كهمكردنى نايهكسانى
کەمکردنەوەی نایەکسانییەکان و دڵنیابوون لەوەی کە هیچ کەسێک بەجێنەماوە ، بەشێکی دانەبڕاوە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام. نایەکسانیەکان لە ناوخۆی وڵاتان و لە نێوانیشیاندا هۆکارێکی بەردەوامی نیگەرانییەکانە. سەرەڕای بوونی چەند ئاماژەیەکی ئەرێنی بە ئاراستەی کەمکردنەوەی نایەکسانی لە چەند ڕەهەندێکدا ، وەک کەمکردنەوەی نایەکسانی ڕێژەیی داهات لە چەند وڵاتێکدا و کەمکردنەوەی باری بازرگانی جیاکاری کە بە قازنجی وڵاتانی کەم دەرامەت دەشکێتەوە ، بەڵام نایەکسانی هێشتا هەر بەردەوامە.
پەتای کۆڤید- ١٩ نایەکسانی قوڵتر کردەوە و کاریگەری زیاتری بەسەر کۆمەڵگا هەژارو لاوازەکان جێهێشت . ئەم پەتایە تیشکی خستە سەر نایەکسانی ئابوریی و تۆڕە لەرزۆکەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کە کۆمەڵگە لاوازەکان بە ڕووی بەرکەوتنی قەیرانەکان جێدەهێڵن . لە هەمان کاتیشدا نایەکسانییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییەکان بوونەتە هۆی قەبەکردنی کاریگەرییەکانی پەتاکە.
لە بواری ئابوریدا ، پەتای کۆڤید-١٩ بووە هۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی بێکاری لە جیهان و بە شێوەیەکی بەرچاویش داهاتی کرێکاران کەمی کرد . لە هەموو بوارێکدا، لە تەندروستییەوە بۆ ئابووری، لە ئاسایشەوە بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی، کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-19 بە سادەیی بە هۆی ڕەگەزیانەوە لەسەر ژنان و کچان زیاتر دەبن .
هەروەها لەو وڵاتانەی کە سیستەمی تەندروستییان هەرە لاوازە و ئەو وڵاتانەش کە قەیرانی مرۆییان هەیە نایەکسانییەکان بۆ توێژە لاوازەکانی دانیشتوان قوڵتر دەبێتەوە. پەنابەران و کۆچبەران و هەروەها دانیشتوانی ڕەسەن و کەسانی بەتەمەن و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و منداڵان بە شێوەیەکی تایبەت ڕووبەرووی مەترسی دابڕان لە کاروان دەبنەوە و وتاری ڕق و کینە ئامێزیش بەرامبەر چین و توێژە لاوازەکان دەبنەوە لە بەرزبوونەوەدایە.
کاردانەوە لە هەنبەر پەتاى کۆڤید-19 دا
پەتای کۆڤید-١٩ تەنها بەرەنگاری سیستەمی تەندروستی جیهانی نابێتەوە بەڵکو ڕادەی مرۆڤایەتی هاوبەشیشمان تاقی دەکاتەوە . سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوسۆزی کردنی کرد لەگەڵ هەژارترین و لاوازترینی جیهان کە پێویستییان بە پشتیوانیی بەپەلە هەیە لە وەڵامدانەوەی خراپترین قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بە درێژایی چەندین نەوە.
سکرتێری گشتی وتی "ئێستا کاتی ئەوەیە پابەندی بەڵێنەکانمان بین و نەهێڵین کەس لە کاروان دا نەبڕێ" بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خەڵک لە هەموو شوێنێک دەستی دەگات بە خزمەتگوزاری سەرەکی و و پاراستنی کۆمەڵایەتی ، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پشتگیری نێودەوڵەتی لە ڕادەبەدەرو پابەندبوونی سیاسی کردووە بە پارەدان لە ڕێگەی سندوقی وەڵامدانەوە و چاکبوونەوەشەوە کە ئامانج لەم سندوقە پشتگیریکردنی وڵاتانی خاوەن داهاتی مامناوەند و چینە هەژارەکانە ئەوانەی کاریگەریی کۆمەڵایەتی و ئابوریی پەتاکەیان بە شێوەیەکی ناڕێژەیی بەردەکەوێت. هەروەها پێویستە کاتی قەیرانەکە وەک دەرفەتێک بەکار بهێنرێت بۆ وەبەرهێنان لە سیاسەتەکان و دامەزراوەکان کە دەتوانن ڕێڕەوی بابەتەکان دەربارەی نایەکسانی بگۆڕن .
بۆ سوود وەرگرتن لەو ساتانەی کە سیاسەتەکان و پێوەرە کۆمەڵایەتییەکان لەوانەیە نەرم و نیان تر بن وەک لە کاتی ئاسایی ، هەنگاوە بوێرەکان ، ئەوانەی چارەسەری جۆرەکانی نایەکسانی دەکەن کە ئەم قەیرانە پەردەی لەسەر لادا ، لەوانەیە جیهان جارێکی تر بەرەو ڕێڕەوە دروستەکەی ببات بە ئاراستەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.
بۆ زانینی زانیاری زیاتر دەربارەی ئامانجی دەیەم لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام سەردانی ئەم لینکە بکە :