ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
4

په‌روه‌رده‌ى باش

مسۆگه‌ركردنى په‌ره‌وه‌رده‌ى باش و گشتگر بۆ هه‌مووان و به‌هێزكردنى هه‌لى فێربوون به‌ درێژايى ژيان

بێگومان پەروەدە و خوێندن دەبێتە مایەی بەگەڕخستنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و هەر وەک چۆن کلیلی نەهێشتنی هەژاریشە. لە دەیەی رابردوودا پێشڤەچوونی گەورە بۆ گەشەپێدانی بەردەستبوونی پەروەردە و رێژەی چوونە قوتابخانە لەسەر هەموو ئاستەکاندا بەتایبەتی بۆ کچان هاتە ئاراوە. بەڵام هێشتاش نزیکەی ٢٦٠ ملیۆن لە ساڵی ٢٠١٨ نەچوونەتە قوتابخانە کە دەکاتە نزیکەی پێنجیەکی دانیشتووانی گۆی زەوی. هەروەها نیوەی منداڵان و مێردمنداڵان لەسەرتاسەری جیهاندا کەمترین ستانداردیان لە خوێندنەوە و ماتماتیک بۆ دابین نەکراوە.

لە ساڵی ٢٠٢٠ پەتای کۆڤید-١٩ لەسەرتاسەری جیهاندا بڵاو بوویەوە و زۆربەی وڵاتانی ناچار کرد بە داخستنی قوتابخانە کە کاری لە لەسەدا ٩١ی قوتابیان کرد لە تەواوی جیهاندا. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ یشدا نزیکەی ١,٦ ملیار منداڵ و گەنج لە ئامادەبوونی پۆلی قوتابخانە بێبەش بوون و نزیکەی ٣٨٩ ملیۆن منداڵیش کە پشتیان بە ژەمە خۆراکی قوتابخانە بەستبوو ناچار بوون بەدوای سەرچاوەی تردا بگەڕێن بۆ خۆراکی رۆژانە.

پێشتر هەرگیز وا ڕووی نەداوە کە ئەم ژمارە زۆرەی منداڵان لە چوونی قوتابخانە و خوێندن و ژیان ئاوا بێبەش بن بەتایبەتی خەڵکی بێدەرەتان و پەراوێزخراو. شایانی باسە کە ئەم پەتایە جیهانییە ئاسەواری نەرێنیی زیاتری بەدواوەیە کە ڕەنگە ئەو دەستکەوتانەی کە پێشتر بە ماندووبوونی زۆر بۆ باشکردنی پەروەردە و خوێندن بەدی هاتوون بخاتە مەترسییەوە.

 

بەهاناوەچوونی کۆڤید-١٩

لە هەوڵێکیش بۆ بەهێزکردنی هاوئاهەنگی جیهانی و دڵنیابوون لەوەی کە پرۆسەی پەروەردە و خوێندن هەرگیز ناوەستێت، یونیسکۆ بەهاناوەچوونەکەی لەڕێگەی کۆمەڵێک دەستپێشخەرییەوە زیاد دەکات بۆ چاودێریکردنی داخستنی قوتابخانە لەسەر ئاستی نیشتمانی و خۆجێیەتی. لە ئاداری ٢٠٢٠دا، یونیسکۆ هەروەها بۆ پاراستنی خۆشگوزەرانی منداڵان و دڵنیابوون لەوەی کە خوێندنیان بۆ دابینکراوە، "هاوپەیمانی جیهانیی خوێندن لەسەردەمی کۆڤید-١٩" ی راگەیاند کە بریتییە لە هاوبەشکارییەکی هەمەلایەنە لە نێوان خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕاگەیاندن و بەشەکانی ئای تی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. ئەمانە بەیەکەوە یارمەتی وڵاتەکان دەدەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم پەتایە و بڕینی بۆشاییەکان و ڕەخساندنی هەلی گشتگیری خوێندن و نەهێشتنی بچڕانی خوێندن بەهۆی ئەم پەتا نەگریسەوە.

ئەم هاوپەیمانییە کار دەکات بۆ:

  • یەکەم: یارمەتیدانی وڵاتان لە بەگەڕخستنی سەرچاوەکان و جێبەجێکردنی چارەسەری گونجاو لەگەڵ بارودۆخەکە بە ڕەخساندنی هەلی خوێندن لەڕێگەی هێلی ئینتەرنێتەوە بە دابینکردنی ئامێری پێویست.
  • دووەم : گەڕان بە دوای چارەسەری یەکسان و بەردەستبوونی جیهانی.
  • سێهەم : دڵنیابوون لە بەهاناوەچوونی هەماهەنگراو و پێشگرتن لە هەوڵی دووبارەبۆوە.
  • چوارەم : ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی قوتابیان بۆ قوتابخانە لەکاتی کردنەوەیاندا بە مەبەستی بەرگریکردن لە وازهێنان لە قوتابخانە.

لەلایەکی ترەوە، ڕێکخراوی یونیسێفیش کارەکانی خۆی لە ١٤٥ وڵاتی دەرامەت نزم و مامناوەنددا زیاد کردووە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتەکان و هاوبەشکارانی بواری خوێندن بۆ دروستکردنی پلان بۆ بەهاناوەچوونی خێرا و سیستەم فراوان بەگرتنەخۆی بەرنامەی خوێندنی جێگرەوە (ئەڵتەرناتیڤ) و دابینکردنی خزمەتی تەندروستیی دەروونیش.

قەوارەکان

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Ministry of health
Caritas
Human Appeal
SWEDO
Ministry of education
Direct implementation
NRC
Local contractor
MoLSA
MoP

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

Germany
Global fund
World B
GoI-DoE
ECHO
Europe Union
Japan
UNHCR
Sweden
US PRM

کارەکانمان لە SDG 4 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: