ئاوى خاوێن و پاكوخاوێنى تهندروست
ئاوی خاوێن و پاکڕاگرتنی تەندروست بۆ هەمووان دابین بکە
هەرچەندە پێشڤەچوونی بەرچاو بۆ زیاتر بەردەستبوونی ئاوی خواردنەوەی خاوێن و پاکڕاگرتنی تەندروست هاتووەتە دی بەڵام هێشتاش ملیاران کەس بەتایبەت ئی ناوچە لادێنشینیەکان لەم خزمەتە بنەڕەتییانە بێبەشن. لەسەر ئاستی جیهانیشدا، لە هەر ٣ کەسێک یەکێکیان ئاوی خواردنەوەی نییە و لەهەر ٥ کەسیش یەکێکیان کەرەسەی دەستشۆرینیان بە ئاو و سابوون نییە و زیاتر لە ٦٧٣ ملیۆنیش ئاودەستیان نییە. پەتای کۆڤید-١٩ گرینگی پاکوخاوێنی و پاکڕاگرتنی تەندروستی و بەردەستبوونی یەکسانانەی ئاوی خاوێنی دەرخستووە بۆ پێشپێگرتن و بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە. دەستشۆردن دەبێتە مایەی ڕزگاربوون. بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش، دەستشۆردن یەکێکە لە کاریگەرترین شێواز بۆ پێشپێگرتنی هەموو تووشبوونێک بە پەتای کۆڤید-١٩ ەشەوە. بەڵام بەداخەوه ملیاران خەڵک هێشتا لە ئاوی خاوێن و پاکڕاگرتنی تەندروست بێبەشن و دابینکردنی داراییش هەر ناتەواوە.
بەهاناوەچوونی کۆڤید-١٩
بەردەستبوونی ئاو و پاکڕاگرتنی تەندروست و پاکوخاوێنی کاریگەریی ئەرێنیی گەورەیان هەیە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە و پاراستنی تەندروستی و خۆشگوزەرانی ملیۆنان کەس. بەگوێرەی راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەستاندنی ئەم پەتایە بێ بەردەستبوونی ئاوی خاوێن بۆ خەڵکی کەمدەرامەت هەرگیز نایەتەدی.
کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە رەنگە لە ناوچە هەژارە لادێنشینیەکاندا کە ئاوی خاوێن بەردەست نییە لەڕادەبەدەر کوشندەتر بێت. رێکخراوی هابیتاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوبەشکارەکانیدا کار دەکات بۆ ئاسانکاریکردن لە بەردەستخستنی ئاو و دەستشۆردن لە ناوچە هەژارنشینە نافەرمییەکاندا.
یونیسێفیش بەپەلە داوای دابینکردنی دارایی دەکات بۆ هاوکاریکردنی زیاتری و کچان و کوڕان بۆ بەردەستبوونی ئاو و پاکڕاگرتنی تەندروست و کەرەسە و کەلوپەلی پاکوخاوێنی بەتایبەتیش بۆ ئەو منداڵانەی کە لە ناوچە دوورەدەستەکاندا دەژین و لە ئاوی خاوێن بێبەشن بەو پێیەی لەوێدا ئاوەکە یان چارەسەر نەکراوە و یانیش پیسە یانیش بەهۆی ئەوەی کە ئەوان بەهۆی بێ ماڵوحاڵییان یان لە شوێنە پیسەکاندا یانیش لەسەر شەقامەکان ژیان بەسەر دەبەن.
بۆ بەهاناوەچوونی پەتای کۆڤید-١٩، ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی خزمەتەکانی شۆردن دابین دەکات بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە وەک پشتگیریی بەردەوامی بۆ بەرکەوتووان و ئەوانەی لە مەترسیدان و وڵاتانی کەمتوانا و ناسەقامگیر بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی شۆردن و پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە دەزگاکانی تەندروستیدا. زیاتر بزانە سەبارەت بە بەهاناوەچوونی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشکارەکانەوە.