ڕاپۆرتی ئەنجامی ساڵانەی عێراق 2022
تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتوو ەکان (UNCT) لە عێراق لە 23 ئاژانس و فەند و بەرنامە پێکهاتووە و لەلایەن ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری کاری مرۆییەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە نو ێنەری دیاریکراوی سکرتێری گشتییە بۆ ئۆپەراسیۆنی گەشەپێدان لە عێراق .
تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشک دەخاتەسەر بەدەستهێنانی پابەندبوونی عێراق بە ئەجێندای 2030 و ئامانجەکانی گەشەپێدانی دوورمەودا لەڕێگەی دابینکردنی کاری پشتبەستوو بە بەڵگە و پسپۆڕیی تایبەت.
بنەمای خێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە "نابێت کەس بەجێبهێڵرێت،" کە ئەمەش ڕێبەریی هەموو کارەکانی دەکات لە عێراق، لەڕێی پاڵپشتیی گونجاو بۆ ئەو دانیشتووانەی کە لە لاوازترین پێگەدان و بەرزیان کەوتووترین و پەراوێزخراوترینن.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشێوەیەکی یەکگرتوو هەماهەنگی دەکات بۆ هاوکاریکردنی حکومەت لە بەدەستهێ نانی کارە لەپێشینەکانی گەشەپێدانی نیشتیمانی و پابەندبوونی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، وەکو ئامانجەکانی گەشەپێدانی دوورمەودا (SDGs.)
چوارچێوەی هاریکاریی گەشەپێدانی دوورمەودای نەتەوە یەکگرتووەکان (2024 - 2020) کورتەی ئامانجە سەرەکییە بڵاوکراوە کانی گەشەپێدانی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەخاتەڕوو.