ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
13

كار بۆ كه‌شوهه‌وا

گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى به‌په‌له‌ بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ى گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌وا

بە پەلە ڕێوشوێن گرتنە بەر  بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و کاریگەرییەکانی  

ساڵى 2019، دووەم گەرمترین ساڵ و کۆتایی بەرزترین دەیە بوو (2010-2019) کە لە ڕووى گەرمییەوە، گەرمترین ئاستى تۆمارکرد. چونکە ئاستى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن و غازە گەرمهێنەرەکانى دیکەى ڕووپۆشى زەوى لە ساڵى 2019 دا، ژمارەى پێوانەییان تۆمار کرد.

گۆڕانى کەشوهەوا و ژینگە کاریگەریی بەسەر وڵاتانى سەرجەم کیشوەرەکاندا دەبێت. ئابوورییە نیشتمانییەکان پەک دەخات و کاریگەریی بەسەر ژیانەوە دەبێت، جۆرەکانى سەقا دەگۆڕێن و ئاستى ئاوى ڕووبارەکان بەرز دەبنەوە و ڕووداوە ژینگەیی و سەقاییەکان توندوتیژ دەبن.

 هەرچەندە پێشبینى دەکرێ لە ساڵى 2020 دا بەهۆى قەدەغەکردنى سەفەر و خابوونەوەى ئابووریى سەرچاوە گرتوو لە پەتاى کۆڤید -19 ، دەرپەڕاندن و دەرچوونى غازە گەرمەکەرەکان بە ڕێژەى 6% دابەزێ، بەڵام بەداخەوە ئەو چاکتربوونە کاتییە. گۆڕانى سەقا و کەشوهەوا نەوەستاوە. چونکە هەر لەگەڵ ئەوەى ئابووریی جیهانى لە دەست پەتاى کۆڤید-19 ڕزگارى ببێت، پێشبینى دەکرێ دەرپەڕاندن و دەرچوونى غازەکان بەرەو ئاستێکى بەرزتر بچن.

 ڕزگارکردنى گیانى مرۆڤەکان و ڕێگەکانى دەرامەت و بژێوى، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى پەتایەکە و پێشهاتە کتوپڕەکانى ژینگەیی، پێویستى بە گرتنەبەرى چەند ڕێکارێکى بەپەلە هەیە.

 ئامانجى ڕێککەوتننامەى پاریس کە لە ساڵى 2015 دا بڕیارى لەسەر درا و پەسند کرا، بریتییە لە پاڵپشتیکردن و پتەوترکردنى کاردانەوەى جیهانى لە هەنبەر مەترسیی گۆڕانى کەشوهەوا، ئەویش لە میانى پاراستنى پلەیەکى گەرمیی جیهانى کە دەبێ لە خوارەوەى دوو پلەى سەدیی بێت و لەسەرووى ئاستەکانى پێش سەردەمى پیشەسازى بێت. هەروەها ئامانجى ڕێککەوتننامەکە پتەوترکردن و پاڵپشتیکردنى تواناى وڵاتانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرى و شوێنەوارەکانى گۆڕانى کەشوهەوا لەمیانى یارمەتیدانى گونجاوى دارایی و دۆزینەوەى چوارچێوەیەکى نوێی تەکنیکى و چوارچێوەیەکى چاککراوەى کار بۆ بنیادنانى توانایەکان.

کاردانەوە لەهەنبەر کۆڤید-19 دا

لەگەڵ هەنگاونان و بزووتنەوەى وڵاتان بەرەو دووبارە بنیادنانەوەى ئابوورییەکانیان لە دواى کۆڤید- 19،  هەروەها پلانەکانى بووژاندنەوە دەتوانن ببنە ئابووریی سەدەى بیست و یەک ئەویش بە چەند ڕێگەیەکى پاکوخاوێن کە ڕەچاوى ژینگە بکات و تەندروستیی لەبەرچاو بگرێ و سەلامەتتر و گونجاوتر بێت. ئەم قەیرانەى ئێستاش دەرفەتێکە بۆ بەرپاکردنى چەند وەرچەرخانێکى بەرنامەدارى قووڵ ڕووەو ئابوورییەکى بەردەوامتر و دوورمەوداتر کە لەپێناو خەڵک و هەسارەکەماندا کار بکات.

ئەمیندارى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازى شەش ڕێکارى ئەرێنى کردووە بۆ ژینگە و کەشوهەوا کە دەکرێ حکوومەتەکان هەر لەگەڵ دەستکردن بە دووبارە بنیادنانەوەى ئابووری و جڤاکەکانیان بیانگرنە بەر:

  1. وەرچەرخانێکى ڕەچاوکارى ژینگە: دەبێ وەبەرهێنانەکان لە گشت لایەنەکانى ئابووریمان، خێرایی ببەخشنە کردەکانى نەهێشتن و لادانى کاربۆن.
  2. ئەو کار و پیشانەى ڕەچاوى ژینگە و گەشەپێدانى بەردەوام و گشتگیر دەکەن.
  3. ئابووریی ڕەچاوکارى ژینگە: وەها لە جڤاک و خەڵک بکرێت لە میانى کردەى ڕاگوزەرییەکى دادپەروەرانە بۆ هەمووان، نەرمتر و گونجاوتر بن بە شێوەیەک کە کەس لە دواى خۆى بەجێ نەهێڵێت.
  4. وەبەرهێنان لە چارەسەرە بەردەوام و دوورمەودایەکاندا: دەبێ پاڵپشتیکردنى سووتەمەنیی ژێر زەویی وەک نەوت و بەردە خەڵووزییەکان کۆتایی پێ بهێندرێ و دەبێ ئەو کەسانەى ژینگە پیس دەکەن سزاى مادی بدرێن.
  5. ڕووبەڕووبوونەوەى گشت جۆرە مەترسییەکانى کەشوهەوا.
  6. هاوکاریکردن- چونکە هیچ وڵاتێک ناتوانێ بەتەنیا پێش بکەوێ.

لەپێناو چارەسەرکردنى دۆخە کتوپڕەکانى بوارى کەشوهەوا، دەبێ ئەو پلانانە بوژانەوە ئامێزانەی  بۆ دواى پەتاى کۆرۆنا دادەندرێن، چەند وەرچەرخانێکى بەرنامەدار و سیستماتیک دنەى چەند وەرچەرخانێکى ڕێبازدارى دوورمەودا بدەن، کە دەتوانن ڕەوتى ئاستەکانى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن لە ڕووپۆشى هەواى چوار دەورى زەوى بگۆڕن.

حکوومەتەکانى سەرانسەرى جیهان لە ساڵەکانى دواییدا کات و هەوڵێکى زۆریان بۆ دانانى چەند پلانێک خەرج کردووە کەوا ئامانجیان نەخشەکێشانە بۆ ئایندەیەکى سەلامەتتر و بەردەوامتر و دوورمەوداتر بۆ هاووڵاتیانیان. ڕەچاوکردنیان لە ئێستەدا، وەک بەشێک لە پلانەکانى بووژاندنەوە دەکرێ لە دووبارە بنیادنانەوە و دەربازبوون لە قەیرانە هەنووکەییەکەدا یارمەتیی جیهان بدات.

قەوارەکان

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Direct implementation
Ministry of Construction, Housing and Public Municipalities
Ministry of Municipalities and tourism
Ministry of Planning
Ministry of Agriculture
Ministry of health

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

ECHO
Germany-KFW
to be allocated
SIDA
RBAS
GEF
IOM Development Fund
The United Nations Development Programme
USAID

کارەکانمان لە SDG 13 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: