نووسینی: سیلیا تۆمسۆن دادسۆن / ڤیدیۆ لەلایەن سالار بریفکانی (بەشی پەیوەندییە ستراتیژیەکان و ڕاگەیاندنی یونامی)
هەولێر – ئەگەر ئاوی پیس چارەسەر بکرێت ، و لە بری تێکەڵکردنی بە ژینگە،جارێکی تر بۆ ئاودێری بەکاربهێنرێت ئەوا جڤاکەکان دەتوانن ئاوی سازگار بپارێزن و باشتریش سەرچاوەکانی ئاو وەکو سەرچاوەیەکی بەهادار بەڕێوە ببەن بۆ ئاودێری دانەوێڵە و چارەسەرکردنی پیس بوونی ئاو.
خاتوو شەیما فەرامەرز ، بەڕێوەبەری ئاو و ئاودێری لە ڕێکخراوی هەسار وتی " لە سەرەتای ئەمساڵدا، ڕێکخراوی هەسار پڕۆژەیەکی چارەسەرکردنی ئاوی پیسی جێبەجێ کرد بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی پیس لە ڕێگەی یەکەیەکی چارەسەرەوە کە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 300 مەتر سێجا ئاوی هەیە لە ڕۆژێکدا کە لە ئێستادا 300.0000 دار بەڕوو لە هەولێر ئاو دەدات.
ئەم کردارە جڤاکییە، کە بە هاوبەشی لەلایەن یونیسێف و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی هەسارەوە جێبەجێکراوە، لە کاتێکدا دێت کە عێراق هەنگاوی کەشوهەوا ئامێز دەگرێتەبەر بۆ زاڵبوون بەسەر کورتهێنانەکانی لە بەدیهێنانی شەشەمین ئامانجی گەشەپیدانی بەردەوام "ئاوى خاوێن و پاكوخاوێنىی تهندروست بۆ ههمووان بە هاتنی ساڵی 2030 " چونکە لە ئێستادا پێنجەمین وڵاتە کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ئالنگارییەکانی کەشوهەوا و ئاو لە جیهاندا هەیە.
بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ئاو گرنگە بۆ گەشەپێدان و مافێکی مرۆیی بنەرەتییشە بۆ هەمووان ، خاتوو فەرامەرز لە چاوپێکەوتنێکدا ڕوونیکردەوە کە شێوازە نێوخۆییەکان و کەم تێچووەکان ئەوانەی جڤاکەکان دەتوانن پەیڕەوی بکەن بۆ ئاودێریی و پاراستنی ئاو زۆر گرنگ و ستراتیجین بۆ عێراق بۆ چارەسەری کێشە و ئالنگارییەکانی ئاو .
بۆ کۆتایهێنانێکی درێژخایەن بەم کێشانە ، یەکێک لەو هەنگاوانەی کە پێویستە بیگرینەبەر لەوانەیە وەبەرهێنان بێت لە پڕۆژە کەم تێچوو و کەم تێکچووەکان کە دەتوانرێت لە لایەن جڤاکەکانەوە جێبەجێبکرێن و دەبنە هۆی کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر ئاو و پێچەوانە کردنەوەی بە بیانبوون و لەناوچوونی دارستانەکان ئەمەش بۆ ژیانێکی تەندروست لە ئێستا و هەروەها بۆ نەوەکانی ئایندە.