لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی باشوری عیراق دەکات بۆ تاوتوێکردنی گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ۱۰ ی ۱۰

٠١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

بەغدا، ۱ی تشرینی یەکەم ۲۰۲۱- ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)٫ خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، سەردانی بەسڕە و ناسڕیە دەکات.

لە میانەی سەردانەکەی بۆ باشوری عیراق، بەڕێزیان پلانی هەیە چاوی بکەوێت بە ژمارەیەك لە کەسایەتی عیراقی  لە کاربەدەستانی حکومی و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی. مەبەست لە سەردانەکەیان بریتیە لە گوێگرتن لە بیروڕای دەنگدەران سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتوو و ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی هاریکاریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەلایە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەمان شێوە جەخت لەسەر گرنگیی دەنگدان دەکاتەوە، چونکە هەر دەنگێک ئەگەر نەدرێت لەوانەیە بڕوات بۆ لایەنی بەرامبەر.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت