ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام
3

ته‌ندروستيى باش و خۆشگوزه‌رانى

مسۆگه‌ركردنى ژيانى ته‌ندروست و گه‌شه‌پێدانى خۆشگوزه‌رانى

دابینکردنی ژیانێکی تەندروست و گەشەپێدانی خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان و لە هەموو تەمەنێکدا

لە ڕاستیدا، دابینکردنی ژیانێکی تەندروست و گەشەپێدانی خۆشگوزەرانی بۆ هەموو تەمەنەکان بۆ گەشەپێدانی درێژخایەن لەوپەڕی پێویستیدان. لە ئێستادا، جیهان رووبەڕووی قەیرانێکی تەندروستی بووەتەوە کە هەرگیز لەگەڵ هیچ قەیرانێکی تر بەراورد ناکرێت بەو پێیەی ئەم پەتایە بووەتە مایەی هێنانەکایەی کۆژانێکی سەخت و پەکخستنی ئابووریی جیهانی وێرانکردنی ژیانی ملیاران کەس لە سەرتاسەری جیهاندا.

پێش پەتایەکە، پێشڤەچوونی بەرچاو هاتبووە ئاراوە لە باشکردنی ژیانی ملیۆنان کەس. هەروەها هەنگاوی زۆر گەورە نران لە زیادکردنی پێشبینییەکانی ژیان و کەمکردنی مردنی کۆرپە بەڵام هێشتاش هەنگاوی زیاتر پێویستن بۆ بە تەواوەتی بنبڕکردنی ئەم نەخۆشییە بەربڵاوە و ئاوڕدانەوە لە چەندین گیروگرفتی تەندروستی کە لە ئایندەدا سەر هەڵدەدەن. بە جەختکردنەوەش لەسەر دابینکردنی دارایی تەواو بۆ سیستەمی تەندروستی و پاکڕاگرتن و ئاوەڕۆی تەندروستی باش و بەردەستبوونی پزیشک، پێشڤەچوون لە ڕزگارکردنی ژیانی ملیۆنان کەس بەدی دێت.

سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی وەک پەتای کۆڤید-١٩ دەبێتە مایەی دروستبوونی هەڕەشەی جیهانی و هەر بۆیەش ئامادەکاری لەوپەڕی پێویستیدا یە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان جیاوازییەکی زۆری نیشانداوە لە توانای وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە. هەروەها ئەم پەتایە ساتێکی یەکجار گرینگ نیشان دەدات بۆ ئامادەیی تەندروستی و ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە خزمەتە گشتییەکانی سەدەی ٢١دا.

 

بەهاناوەچوونی پەتای کۆڤید-١٩

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەرکردایەتی هەوڵە جیهانییەکان دەکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩.

"پلانی ئامادەکاریی بەهاناوەچوون" ی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو ڕێوشوێنە تەندروستییە گشتییانە دیاری دەکات کە وڵاتەکان پێویستە بیگرنەبەر بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم پەتایە. "تازەکردنەوەی ستراتیژ" ی نیسانی ٢٠٢٠ یش ڕێنوێنی زیاتر دەخاتەڕوو بۆ بەهاناوەچوونی پەتایەکە لەسەر ئاستی نیشتمانی و خوار نیشتمانی لەگەڵ بە زەقی دەستنیشانکردنی ئەو پشتگیرییەی کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە پێشکەشی بکات.

ئەو خەڵک و ڕێکخراوانەی کە دەیانەوێت یارمەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە پێشکەش بکەن و هاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و هاوبەشکارەکان بکەن ئەوە دەتوانن لە ڕێگەی "فەندی بەهاناوەچوونی پەتای کۆڤید-١٩" ەوە ئەم کارە ئەنجام بدەن کە ئەویش هاوکاری کارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە نەخۆشەکان چارەسەری پێویست وەردەگرن و کارکەرانی بەرەی پێشەوەی شەڕی ئەم پەتایە کەرەستە و زانیاریی پێویستیان بۆ دابینکراوە لەگەڵ خێراکردنی توێژینەوە و گەشەپێدانی پێکوتە ( ڤاکسین) بۆ هەموو ئەوانەی کە پێویستیان پێیەتی.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ هاوبەشکارەکانی ڕێنمایی و ئامۆژگاری پێشکەش دەکەن بۆ ئەو خەڵکانەی کە بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پەتایە بەتایبەتی کارکەرانی بواری تەندروستی و بەڕێوەبەرانی دامودەزگا تەندروستییەکان و ئەو خەڵکانەی کە چاودێری منداڵان دەکەن و خەڵکی پەراوێزخراو.

شایانی باسە، ئەم پەتایە لە قەیرانی ئاسایی کاریگەرترە بەو پێیەی پێویستی بە بەهاناوەچوونی تەواوی حکومەت و کۆمەڵگا هەیە کە شایستەی  قوربانی و بڕیاری شێلگیرانەی کارکەرانی بواری تەندروستی بێت.

قەوارەکان

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
WMO
رێكخراوى كه‌شوهه‌واى جيهانى

هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکان

Ministry of health
Direct implementation
Ministry of Construction, Housing and Public Municipalities
Ministry of Municipalities and tourism
WHO
Ministry of Agriculture
Ministry of Planning
Iraqi Health and Social Care Organization
AISPO International NGO
AMAR Foundation

هاوبەشیکارە وەبەرهێنەرەکان

to be allocated
Europe Union
WHO Internal Fund
DFID
The Global Fund
USAID
Japan
State of Kuwait
US PRM
ECHO

کارەکانمان لە SDG 3 پەیوەندییان بەم ئامانجە گەشەپێدانە به‌رده‌وامانه‌وه‌ هەیە: