ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
15

ژيان له‌ وشكانيدا

پاراستنى سيسته‌مى ئيكۆكۆژىى وشكانى و قه‌ڵاچۆكردنى به‌بيابانبوون و وه‌ستاندنى تێكچوونى زه‌وى و له‌ده‌ستدانى هه‌مه‌جۆرى

بەرێوەبردنی دوورمەودا و بەردەوامی دارستانەکان و بەرەنگاربوونەوەى بەبیابانبوون و وەستاندنى تێکچوونى زەوییەکان پێچەوانەکردنەوەی پێشگرتن لە لەدستدانی  فرەچەشنى

سرووشت بۆ مانەوەمان زۆر گرنگە: چونکە سرووشت ئۆکسجینمان بۆ دەستەبەر دەکات، هەروەها جۆرەکانى سەقا و کەشوهەوامان بۆ ڕێک دەخات، لە بەروبوومەکانیشماندا کردەى پیتاندن بەڕێوە دەبات، هەروەها خۆراک و ئالیک و ڕیشاڵەکانیش بەرهەم دەهێنێ. بەڵام سرووشت دەکەوێتە ژێر گوشارێکى زۆر و بەردەوام. چالاکییەکانى مرۆڤ نزیکەى 75%ى سەر زەویی گۆڕیوە، بەمەیش گوشارى خستووەتە سەر ژیانى وشکایی و سرووشتەوە و لە گۆشەى تەنگوتریسکى ڕووبەرى سەر هەسارەکەمانى پەستاوە.

بەپێى ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی جیهانیی ساڵى 2019ى تایبەت بە فرەچەشنى بایۆلۆژى و خزمەتگوزاریی سیستمى ئیکۆلۆژى، نزیکەى یەک ملیۆن جۆر گیاندار و گژوگیا هەڕەشەى لەنێوچوون و نەمانى یەکجارییان لێ دەکرێ، لەوانەشە زۆربەیان لە ماوەى چەند دەیەیەکدا بەتەواوى لەنێو بچن. ڕاپۆرتەکە داواى بەرپاکردنى چەند گۆڕانکارییەکى وەرچەرخێنەرى کردووە بۆ گەڕاندنەوە و پاراستنى سرووشت، ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە کە دروستیی سیستمەکانى ئیکۆلۆژى کەوا ئێمە و گشت جۆرەکانى دیکە پشتى پێ دەبەستین، زۆر خێراتر لە جاران بەرەو تێکچوون و شێوان دەچێت، ئەمەیش کاریگەریی بەسەر بنەمایەکانى ئابووریمان و ڕێگەکانى بژێوى و دەرامەتمان و جۆرى ژیانى سەرانسەرى جیهاندا دەبێت.

بەبیابانبوون و نەهێشتن و لەنێوبردنى دارستانەکان- بەهۆى چالاکییە مرۆییەکان و گۆڕانى کەشوهەواوە- لەبەردەم گەشەپێدانێکى بەردەوام و دوورمەودادا چەندان ئالنگاریی گەورە دروست دەکەن، ئەمەیش کاریگەریی بەسەر ژیان و ڕێگەکانى گوزەران و دەرامەتى ملیۆنان کەسەوە هەبووە. دارستانەکان بۆ پاراستنى ژیانى سەر زەوى زۆر گرنگن، ڕۆلێکى سەرەکیشیان لە بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوادا هەیە.

وەبەرهێنان لە گەڕاندنەوەى زەوییەکان بۆ چاکترکردنى گوزەران و دەرامەت و دانانى ئاستێک بۆ خاڵە لاوازەکان و مەترسییەکانى نێو بوارى ئابوورى، مەسەلەیەکى  زۆر گرنگە.

تەندروستیی هەسارەکەشمان لە بەدیارکەوتن و سەرهەڵدانى ئەو نەخۆشییانەدا ڕۆڵێکى گرنگى دەبێت کە سەرچاوەیان گیاندارانن، واتا ئەو نەخۆشییانەى لە گیاندارانەوە بۆ مرۆڤ  دەگوازرێنەوە. جا ئێمە بەردەوامبوونمان لە دەستدرێژیکردنە سەر سیستمە فشۆڵەکانى ئیکۆلۆژى، وا دەکەین مرۆڤ لەگەڵ ژیانى وشکاییدا لە پێوەندییەکى بەردەوامدا بێت، ئەمەیش وادەکات هۆکارەکانى نەخۆشى لە ژیانى وشکاییدا بۆ ئاژەڵ و مرۆڤیش بگوازرێنەوە و مەترسیی پەیدابوون و بڵابوونەوەى نەخۆشى زیاتر ببێت .

