه‌ى ژنان،
ب- هاوكارى و راوێژ و پشتگيرى زياتر بۆ :
- بۆ حكومه‌تى عيراق و كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داموده‌زگايه‌كانى تر له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانيش بۆ به‌هێزكردنى پرۆسه و ئاماده‌كاريى هه‌ڵبژاردن به‌گرتنه‌خۆى له‌رێگه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى ته‌كنيكى و ئاماده‌كردنى راپۆرتى تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن وه‌ك به‌شێك له پێشكه‌شكردنى راپۆرتى ده‌ورى بۆ سكرتێرى گشتي،
- حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە پێداچوونەوەی دەستوور و جێبەجێکردنی بڕگەکانی و هەروەها گەشەپێدانی پرۆسەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کێشە لەسەرە ناوخۆییەکان کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە قبووڵبکرێت.
- حکومەتی عێراق سەبارەت بە پێشڤەچوون لە چاکسازیی ئاسایشی بەگرتنەخۆی سەرلیستکردنی پلاندانان و پارە تەرخانکردن و جێبەجێکردنی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی کۆنتڕۆلی دەوڵەت و بەرنامەی یەکخستنەوە بۆ ئەندامانی پێشووی گرووپە چەکدارەکان و گەر بشگونجێت بە هەماهەنگی لەگەڵ قەوارە فرەڕەگەزەکان.
- حکومەتی عێراق سەبارەت بە ئاسانکاریکردن بۆگفتوگۆی نیشتمانی و هاوکاری بەگرتنەخۆی لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بە ئاسایشی سنوور و وزە و ئاسایش و بازرگانی و ژینگە و ئاو و کاریگەری نەرێنیی گۆڕانکاریی ژینگەیی و به‌تايبه‌تيش ئه‌وانه‌ى كه ده‌بنه مايه‌ى به‌بيانبوون و وشكه‌ساڵى و بووژانه‌وه و ژێرخان و تەندروستیی گشتی و پەناهەندە.
ج- په‌ره‌پێدان و پشتگيريكردن و ئاسانكاريكردنی هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عيراق:
- هەماهەنگیکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریی مرۆیی و هاوکاریی ته‌ندروستى بە تایبەتیش بۆ بەهاناوەچوونی تووشبووانی پەتای کۆڤید-١٩ و راده‌ستكردنى خزمه‌ته مرۆييه‌كان به دامودەزگا حکومییەکان؛
- گه‌رانه‌وه‌ى شكۆمه‌ندانه و رێك‌وپێك و ئاره‌زوومه‌ندانه يان ئاوێته‌كردنه‌وه‌ى ناوخۆيى گه‌ربگونجێت بۆ په‌ناهنده و ئاواره ناوخۆييه‌كان به‌گرتنه‌خۆى له‌رێگه‌ى هه‌وڵه‌كانى تيمى وڵاتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ له‌كاتى خۆي‌دا به‌رده‌ستخستنى يارمه‌تيى ياسايى و ديكۆمێنه‌ته مه‌ده‌نييه‌كان بۆ ئاواره ناوخۆييه‌كان و هه‌روه‌ها ئاواره عيراقييه‌كانى نيشته‌جێى سوريا به‌گرتنه‌خۆى ئه‌وانه‌ى گيانيان له مه‌ترسيدايه به‌تايبه‌تى ئه‌و منداڵانه‌ى كه به‌ڵگه‌ى له‌دايكبوون يان ديكۆمێنتى تر‌ى ياساييان نييه؛
- هەماهەنگی و جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانەی کە دەبنە مایەی باشکردنی توانای عێراق لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاریی کاریگەر و بنەڕەت بەگرتنەخۆی پەروەردە و خزمەتی تەندروستی بۆ خەڵک و درێژەدان بە پشتگیرییەکان بۆ هەماهەنگیی کۆمەکبەخشە هەرێمی و جیهانییەکانی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی پێویست و بەرنامە کۆمەکییەکان لەڕێگەی بەدواداچوونی کاریگەرییانە بۆ بەڵێنە جیهانییەکان؛
- عێراق و بانکی نێودەوڵەتی و سندوقى دراوی نێوده‌ڵه‌تى و هەوڵەکانی تر سەبارەت بە چاکسازیی ئابوری و تواناسازی و مەرجداركردنى گەشەپێدانی درێژخایەن و بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوە بەو ناوچانەشەوە کە زەبری تیرۆریان بەرکەوتووە لەڕێگەی هەماهەنگیکردن لەگەڵ رێکخراوە هەرێمی و نیشتمانییەکانه‌وه و گەر بشگونجێت لەگەڵ کۆمەکبەخشان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و دامودەزگا جیهانییەکانی تردا.
- بەشدارییەکانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەند و بەرنامەکان بۆ ئەو ئامانجانەی کە لە بڕیارەکەدا هاتوون لەژێر سەرکردایەتیی یەکگرتووانەی سکرتێری گشتیدا و لە ڕێگەی جێگرەکەیەوە لە عێراق کە ئەویش لەلایەن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتییەوە یارمەتی دەدرێت.
د – په‌ره‌دان به لێپێچینەوە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و چاکسازیی یاسایی و دادوەری بەڵام بە ڕێزگرتنی تەواو لە سەروەریی عێراق لەپێناو بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و باشکردنی حوکمڕانی لەگەڵ پشتگیریکردنى تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ گەشەپێدانی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش (یونیتاد) کە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ی ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە؛
هـ- ئاوڕدانەوە لە پرسی جێندەر بە درێژایی ئەرکەکەی بۆ ڕاوێژ پێدان و یارمەتیدانی حکومەتی عێراق بۆ دڵنیابوون لە بەشداریی و نوێنەرایەتیی یەکسانانە و شایستەی ژنان لە هەموو بوارەکانی بڕیارداندا بەگرتنەخۆی له سياقى پرۆسه‌ى هەڵبژاردن و پێكهێنانى حكومه‌ت و بەهێزکردنی ئابووريى ژن لەڕێگەی جێبەجێکردنی پلانی کاری نیشتمانی و به‌ياننامه‌ى هاوبه‌شى كۆتايى سه‌باره‌ت به پێشپێگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه بۆ توندوتيژى په‌يوه‌ست به شه‌ڕه‌وه بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە ١٣٢٥ی ساڵی ٢٠٠٠ و بڕیارە پەیوەندارەکانی تره‌وە؛
و- بەهەند وەرگرتنی گرینگیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە قوربانىی به‌ركه‌وته‌ى شەڕی چەکدارین و هەروەها هاندانی حکومەتی عێراق و تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ برەودانى زیاتر بە پاراستنی منداڵان بەگرتنەخۆی تێکەڵکردنەوەی منداڵان بەگوێرەی یاسا بەرکارە نیشتمانییەکانی عێراق و پابەندییەکانی لەم بوارەدا و هەروەها پشتگیری‌کردن لە جێبەجێکردنی دەرەنجامەکانی گرووپی کارکردن لەسەر منداڵانی بەرکەوتەی شەڕی چەکداری؛
ز- پشتگيريكردنى چالاكانه‌ى هه‌ردوو حكومه‌تى عيراق و هه‌ريمى كوردستان بۆ به‌يه‌كه‌وه كاركردن و به‌شداربوون له گفتوگۆى بنياتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵپه‌ساردراوه‌كان به‌شێوه‌يه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى عيراقدا گونجاو بێت به‌تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ بڕگه‌كانى په‌يوه‌ست به ئاسايش و رێكخستنى بودجه و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و گازى عيراق له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌تنانه‌ى كه ئێستا له ئارادان به رێككه‌تنى ساڵى ٢٠٢٠ى شه‌نگاليشه‌وه؛
سێيه‌م: دان بەوەدا دەنێت کە سەلامەتیی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان کارێکی بنەڕەتييە بۆ یونامی بۆ ئەوەی بتوانێت کارەکانی بەسوودی خەڵکی عێراق ئەنجام بدات و هەروەها داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکات بۆ درێژەدان بە دابینکردنی ئاسایش و هاوکاریی لۆژیستی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا؛
چواره‌م: نيازى خۆى ده‌خاته‌ڕوو بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌ركه پێسپێرادراو (ماندێت) و هه‌روه‌ها پێدانی ڕاپۆرتی وەرزی له ٣١ى ئايارى ٢٠٢٣ يان زووتر گه‌ر له‌لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه داوا بكرێت؛
پێنجه‌م: داوا له سكرتێرى گشتى ده‌كات هەموو چوار مانگ جارێك ڕاپۆرت بە ئه‌نجومه‌نى ئاسايش بدات سه‌باره‌ت به جێبەجێکردنی ئه‌رك و به‌رپرسيارێتییە‌كانى يونامى؛
شه‌شه‌م: بڕيار ده‌دات كه به بابه‌ته‌کەوه په‌يوه‌ست بێت.