نووسینگەی هەماهەنگيكارى نیشتەجێ لە عێراق
نووسینگەی هەماهەنگیکاری نیشتەجێ لە عێراق
بڕیاری ژمارە ٧٢/٢٧٩ ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە داڕشتنەوەی سیستەمی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگا بە گۆڕانکاری ڕیشەیی دەدات بۆ هاتنە پێشێی نەوەیەکی نوێ لە تیمەکانی وڵات ، کە جەخت لە بەرنامە ستراتیجیەکان دەکاتەوە لەگەڵ حکومەت بە سەرکردایەتییەکی سەربەخۆ و بێ لایەن و هەماهەنیگاری نیشتەجێش دەسەڵاتی هەبێت بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەشە پێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠٣٠ لە پێناو شکۆمەندیی و خۆشگوزەرانی و ئاشتی لەسەر هەسارەیەکی تەندروست.
نووسینگەی تێکهەڵکێشی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی ، هەماهەنگی دەکات لە ئیش و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەربارەی ئەرکی پێڕاسپێردراوی گەشە پێدان و مرۆیی و ئاوەدان کردنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کارە پێشینە ستراتیجییەکانی چوارچێوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری گەشەپێدانی بەردەوام(پێشوو تر ، چوارچێوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری گەشە پێدان) لە عێراق بۆ ماوەی نێوان (٢٠٢٠-٢٠٢٤) ، کە بگونجێت لەگەڵ پێشینە نیشتمانییەکانی عێراق و بە گوێرەی پلانی نیشتمانی گەشەپێدان و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بێت . ئەم نووسینگەیە کار ئاسانی دەکات بۆ هێنانکایە و جێبەجێکردنی میکانیزمەکان کە بەشداریکردنی تەواوی هەموو ئەندامەکان لە ڕاوێژ و گفتوگۆکانی تیمی وڵات کردەکانی بڕیار دەرکردن و ئاشنابوون لە میانەی زانیاری گؤڕینەوە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک مسۆگەر دەکات .
نووسینگەی هەماهەنگیکاری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی بەرپرسیارەتی هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی ، ئەم ئەرکە سەرەکیانەی خوارەوە جێبەجێ دەکات :
- پلاندانانی ستراتیجی
- هاوبەشیکاریی و داراییکردنی گەشەپێدان
- بەڕێوەبردنی داتا و ئەنجامەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکان
- پەیوەندیکردن و هۆشیاری
ئێستا ، پێنج کارمەندی سەرەکی لە نووسینگەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی کاردەکەن ، کە هەوڵ دەدەن بۆ پتەوکردنی گونجاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان و باشترکردنی کاریگەریی تەواوی بەرنامەکان بۆ وەدئهێنانی باشترینی ئەنجامەکان .
- براین ماو ك سەرۆکی تیم و گەورە بەرپرسی گەشەپێدان
- ئێرینا بێرنابیۆ ، بەرپرسی دارایی هاوبەشیکاری و گەشەپێدان
- زەینەب ساڵح ، بەرپرسی پەیوەندییەکان
- ئەحمەد شاکر ،بەڕیوەبردنی داتاکان و هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتەکان
- مەیسەم بەرەقدار ، یریدەدەری کارگێڕی