٢٤ی ئادار، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و یونامی بەسەرکەوتوویی کۆتاییان هێنا بە حەوت سەکۆیکاری سەرباسانە دەربارەی چەند بوارێکی تەکنیکی هەڵبژاردن وەکو هۆشیاری گشتی و یاسایی و کاروبارەکانی هەڵبژاردن و دابینکردن و کاری لۆجیستی و تەکنۆلۆژیای زانیاری و رێکارەکان و ئاسایشی هەڵبژاردن. بەشداربووان لە ئۆفیسەکانی بارەگانی سەرەکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و لە نووسینگەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانەوە بەشێوەیەکی تێروتەسەل چاڵاکی و ئاڵنگاری و وانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ٢٠٢١یان تاوتوێکرد و پێداچوونەوەیان بۆ کردن و هەروەها ڕەزامەندییاندا لەسەر ڕاسپاردەکان بۆ باشترکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی عیراق. پوختەی هەموو گفتوگۆکان و دەرەنجامەکان کۆدەکرێنەوە و لە میانەی سەکۆیکارێکی گشتی دەربارەی وانەکان دەخرێنەڕوو کە بڕیارە لە ٢٧ تا ٣٠ ئادار بەرێوەبچێت بە بەشداریی گەورە بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و یونامی.
وێنهكان