کاردانەوە لە هەنبەر کۆڤید-19

تەشەنەکردنى کۆڤید-19، پێویستیی مامەڵەکردن لەگەڵ  ئەو  هەڕەشانە زەق دەکاتەوە کە دووچارى سیستمە ئیکۆلۆژییەکان و ژیانى وشکایی دەبنەوە

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە لە ساڵى 2016 دا سەرنجەکانى بۆ سەر زیادبوونى ئاستى پەتاى ئاژەڵى  ڕاکێشا و وەک پرسێکى جێگەى نیگەرانى دەستنیشانى کرد. هەروەها ئاماژەى بەوە کرد کە 75 % کۆى ئەو نەخۆشییە گوزاراوانەى مرۆڤ دووچاریان دەبێت، چەند نەخۆشییەکن سەرچاوەیان گیاندار و ئاژەڵەکانن، ئەو نەخۆشییە ئاژەڵییانەش پێوەندییەکى پتەویان بە تەندروستیی سیستمە ئیکۆلۆژییەکانەوە هەیە.

ئینگەر ئاندرسۆن ، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە، گوتى:" لە میانى کۆڤید- 19، هەسارەکەمان بەهێزترین هۆشدارى داوە لەوەى کە دەبێ مرۆڤایەتى بگۆڕێ."

هەروەها بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە لە ڕاپۆرتى کار لەگەڵ ژینگەدا بۆ پاراستنى خەڵک، دەستنیشانى " چۆنییەتیی دووبارە بنیادنانەوەیەکى باشتر" دەکات لە میانى چەند زانستێکى بەهێزتر و چەند سیاسەتێک کەوا پاڵپشتیی هەسارەیەکى تەندروستتر و زۆرێک لەو وەبەرهێنانانە دەکات کەوا ڕەچاوى ژینگە دەکەن.

کاردانەوەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە، چوار بوار دەگرێتەوە:

  1. یارمەتیدانى دەوڵەتان بۆ بەڕێوەبردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پاشماوانەى بەهۆى مامەڵەکردن لەگەڵ کۆڤید- 19 دا دروست بوون.
  2. بەرپاکردنى گۆڕانکاریی وەرچەرخێنەرى سرووشت و خەڵک.
  3. کارکردن بۆ دەستەبەرکردنى ئەوەى ویستى بوژاندنەوەى ئابوورى نەرمییەک لەهەنبەر قەیرانەکانى ئایندەدا دەستەبەر بکات.
  4. نوێکردنەوەى حەوکەمەى ژینگەى جیهانى.

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگریکردن و وەستانەوە و بەرپەرچدانەوەى دۆخى تێکچوونى سیستمە ئیکۆلۆژییەکان لە سەرانسەرى جیهاندا، پێگەیەکى ئەلیکترۆنى دامەزراندووە کە بایەخ بە گەڕاندنەوەى سیستمى ئیکۆلۆژى دەدات (٢٠٢١- 2030). ئەم کاردانەوەیە کە بەشێوەیەکى جیهانییانە ڕێکخراوە و تایبەتە بە نەمان و تێکچوونى سەرچاوەکان بۆ بنیادنانى ویستێکى سیاسى و تواناى گەڕاندنەوەى پێوەندیی مرۆڤایەتى بە سرووشت. هەروەها کاردانەوەیەکى ڕاستەوخۆشە بۆ بانگەشەکردن لەپێناو زانست، هەروەک چۆن لە ڕاپۆرتى تایبەت بە گۆڕانى کەشوهەوا و زەویدا ڕوونکراوەتەوە و تیمى حکوومیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە گۆڕانى کەشوهەوا دەرى کردووە، هەروەها کاردانەوە لەهەنبەر ئەو بڕیارانەى گشت دەوڵەتانى ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەى ڕێککەوتننامەکانى ڕیۆ - تایبەت بە گۆڕانى کەشوهەوا و فرە چەشنیی بایۆلۆژى و لە چوارچێوەى ڕێککەوتننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى بەبیابانبوون- دەریان کردووە.

هەروەها چەند کاروبارێکى نوێ و بەرتەمایانەى دیکە هەن لە قۆناغى جێبەجێکردندان و تایبەتن بە چوارچێوەى جیهانى بۆ هەمەچەشنیی بایۆلۆژى دواى ساڵى 2020.

جا لەو کاتەى جیهان ڕووبەڕووى ئەم پەتایە هەنووکەییە بووەتەوە و وردە وردە لێى ڕزگار دەبێت، ئەوا بۆ پاراستنى سرووشت پێویستى بە پلانێکى بەهێز هەیە، بۆ ئەوەى سرووشتیش بتوانێ پارێزگەرى لە مرۆڤایەتى بکات.

قەوارەکان

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Ministry of Agriculture
Ministry of health
Direct implementation

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

GEF

کارەکانمان لە SDG 15 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: