وتاری بەڕێز غولام محەممەد ئیسحاقزای، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ و ڕێکخەری کاروباری مرۆیی لە عیراق لە ڕۆژی جیهانیی تەندروستی ٢٠٢٥دا

بەڕێز دکتۆر ساڵح حەسناوی ، وەزیری تەندروستی کۆماری عێراق،
بەڕێزان پایەداران و باڵێوزان و سەرۆکانی نێردەکان و
نوێنەرانی حکومەتی عێراق و وەزارەتە هاوبەشیکارەکان،
هاوکاران لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان،
ئامادەبووانی بەرێز ،
خۆشحاڵم بە بەشداربوونم لە گەڵ ئێوە لەم بۆنەیەی ڕۆژی جیهانیی تەندروستی، ئەمەش تەنها بۆنەیەک نیە بۆ یادکردنەوەی دامەزراندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە 1948، بەڵکو بانگەوازێکی ساڵانەشە بۆ کارکردن لە پێناو پتەوکردنی پابەندییە هاوبەشەکانمان بۆ برەودان بە تەندروستی گشتی بۆ هەمووان.
دروشمی ئەمساڵ بریتییە لە "سەرەتا باشەکان، ئایندەیەکی گەش" و گرنگیەکی تایبەتی بۆ عێراق هەیە بەو پێیەی تیشك دەخاتە سەر ئەوپەڕی گرنگیدان بە وەبەرهێنان لە بواری تەندروستی دایکان و کۆرپەکان و منداڵان وەکو بنەمایەك بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بۆ ئەو جڤاکانەی توانای بەرەنگاربووەنەوەیان هەیە.
بە درێژایی ٧٥ ساڵی ڕابردوو ، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە کاتی ئاشتی و قەیرانەکاندا لەگەڵ وڵاتان وەستاوەتەوە ، هەر لە هەماهەنگیکردنی وەڵامدانەوەکان بۆ پەتاکانی کۆلێرا و ئیبۆلا و بەم دواییەش کۆڤید-19، بە پێچکردنەوە بە هەڵمەتە نیشتمانییەکانی کوتان و بونیاتنانەوەی سیستەمە تەندروستییەکان لە ژینگە نالەبارەکان تا دەگاتە دانانی پێوەرە تەندروستییەکانی پشتبەستوو بە بەڵگەکان.
لە عێراقیش، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و دامەزراوە نیشتمانییەکان کار دەکات لە پێناو پتەوترکردنی ئامادەیی بۆ تەنگەتاوییەکان و پشتگیریی کردنی وەڵامدانەوەی پەتا و برەودان بە تەندروستی گشتی و هێنانەپێشەوەی سیسیەمی تەندروستی.
هەروەها ئەمڕۆ بۆنەیەکیشە بۆ دەربڕینی دڵخۆشی بەو پێشوەچوونە بەرچاوەی عێراق بینیویەتی بە سەرکردایەتی وەزارەتی تەندروستی و پشتگیریی هاوبەشیکارە نێودەوڵەتییەکان. ئەمانە گرنگترین دەسکەوتەکانن:
- جێبەجێکردنی قۆناغ بە قۆاغی یاسای بیمەی تەندروستی ، کە تا ءێستا نزیکەی 776.000 کەس لە خۆ دەگرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی وەدەستهێنانی گرتنە خۆی تەندروستی گشتگر؛
- فراوانکردنی ژێرخانی تەندروستی و باشترکردنی جۆریی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەسەرتاسەری وڵات؛
- جێبەجێکردنی مۆدێلی داهێندراو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارە تەندروستییەکان وەک ( ئەمبولانسە پێشکەوتووەکان و بنکەکانی تەندروستی خێزان و یەکەکانی تەندروستی خوێندنگاکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندیی عیراقە بە دادپەروەریی و گشتگیریی.
ئەم کۆششانەش بوونەتە هۆی وەدیهێنانی ئەم ئامانجە بەرچاوانەی خوارەوە:
- نزمبوونەوەی ڕێژەی مردنی دایکان بۆ 29.6 بۆ هەر 100.000 بۆ هەر لەدایکبوویەکی زیندوو
- نزمبوونەوەی ڕێژەی مردنی کۆرپە تازە لەدایک بووەکان بۆ 10.5 بۆ هەر 1.000 لەدایکبوویەکی نوێ .
- سەرباری نزمبوونەوەی ڕێژەی مردنی منداڵانی تەمەن خوار پێنج ساڵ بۆ 19.7 بۆ هەر 1.000 منداڵ .
ئەمانە تەنها ژمارە نین، بەڵکو ڕزگارکردنی چەندین گیان و پاراستنی چەندین خێزانە و هەروەها سیستەمێکی تەندروستییە لە سەر ڕێگای چاکبوونەوە هەنگاو دەنێت و توانای بەرنگاربوونەوەشی هەیە.
هەروەها دەستخۆشی لە سەرکردایەتی عیراق دەکەین لە بواری تەندروستی گشتی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییش دانی پێداناوە لە میانەی ئەم دەستکەوتانەی خوارەوە:
ڕاگەیاندنی نەمانی نەخۆشی تەراخوما لە سەرتاسەری عیراقدا.
یەکەمین وڵاتە لە جیهان کە لە دەستپێشخەری کۆتاییهێنان بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی تەواوی نیشتمانی.
وەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی دووانەیی لە بەرنامەی ڕاهێنانی مەیدانی لە زانستی پەتایەکان.
بە ناوی خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، پابەندیی پتەوەی خۆمان بۆ پشتگیریی کردنی کارنامەی تەندروستی لە عیراق دووپات دەکەینەوە ، کە بگونجێت لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و چوارچێوەی هاریکاری گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان ، کە ئێستا پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەکرێ لە لایەن حکومەتەوە.
لە کاتێکدا کە دەڕوانینە ئایندە، دەمەوێت جەخت بکەمە سەر سێ پێشینەکاری ستراتیجی هاوبەشیکردنە بەرداوەمەکەمان:
- پێدانی سەرلیستیی بە دادپەروەریی و گشتگیریی، و مسۆگەرکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشیکییەکان بۆ هەموو عێراقییەکان بە تایبەتیش ئەوانەی ناوچە دوورەکان و هەروەها ئەو ناوچانەی کاریگەریی قەیرانەکانیان بەسەرەوەیە.
- وەبەرهێنان لە هیزی کار تایبەت بە بواری تەندروستی و بەشداریکردنی جڤاکی لە ڕیگای بەهێزکردنی سەرکردایەتی نێوخۆیی و بەستنی هاوبەشیکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پتەوکردنی متمانە بە دامەزراوە گشتییەکان.
- پێکەوە گرێدانی کاری تەندروستی و کاری ژینگەیی لە ریگای بونیاتنانی سیستەمەگەلێکی تەندروستی توانای بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و بەرپەرچدانەوەی مەترسییە تەندروستییە هەڵکشاوەکانی هەبێت.
بەڕێز جەنابی وەزیر، هاوکارانی خۆشەویست
ئەمڕۆ دڵخۆشین بە دەستکەوتەکان ، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە ئێمە بە هیوایەکی مەزن بەرەو ئایندە دەڕوانین . بە ناوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تەوای ڕێز و پێزانینمان بۆ وەزارەتی تەندروستی و هەموو هاوبەشیکارە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکانمان دەردەبڕین . سەرکردایەتی ئێوە و پابەندی بوون و هاریکاریتان بنچینەن بۆ مسۆگەرکردنی لەدایکبوونی هەر کۆرپەیەک لە عیراق لە میانەی سیستەمێکی تەندروستی کە پارێزراوی دەکات و ئایندەیەکی تەندروست و پڕشنگداریشی بۆ دابین دەکات .
زۆر سوپاس