ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
2

قه‌ڵاچۆكردنى ته‌واوى برسييه‌تى

قه‌ڵاچۆكردنى هه‌ژارى و فره‌كردنى ئاسايشى خۆراك

دوای چەندین دەیە لە دابەزینی زۆر، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەدەست برسییەتییەوە دەناڵێنن بەگوێرەی بەربڵاویی بەدخۆراکی جارێکی تر و لە ساڵی ٢٠١٥ بەرە بەرە ڕووی لە زیادبوونە.

بەگوێرەی مەزەندەکانی ئێستاش، ٦٩٠ ملیۆن کەسی یان لەسەدا ٨,٩ برسی هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا، واتە ١٠ ملیۆن بۆ هەر ساڵێک و ٦٠ ملیۆن بۆ ٥ ساڵ.

ئێستا جیهان سەرقاڵی بنبڕکردنی تەواوەتی برسییەتییە بە هاتنی ساڵی ٢٠٣٠ و ئەگەر ئەم ئاراستانەی ئەمدواییەش درێژەیان هەبێت ئەوە ژمارەی برسییان لە ٢٠٣٠ دەگاتە ٨٤٠ ملیۆن.

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیش، ١٣٥ ملیۆن کەس بە دەست برسییەتیی سەختەوە دەناڵێنن بەهۆی شەڕ و گۆڕانکاریی ژینگەیی و قەیرانی ئابوورییەوە. پەتای کۆڤید-١٩ لە توانایدا هەیە کە ئەم ژمارە دووهەندە بکات بە دانانی ١٣٠ ملیۆنی تری سەرەڕا کە لەژێر مەترسیی برسییەتیی زۆر سەختدا دەبن بە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠. بەو پێیەی کە چارەکە ملیارێکی دانیشتووان لەسەر لێواری برسییەتین، کاری بەپەلە پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ دابینکردنی خۆراک و کۆمەکی مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی کە لەژێر هەڕەشەیەکی مەترسیداردان.

لەلایەکی ترەوە، گۆڕانێکی زۆر پێویستە لە خۆراکی جیهانی و سیستەمی کشتوکاڵ لەوکاتەی کە ئێمە پێویستە خۆراک بۆ ٦٩٠ ملیۆن کەسی برسی دابین بکەین و لەگەڵ دابینکردنی خۆراک بۆ ٢ ملیۆن کەسی سەرەڕای تر بەهاتنی ساڵی ٢٠٥٠. زیادکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمهێنانی درێژخایەنی خۆراک شێوازی بنەڕەتین بۆ سووککردنی مەترسییەکانی برسییەتی.

 

بەهاناوەچوونی پەتای کۆڤید-١٩

هاوکارییەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، ٨٧ ملیۆن کەسی کەمدەرامەت لە سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە. شیکارییەکانیان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە لەسەر بواری ئابووری و ئاسایشی خۆراک کاریگەریی دژواری ئەم پەتایە لەسەر چینی هەرە هەژار دەردەخات. لەبەر رۆشنایی کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە لەسەر خۆراک و کەرتی کشتوکاڵ رێوشوێنی بەپەلە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی که بەرهەمهێنانی خۆراک بێ وەستان درێژەی دەبێت لەپێناو سووککردنی مەترسییە سەختەکانی ئەم پەتایە لەسەر تەواوی دانیشتوان بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت. ئەم ڕێکخراوە بەمەبەستی ئاوڕدانەوە لەم هەڕەشە و مەترسییانە، داوا لە وڵاتان دەکات بۆ:-

  • دابینکردنی بەپەلەی پێویستیەکانی خۆراک بۆ خەڵکی کەم دەرامەت.
  • برەودان بە بەرنامەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
  • درێژەدان بە بازرگانیی خۆراک.
  • درێژەدان بە دابینکردنی ناوخۆیی خۆراک.
  • هاوکاریکردنی جوتیاری کەمتوانا بۆ گەشەدان بە بەرهەمهێنانی خۆراک.

 

پلانی بەهاناوەچوونی جیهانیی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو هەنگاوانە دەخاتەڕوو بۆ ئەوانەی کە شەڕی ئەم پەتایە دەکەن لە وڵاتە هەژارەکاندا لەگەڵ ئاوڕدانەوە لە پێویستییەکانی ئەو خەڵکە هەرە کەمدەرامەتانەی کە رووبەڕووی ناجێگیریی خۆراک بوونەتەوە.

قەوارەکان

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Direct implementation
World Vision
Reach
Ministry of health
WHO
Caritas
OXFAM
Samaritans Purse
Sulaimaniyah University
RIRP

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

FAO-Fund
Multilateral Donor
Europe Union
Canada
Japan
US PRM
Global fund
ECHO
WHO Internal Fund
Ministry of Education-Iraq

کارەکانمان لە SDG 2 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: