بەغدا، ۱ی تشرینی یەکەم ۲۰۲۱- ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)٫ خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، سەردانی بەسڕە و ناسڕیە دەکات.
لە میانەی سەردانەکەی بۆ باشوری عیراق، بەڕێزیان پلانی هەیە چاوی بکەوێت بە ژمارەیەك لە کەسایەتی عیراقی لە کاربەدەستانی حکومی و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی. مەبەست لە سەردانەکەیان بریتیە لە گوێگرتن لە بیروڕای دەنگدەران سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتوو و ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی هاریکاریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەلایە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەمان شێوە جەخت لەسەر گرنگیی دەنگدان دەکاتەوە، چونکە هەر دەنگێک ئەگەر نەدرێت لەوانەیە بڕوات بۆ لایەنی بەرامبەر.