خزمەتگوزاریی سەرپەرشتییە
لە ستراتیژەوە بەرەو واقیع : لێکۆڵینەوە کەیسێک لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق
ستراتیژیی ژینگەی کردەکانی ئاشتیی سەر بە بەشی پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنەکان (DOS)، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (UNAMI) نمونەیەکی چاکە لە جێبەجێکردن . پاڵپشت بە خۆتەرخانکردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (UNAMI) بۆ پاراستنی ژینگە و لێهاتوویی کارپێکردن و بە پشتگیریی ناوەندی خزمەتگوزاریی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNGSC)، نێردەکە پێشکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت لە گواستنەوە بۆ وزەی نوێبووەوە، هاوکات تێچوونەکان کەم دەکاتەوە و بەشداری لە میراتێکی ئەرێنی دەکات.
لە میانەی دانانی سیستەمی وزە - نوێ بووەوەکان کە چەندین سەرچاوەی وزە تێکەڵ دەکات، یونامی دەتوانێت ساڵانە 5 گێگاوات وزەی پاک بەرهەم بهێنێت ئەمەش نزیکەی نیوەی بەکارهێنانی وزە ساڵانەیەتی و پاشەکەوتکردنی نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار ساڵانەشی لێدەکەوەێتەوە .سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر پشتبەستنی یونامی بە سەرچاوە تەقلیدییەکانی وزە کەم دەکاتەوە و توانای وزە - نوێ بووەوەکان لە ناوچەکەدا دەردەخات. بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای تۆڕە بچووکەکان(مایکرۆگرید) ، یونامی ئامادەکاریی دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆکردنی وزە کە لە کۆتاییدا بۆ چارەسەرکردنی ئامادەیە چارەسەری عەمبارکردنی وزە دابمەزرێنێت کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی بەسەرچوونی مۆلیدەی دیزل (لە ئێستادا، مۆلیدەی دیزل وەک سەرچاوەی دووەمی وزەی یەدەگ دەمێنێتەوە و پاتریش وەک یەدەگی یەکەم. ئەم ڕێوشوێنانە تەواوکەری هەوڵەکانی بەڕێوەبردنی وزەی بەردەوامی یونامین ، لە ڕێگای باشترکردنی بەکارهێنانی وزە لە هەموو دامەزراوەکاندا ، هەروەها پەسەندکردنی کردارەکانی کاریگەری وزە و برەودان بە کەلتووری هۆشیاری ژینگەیی لە نێو کارمەنداندا. هەروەهائەم پرۆگرامە توانای زیادەڕەوی وزەی هەیە بۆ ناو تۆڕی ناوخۆیی. هەروەهائەم لە توانای دایە وزەی زیادە بنێرێتە ناو تۆڕی ناوخۆیی. ئامانجی ئەم بۆچوونە پێشکەوتووانە بەهێزکردنی ژێرخانی وزەی ناوخۆیی و بەجێهێشتنی میراتێکی ئەرێنی لە کۆمەڵگەی خانەخوێدا بەبێ تێچوونی زیادە. ئامانجیئەم ڕێبازە ئایندە ئامێزە بریتیە لە پتەوکردنی ژیرخانی وزەی خۆماڵی و هەروەها جێهێشتنی میراتێکی ئەرێنی لە کۆمەلگای خانەخوێدا بە بێ هەر جۆرە تێچووەیەک .
وەکو پاڵپشتییەک بۆ تێڕوانین و پابەندییەکانی یونامی بە بەردەوامی ، یەکەی پشتگیریی تەکنیکی ژینگەیی سەر بە ناوەندی خزمەتگوزاریی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ETSU)یارمەتی بەرەوپێشچوونی ئەم هەوڵانە دەدات . لەمبارەیەوە بەڕێز دێڤید ساگینادزێ ، بەرپرسی کاروباری ژینگەیی لە یونامی ڕوونی کردەوە " یونامی لە ناوچەیەک کار دەکات نیگەرانیی ژینگەیی لە ئاستێکی ترسناک دایە . بۆیە ئێمە هەنگاوی بوێرانە دەهاوێژین بۆ کەمترکردنەوەی شوێن پێی ژینگەییمان.
بەرپرسیارێتی من بریتییە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان شانبەشانی نووسینگەی بەرپرسی پالپشتی نێردە (OCMS) لەپێناو باشترکردنی ئەدای ژینگەیی نێردەکە. بەرپرسیارێتی من بریتییە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان شانبەشانی ئۆفیسی پاڵپشتی ئەرکی سەرەکی (OCMS) بۆ باشترکردنی ئەدای ژینگەیی ئەرکەکە. ئامانجی نێردەکە وەدەستهێنانی ئامانجە بەرزخوازەکانە بۆ بەشداریکردن لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام ((SDGs . ئەم ئامانجانە بریتین لە زیادکردنی پشکی وزە - نوێ بووەوەکان بۆ رێژەی 50٪ ی کۆی خواستی ئەرکەکە و گواستنەوە و هەنگاونان بەرەوە هیچ بەفیڕۆنەدانی پاشماوەکان لە زبڵخانەکان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاوی سازگار بە رێژەی 40٪.
ئەو پشتگیرییە بەهادارەی یەکەی پشتگیریی تەکنیکی ژینگەیی سەر بە ناوەندی خزمەتگوزاریی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ETSU)پێشکەشی کرد، یەکێک بوو لە هۆکارەکانی وەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە ، ئەمەش هەر لە سەرەتای قۆناغی نەخشەدانانی دامەزراندنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆردەستی پێکرد. پشتیوانییە تەکنیکییەکانی ئەوان و پێشنیارەکانیان دامەزراندنێکی پتەو و کارایان بۆ ژێرخانی بەرهەمهێنانی ووزەمان لە تیشکی خۆر مسۆگەر کرد، ئەمەش بووە هۆی باشترکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی وزە - نوێ بووەوەکان لە چوارچێوەی ئەرکەکانمان . هەروەها ئەوان بەشدارییەکی بەرچاوییان هەبوو لە بەڕێوەبردنی پاشماوە ڕەقەکان و چارەسەرکردنی ئاوی زێراب : هەڵبژاردن و بەستنی ئامێرەکان بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی پاشماوەکانی نێردەکە وایلێکردین هەنگاو بنێین بەرەو ئامانجەکانی نێردەکە کە بریتیە بەڕێوەبردنێکی بەردەوام خۆڕاگری پاشماوەکان. ڕاسپاردە و پشتیوانییەکانی ئەوان لە جێبەجێکردنی کورە جولاوە کوالیتییە بەرزەکان (MBBR) لە سیستەمەکانی چارەسەرکردنی ئاوی زێرابەکان ، برەوی بە تواناکانی ئێمەدا لە چارەسەرکردنی ئاو، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسییەکان و کاراترکردن و پابەندبوون بە پێوەرە ژینگەییەکان .
هەروەها ئەم پڕۆژەیە هاوکاری نێو ئاژانسەکانی لەگەڵ یونیسێف لەخۆ گرتووە، ئەمەش بەو پێیەیەی ڕێکخراوەکە شارەزاییەکی فراوانی هەیە لە یەکخستنی تەکنەلۆجیاکانی چارەسەرکردنی ئاوی زێراب لە نەخۆشخانەکانی عێراق . لە میانەی ئەم هاوبەشییەوە، توانیمان بەکارهێنانی ئاوی سازگار لە دامەزراوەکانی یونامی کەم بکەینەوە و سوودە ژینگەییەکانیش گەورەتر بکەین ئەویش بە دووبارە بەکارهێنانی ئاوی چارەسەرکراو لە سیستەمی ئاودێریی ئۆتۆماتیکی و خاوێنکردنەوەی پانێڵەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە تێشکی خۆر و بەرهەمهێنانی پەینی ئەندامی و پاڵپشتی پاکوخاوێنی.
بە شێوەیەکی گشتی ، ئەم هاریکارییە کاریگەرانە یارمەتی یونامی داوە هەنگاوی بەرچاو بهاوێژێت لە بەرنامەکانیدا بۆ بەرداومیی ژینگەیی و هەروەها لە بونیاتنانی تەکنیکی نایابی توانای بەشی ئەندازە لە نێردەی یونامی . ئێمە بەیەکەوە تەنها پابەندنین بە بەدیهێنانی ئامانجە ژینگەییەکانمان ، بەڵکو دەبێت ئەمە تێیپەڕێنین و پێشینەیەک دابنێین بۆ کردەی داهێنەرانە و بەردەوام خۆڕاگڕ لەگەڵ ئەرکە مەیدانییەکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان.بە پشتبەستن بە ئەزموونی یونامی و نێردەکانی تر کە ستراتیژیی ژینگەی کردەکانی ئاشتیی سەر بە بەشی پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنەکان (DOS) جێبەجێدەکەن بونیاتنانی تواناکان و گۆڕینەوەی زانیاری لە ڕێگای جڤاکەکانی کردە ژینگەییەکان. بۆ زیاتر گەڕان بەدوای ئەم سەرچاوەیە و فێربوون لە شارەزایانی بواری تەکنیکی و بەڕێوەبردن لە بارەگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و مەیدانەکان سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن : https://ungsc.org/our-networks یانیش نامە بۆ ئەم ئەمێڵە بنێرە environmental@un.org .