ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
16

ئاشتى و دادوه‌رى و داموده‌زگاى به‌هێز

ئاشتى و دادوه‌رى و داموده‌زگاى به‌هێز

برەو دان بە جڤاکە دادخواز و ئاشتیخواز و گشتگیرەکان

ململانێ و نەبوونى ئاسایش و سستى و لاوازی  دامەزراوەکان  و گەیشتنى کەم و زۆر سنووربەند بە دادپەروەرى بە هەڕەشەیەکى گەورەى بەردەم گەشەپێدانێکى بەردەوام و دوورمەودا دادەندرێن.

ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى جەنگ و چەساندنەوە و ململانێیەکانەوە هەڵاتوون و ئاوارە بوون، لە ساڵى 2018 دا لە 70 ملیۆن کەس تێپەڕى کردبوو، ئەمەیش بەرزترین ئاستە کەوا  کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران  (UNHCR) ماوەى حەفتا ساڵە تۆمارى کردبێت.

نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵى 2019 دا، لە 47 دەوڵەتدا بەدواى 357 تاوانى کوشتن و 30 حاڵەتى ڕفاندنى زۆرەملێیانەى ئەو کەسانەدا چووە کەوا داکۆکى لە مافەکانى مرۆڤ دەکەن، بێگومان هەندێک لەو ژمارە ڕفێندراوانەش ڕۆژنامەنووس و کەسانى سەندیکاییش بوون.

هەروەها نزیکەى یەک منداڵى لەدایکبوو لە کۆى چوار منداڵى خوار تەمەن پێنج ساڵى لە سەرانسەرى جیهاندا، بە شێوەیەکى ڕەسمى تۆمار ناکرێن، ئەمەیش منداڵان لە سەلماندنى ئەو شوناسنامە یەکلاکەرەوە یاساییە بێبەش دەکات و دەبێتە بەربەست لەبەردەم پاراستنى مافەکانیان و گەیشتن بە دادپەروەرى و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان.

کاردانەوە لەهەنبەر کۆڤید-19

مافەکانى مرۆڤ بۆ پێکهێنانى کاردانەوەى هەنبەر پەتایەکە بابەتێکی سەرەکییە. لە میانى ڕێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ لە کاتى ئەم قەیرانەدا، چارەسەرى کاراتر و سەرانسەریتر بۆ دۆخە لەناکاوە هەنووکەییەکانی ئەمڕۆ و  بۆژانەوە لە ئایندەدا، دەدۆزینەوە و بنیاد دەنێین.

مافەکانى مرۆڤ، خەڵک دەخاتە بازنە و چەقى گرنگیپێدانى خۆیەوە. هەروەها ئەو کاردانەوانەى پێکیان دەهێنێت و ڕێزگرتنیش لە مافەکانى مرۆڤ، دەبنە هۆى هاتنەکایەى چەند دەرئەنجامێکى باشتر بۆ زاڵبوون بەسەر پەتایەکە و دەستەبەرکردنى چاودێریی تەندروستی بۆ هەمووان و پاراستنى شکۆی مرۆڤایەتى.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان حکوومەتەکانى هان داوە کە لەهەنبەر کۆڤید – 19  شەفاف بن و کاردانەوەیان هەبێت و و دەستبەرى ئەوەش بکەن کە هەر ڕێکارێکى کتوپڕ، یاسایی  و گونجاو و پێویست و دوور لە هەڵاواردن بێت. هەروەها گوتى:" باشترین کاردانەوە ئەوەیە کە بەشێوەیەکى گونجاو کاردانەوەى لەهەنبەر هەڕەشە یەکسەرەکاندا هەبێت و ملکەچى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ و سەروەریی یاسا بێت."

هەروەها بۆ جەختکردنەوە لەسەر " جەنگە ڕاستەقینەکەدا"، ئەوا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیریش داواى وەستاندنێکى جیهانیانەى جەنگى کرد، ئەو داوایەش لە بانگەوازێکدا بوو کە لایەنە شەڕکەرەکانى سەرانسەرى جیهان هان دەدات بۆ پاڵپشتیکردن و خۆئامادەکردن بۆ جەنگێکى بەهێزترى دژ بە پەتاى کۆڤید- 19، چەکەکانیان فڕێ بدەن.

لەمبارەیەوە، زیاتر لە 2 ملیۆن کەس وەک پاڵپشتیکردنى بانگەوازەکەى سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنى شەڕوشۆڕەکان، لەمیانى تۆڕى ئینتەرنێتەوە واژۆیان لەسەر عەرزوحاڵێک کرد، تۆش دەتوانیت هەر لێرە واژۆى لەسەر بکەیت.

هەروەها نێردەکانى ئاشتی پارێزی  سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانى خۆیان بەردەوامن، لە هەمان کاتیشدا یارمەتیی وڵاتانیش دەدەن بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى ڤایرۆسى کۆرۆنا ببنەوە، لەمەیشدا چوار ئامانجى سەرەکییان ڕەچاو کردووە: پاراستنى کارمەندانى نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستەبەرکردنى توانایان بۆ بەردەوامبوون لە کردە ڕووگیرەکاندا  و یارمەتیدان لە سنووربەندکردن و کەمکردنەوەى ئاستى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە و دڵنیابوونەوە لەوەى کارمەندانى نەتەوە یەکگرتووەکان گوێزەرەوەى پەتایەکە نین و  پاڵپشتیکردنى دەسەڵاتە نیشتمانییەکان لە کاردانەوەیان لە هەنبەر کۆڤید- 19 و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنى ئەرکە پێڕاسپێردراوە سەرەکییەکانیان.

کۆسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بۆ کاروباری پەنابەران بۆ پاراستنى پەنابەران و  ئاوارەکان، پاڵپشتیی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و ئاو و ئاوەڕۆى دروست و پاکوخاوێنیی کەسیی کردووە ، ئەمەیش بە کارکردن بووە لەگەڵ حکوومەتەکان بۆ ئەوەى پلانەکانى ئامادەکردن و کاردانەوە ئەو کەسانەش بگرێتە خۆ کەوا بەهۆى کۆڤید -19 ناچارکراون ڕابکەن.

قەوارەکان

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Save the Children
Direct implementation
MoLSA
MoI
CSO
Mercy hands
IRC
SWEDO
Permanent Committee of Ministry of Interior
Women empowerment Department

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

OHCHR-Iraq
UNHCR
Netherlands
Canada
Japan
Germany
Finland
Adaptation Fund
US
US OFDA

کارەکانمان لە SDG 16 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: