هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عیراق ٢٠٢٤
پەڕەى ڕاستی #١ | هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پەڕەى ڕاستی #٢ | کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
پەڕەى ڕاستی #٣ | ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)
پەڕەى ڕاستی #٤ | کۆڤید-19
پەڕەى ڕاستی #٥ | سکاڵا و تیاهەڵچوونەوە
پەڕەى ڕاستی #٦ | کۆتای ئافرەتان
پەڕەى ڕاستی #٧ | سکاڵا و تانەی ڕۆژی دەنگدان
پەڕەى ڕاستی #٨ | چاودێرانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان
پەڕەى ڕاستی #٩ | بەشداریکردنی ئاوارە نێوخۆییەکان
ڤيديۆ
ههڵبژاردنى عيراق | ئۆكتۆبهرى 2021
ئەمڕۆ ، سەدان کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەموو پارێزگاکانی سەرتاسەری عێراق بڵاوبوونەوە. ئەمە ، لە ئێستادا گەورەترین نێردەی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەسەر تاسەری جیهان. بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان شانازی بە پشتگیریکردنی عێراقیەکان دەکات کەوا دەنگ دەدەن . #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
عێراق لە ٨ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەتی ئەنجامدا
نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەوێ ئامادە بوو. #بۆ_عێراق_دەنگ_دەدەین
دەشنێ مورادی ، هونەرمەندی شاری هەولێر باسی گرنگی دەنگدان دەکات #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
سەیری دەشنێ موراد @Dashni Morad ، هونەرمەندی دانیشتووی هەولێر بکە کە باسی ئەوە دەکات بۆچی دەنگدان گرنگە و بۆچی پێویستە ئافرەتان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی عیراقدا بکەن. #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
چالاکوان و ڕاهێنەر ڕێڤان ئەلتەمیمی عێراقیەکان هاندەدات
چالاکوان و ڕاهێنەر ڕێڤان ئەلتەمیمی عێراقیەکان هاندەدات #بۆ_عێراق_دهنگدهدهين بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری
چاڵاکوان و بلۆگەری دانیشتووی موسڵ لە میانەی هاندانی هاوڕێ عیراقییەکانی بۆ دەنگدان
سەیری چاڵاکوان و بلۆگەری دانیشتووی موسڵ، ساکر ئەلزەکەریا، بکە لە میانەی هاندانی هاوڕێ عیراقییەکانی بۆ دەنگدان #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
#بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین | لە نوێترین ڤیدیۆماندا ببینە چۆن کار لەگەڵ کۆمەڵەی نابیستانی عیراقی دەکرێت
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە خۆگەیاندن بە دەنگدەرە عیراقییەکان لە سەرانسەی وڵاتدا، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو کەسێك دەبێ ئامڕازی پێویستی لەبەردەست بێت بۆ دەنگدان لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمدا. لە نوێترین ڤیدیۆماندا ببینە چۆن کار لەگەڵ کۆمەڵەی نابیستانی عیراقی دەکرێت. #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سێیەم تاقیکردنەوەی دەنگدانی ئەنجامدا
بە نزیکبونەوەی خێرای هەڵبژاردنەکانی عیراق، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، خاتو ئینگیبۆرگ سۆلڕون گیشلادۆتیر،گرنگیی تاقیکردنەوەکان شیدەکاتەوە و چۆنیەتی یارمەتیدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ڕۆژی هەڵبژاردن بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت. #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
عیراق | کارتی دەنگدانی ئەلیکترۆنی
لە هەر هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدا، متمانە و شەفافیەت کلیلی سەرکەوتنن. لە نوێترین ڤیدیۆماندا، دەتوانی ببینی کە چی دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کارتی دەنگدان نەبێتە بەشێك لە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ۱۰ی تشرینی یەکەمی عیراقدا عیراق #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدین
پهيامێك لهلايهن خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بۆ دەنگدەرە عیراقییەکان
خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بۆ دەنگدەرە عیراقییەکان: "لەسەر سندوقی دەنگدان، تۆ دەرفەتێکت لەبەردەستە بۆ ئەوەی دەنگت ببیسترێت... ئەمە وڵاتی تۆیە. داهاتووی تۆ.دەنگی تۆ. وابکە بەهای هەبێت. #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
عێراق | #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
بە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەم، عیراقییەکان دەربارەی ئەو بابەتانە دەدوێن کە گرنگترینن بۆیان و چۆن دەنگدان دەرفەتی ئەوەیان پێدەدات کە ببیسترێن. #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
عێراق | #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
هەڵبژاردنی عێراق زیاتر باوەڕپێکراو دەبێت گەر چەندی بکرێت عێراقییەکان بە رێژەیەکی زۆرتر بەشداری بکەن. ئەمە توێژی نابیسا (کەڕ) یش دەگرێتەوە هەر بۆیە یونامی دامەزراندنی وەرگێڕێکی زمانی جەستەی واژۆ کردووە بۆ هاوکاریکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ فراوانکردنی خۆگەیاندنە خەڵک.
هەموو عێراقییەکان پێویستە زانیاری ئەوەیان هەبێت
#بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
نەتەوە یەکگرتووەکان بە شانازییەوە پاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان شانازی دەکات بە هاوکاریکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەر لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە بوارەکانی وەک : تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی هەڵبژاردن و دیزاینکردنی پسوولەی دەنگدان و چاپکردنی و پێدانی ڕاوێژ سەبارەت بە کۆڤید-١٩ و پلاندانانی رێوشوێنی ئاسایش و پرۆسەی دامەزراندن و راهێنانی کارمەندانی دەنگدان. زانیاری زیاتر لە ڤیدیۆ تازەکەمان بەردەستە! #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
ئەم پارچە ڤیدیۆ نوێیە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) ئامادەکراوە و بەووردی باس لە جیاوازییەکانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٨ دەکات.
#بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
ههواڵ و چيرۆك
یونامی: چەند دانیشتنێکی ڕێنماکاری بۆ کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو
کەینێ و لەکوێ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت؟
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وا دانراوه کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەرتاسەری عێراقدا ئەنجام بدرێت.
کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران؟
ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣٢٩ کورسی پێک دێت
٣٢٠ کورسی بەگوێرەی سیستەمە تازەکەی هەڵبژاردن بەسەر پارێزگایەکانی عێراق لەڕێگەی ٨٣ بازنەی هەڵبژاردنەوە دابەش دەکرێت.
ئەو ٩ کورسییەش کە دەمێنێتەوە بەم شێوەی خوارەوە دابەش دەکرێت:
- کریستیانەکان ٥ کورسی (بۆ بەغدا و دهۆک و هەولێر و نەینەوا و کەرکووک).
- کورسییەک بۆ ئێزیدییەکان لە نەینەوا.
- کورسییەک بۆ سابیئە مەنداییەکان.
- کورسییەک بۆ پێکهاتەی شەبەک.
- کورسییەک بۆ کوردی فەیلی لە واست.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان؟
تاکە دەزگایە کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسییەکان لە عێراقدا.
بەگوێرەی دەستووری عێراق دامەزراوە.
لە "دەستەی کۆمیساران" و "ئیدارەی هەڵبژاردن" پێکهاتووە
کاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان؟
بەرپرسە لە دانان و جێبەجێکردنی رێکار و رێوشوێن و سیاسەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسییەکان لە عێراقدا.
بەرپرسە لە راگەیاندن و ئەنجامدان و چاودێریکردنی هەڵبژاردن و راپرسییە فیدڕالی و لۆکاڵییەکان.
پەرەدان بە کەلتوری هەڵبژاردن و وشیاریی دەنگدەران و جێبەجێکردنە دیموکراسییەکان.
رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان چيه ؟
- بۆ پێشکەشکردنی راوێژ و هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەسەر پلاندانان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد کە هەم لەلایەن عێراقییەکان خۆیانەوە بەڕێوەبچێت و هەمیش هەر بۆ ئەوان بێت.
- بۆ پێدانی زانیاری و وشیارکردنەوەی دەنگدەری عێراقی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و چالاکییە پەیوەنددارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
- بۆ هاوکاریکردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی کە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەکە لە رۆژی هەڵبژاردندا هاتوون.
- بۆ چاودێریکردن لە رۆژی هەڵبژاردندا.
کێ دەتوانێت دەنگ بدات؟
دەنگدەر پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت :
- هاوڵاتی عێراقی بێت.
- لەڕووی یاساییەوە شیاو بێت.
- لانیکەم ١٨ ساڵی تەواو کردبێت.
- ناوی لە لیستی دەنگدەراندا هەبێت.
سیستەمی هەڵبژاردن لە عێراقدا چۆنه؟
- لە عێراق "سیستەمی دەنگی نەگوێزراوە" پەیڕەو دەکرێت.
- هەر دەنگدەرێک تەنها بۆ یەک پاڵێوراو دەنگ دەدات.
- لە کورسییەک زیاتر لە هەر بازنەیەکدا هەیە.
- ئەو پاڵێوراوەی کە زۆرترین دەنگ دەهێنێت دەبێتە براوە.
نوێنەرایەتیی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا؟
بەگوێرەی دەستووری عێراق، لەسەدا ٢٥ی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ژنان تەرخان کراوە.
لەهەر یەکێک لەو ٨٣ بازنەیەدا یەک کورسی بۆ پاڵێوراوی مێیینە دانراوه.
ئەمە کەمترین ڕێژەیە چونکە دەکرێت پاڵێوراوی زیاتری مێیینە هەڵبژێردرێت .
ژمارەی پاڵێوراوەکان؟
- ٣٢٤٩ بەربژێرن ( لە ١٥ی مانگی ئابەوە)
- لەو ژمارەیە ٩٥١ ژنن (لەسەدا ٢٩ی تێکڕای لیستەکە)
پێوەرەکانی خۆپاڵاوتن؟
پاڵێوراو پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت:
- دەنگدەرێکی تۆمار کراو بێت.
- هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی یان هاوتایەکەی بێت.
- دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت کە خۆی تێدا پاڵاوتووە.
- لیستێکی پشتیوانیی ٥٠٠ دەنگدەری تۆمارکراو پێشکەش بکات لە هەمان ئەو بازنەیەی کە خۆی لێ پاڵاوتووە.
- تەمەنی لە ٢٨ کەمتر نەبێت.
- نابێت داواکراوی یاسای لێپێچینەوە و دادپەروەری بێت.
- نابێت لە تاوان و کاری بێڕەوشتییەوە گلابێت.
- نابێت لەکاتی خۆپاڵاوتن ئەندامی هێزی چەکدار یان دەزگای ئاسایش یان نە پێشتر و نە ئێستا ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بێت