قەوارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ عيراق

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
ڕێکخراوی خۆراک و كشتوکاڵ یەکێکە لە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سەرپەرشتی هەوڵە جیهانییەکانی لەناوبردنی هەژاری دەکات. ئامانجمان دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە بۆ هەمووان بۆ دڵنیابوون لەوەی خۆراکی باشی ئاستبەرز دەگاتە هەموو خەڵک لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی چالاک و تەندروست.
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
ئەرکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار بریتییە لە پەرەپێدانی دادوەریی کۆمەڵایەتی و هەروەها ئەو یاسا مرۆڤی و کارانەی کە لەسەر ئاستی جیهان دانیان پێدا نراوە و کارکردن بۆ ئەو ئەرکەی کە بۆی دامەزراوە لەوەی کە دادوەری بەردی بناغەی ئاشتی سەرتاپاگیر و درێژخایەنە.
IMF
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ریکخراوێکە کە لە ١٨٩ ولات پێکهاتووە و کاردەکات بۆ هاریکاری دراوی جیهانی و سەقامگیری دارایی و ئاسانکاری بازرگانی نێودەوڵەتی و پەرە بە زیادکردنی دامەزراندن و بووژانەوەی ئابوری درێژخایەن و کەمکردنەوەی هەژاری لە سەرانسەری جیهاندا دەدات.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە ساڵی ١٩٥١ەوە دامەزراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕێکخراوەکانی ناو حکومەت لە بواری کۆچ و هەروەها بۆ کارکردنی لەنزیکەوەش لەگەڵ هاوبەشکارە حکومی و ناحکومییەکاندا.
بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى
ئەرکی ئەم بنکەیە بەهێزکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و گشتگیرانەی چالاکییە ئابورییەکانە و هەروەها بەشداربوونیشە لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام. ئەم بنکەیە هەروەها کار بۆ دروستکردنی کاریگەریی بازرگانیش دەکات.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگسازیی كاروباره‌ مرۆییه‌كان
ئەم نووسینگەیە لەگەڵ هاوبەشکارەکانی بەشداری دەکات لە بەهاناوەچوونی کاریگەرییانەی مرۆیی لەڕێگەی هەماهەنگی و داکۆکیکردن و سیاسەت و بەڕێوەبردنی زانیاری و ئامراز و خزمەتەکانی دابینکردنی دارایی مرۆییەوە.
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
ئەرکی ئەم نووسینگەیە کارکردنە بۆ پاراستنی هەموو مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو خەڵک و یارمەتیدان لەسەر بەتواناکردنی خەڵک لەسەر تێگەیشتن لە مافەکانیان و هاوکاریکردنی ئەوانەش کە لە ڕێزگرتنی ئەم مافانە بەرپرسن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو مافانە هەر هەموویان جێبەجێ کراون.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه
ئەم "بەرنامە" یە دەسەڵاتی پێشەنگی ژینگەیی جیهانییە لە داڕشتنی کارنامەی ژینگەیی و پەرەدان بە جێبەجێکردنی لایەنی ژینگەیی گەشەپێدانی بەردەوام لەناو سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
UN ESCWA
کۆمسیۆنی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژئاوای ئاسیا چوارچێوەیەک دادەریژێت بۆ دروستکردن و تێکهەڵکێشانی سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکان بۆ وڵاتانی ئەندام و سەکۆیەکە بۆ کۆنگرە و هەماهەنگی و ماڵێکە بۆ شارەزایی و زانیاری و هەروەها چاودێرێکی زانیاریشە.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
هابیتات بەرنامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە کار بۆ بەدەستهێنانی ئایندەیەکی باشتری شارنشینی دەکات . ئەرکەکەشی بریتییە لە دابینکردنی نشینگەی مرۆیی کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە لەگەڵ کارکردنیش بۆ فەراهەمکردنی پەناگەی تەواو بۆ هەمووان.
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
ئەم رێکخراوە کار بۆ دابینکردنی یەکسانیی جێندەری و بەتواناکردنی ژنان دەکات. هەروەها ئەم رێکخراوە، وەک پێشەنگی جیهانی بۆ کچان و ژنان، بۆ خێراکردنی پێشڤەچوون لە دابینکردنی پێویستییەکانی کچان و ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا دامەزراوە.
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
یونامی نێردەیەکی سیاسییە و ئەرکە پێسپێردراو (ماندێت)ەکەشی پیشکەشکردنی راوێژە بۆ حکومەتی عێراق بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگی نیشتمانی و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاسانکاریکردن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە ناوچەکە بۆ گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و چاکسازیی یاسایی و دادوەری.
UNCTAD
کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتوەکان دەربارەی بازرگانی و پەرەپێدان ئەنجوومەنێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە بەرپرسیارێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ کاروباری ئابوری و پەرەپێدانی درێژخایەندا هەیە بە جەختکردنەوە لەسەر لایەنی بازرگانی و دارایی و وەبەرهێنان و تەکنۆلۆژیا. یارمەتی وڵاتە هەژارەکان دەدات بۆ بەشداریکردنێکی دادپەروە
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
ئەم بەرنامەیە، کە لە نزیکەی ١٧٠ وڵات و ناوچەدا هەیە، شانبەشانی پاراستنی گۆی زەوی کار بۆ بنبڕکردنی هەژاریش دەکات. ئێمە یارمەتی وڵاتان دەدەین لەسەر دروستکردنی سیاسەت و بەهرە و هاوبەشکاریی و دامودەزگای بەهێز بۆ درێژەدان بە پێشکەوتنەکانیان.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
ئەرکی یونیسکۆ بەشداریکردنە لە دروستکردنی ئاشتی و بنبڕکردنی هەژاری و گەشەپێدانی درێژخایەن و گفتوگۆی نێوان کەلتورەکان لەڕێگەی پەروەردە و زانست و کەلتوور و پەیوەندییەکان و زانیارییەوە.
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
ئەمە ئاژانسێکی تەندروستیی سێکسی و وەچەخستنەوەیە. ئەرکی ئێمە دروستکردنی جیهانێکە کە تێیدا هەموو دووگیانییەک ویستراوە و هەموو منداڵبوونێک سەلامەتە و توانای هەر گەنجێکیش گەشەی پێدراوە.
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
ئەم کۆمیساریایە ئاژانسێکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری پەنابەران و کاریش بۆ ڕزگارکردنی ژیانەکان و پاراستنی مافەکان و دروستکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکان و خەڵکی بێ دەوڵەت دەکات.
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
یونیسێف لە زیاتر لە ١٩٠ وڵات و ناوچەدا کار دەکات بۆ رزگارکردنی ژیانی منداڵان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەروەها یارمەتیدانیشیان لەسەر گەشەپێدانی توانا و بەهرەکانیان هەر لەسەرەتای منداڵییەوە تا دەگاتە قۆناغی هەرزەکاری. ئێمە هەرگیز واز ناهێنین.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی
تایبەتمەندیی ئەم ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەشەپێدانی پیشەسازییە لەپێناو بنبڕکردنی هەژاری و جیهانگەراییەکی گشتگیر و پاراستنی بەردەوامی ژینگەش.
تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش
یونیتاد میکانیزمێکی سەربەخۆ و بێلایەنی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەرکی پشتگیریکردنی هەوڵە ناوخۆییەکانی پێسپێردراوە بۆ بەتاوانبار ناساندنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەڕێگەی کۆکردنەوە و پاراستن و هەڵگرتنی بەڵگەکانەوە لەسەر ئەو کارانەی کە ڕەنگە بچنە خانەی ت
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
ئەم ڕێکخراوە کار دەکات بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانی مین و پاشماوەی تەقەمەنیی شەڕ و کەرەستەکانی تەقینەوە. ئەم ڕێکخراوە هەروەها کار بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی دەکات بۆ کاری مینی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرپەرشتیکردنی بەهاناوەچوون لەسەر ئاستی وڵات و پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی ستاندەر و سیاسەت و شێوازەکان.
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
ئەرکی ئەم نووسینگە جیهانییە، کە لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا لەڕێگەی تۆڕێک لە نووسینگەی مەیدانییەکانییەوە بوونی هەیە، کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر و تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان
ئەرکی ئێمە یارمەتیدانی خەڵکە لەسەر دروستکردنی ژیانێکی باشتر و هەروەها یارمەتیدانی وڵاتانیش بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام.
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
رێکخراوێکی مرۆیی پێشەنگە لە رزگارکردنی ژیان و دابینکردنی یارمەتیی خۆراکی لە دۆخە تەنگەتاوییەکاندا بە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگایەکاندا لەپێناو باشکردنی خۆراکپێدان و بەدەستهێنانی بووژانەوە و بەرگریدا.
World Bank
بە ئەندامیتی ١٨٩ وڵات و کارمەندانی لە ١٧٠ وڵاتی جیاواز و بوونی نووسینگە لە ١٣٠ وڵات، گروپی بانکی نێودەوڵەتی کارێکی هاوبەشی جیهانیی بێ وێنەیە؛ پێنج دەزگا کار لەسەر چارەسەریی درێژخایەن دەکەن بۆ کەمکردنەوەی هەژاری و بنیادنانی خۆشگوزەرانی هاوبەش لە وڵاتە هەژارەکاندا.