بە پاڵپشتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) ، لاوانی عێراق سێیەمین هاکاثۆنی کردەی گۆڕانی کەشوهەوای لە زانکۆی موسڵ لە پارێزگای نەینەوا ڕێکخس
بە پاڵپشتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) ، لاوانی عێراق سێیەمین هاکاثۆنی کردەی گۆڕانی کەشوهەوای لە زانکۆی موسڵ لە پارێزگای نەینەوا ڕێکخست لە 14 تا 16 ی ئەیلول ، بە بەشداری کوڕان و کچانی گەنج لە پارێزگاکانی (میسان و زیقار و نەجەف و بەغدا و نەینەوا و ئەنبار و کەرکوک و سلێمانی و دهۆک) . لە کۆی 80 پێشنیار 10 دەستپێشخەری کە لەلایەن گەنجانەوە پێشکەش کرابوون هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی بیروڕا گۆڕینەوە و گەشەپێدانی پرۆژەکان بە ڕێنمایی پسپۆرانی تایبەت.
لە دەستپێکی وتەکەیدا ، بەڕێز مانۆج ماثیۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی کاروباری سیاسی و شیکردنەوە ، پابەندبوونی نێردەی یونامی بە پشتیوانیکردنی گەنجانی عێراق دووپات کردەوە بۆ ئەوەی ببنە پاڵنەری گؤڕانکاری ئەرێنی کۆمەڵایەتیی بۆ پیادەکردنی دەستپێشخەرییەکان لە ناو جڤاکەکانیان لەوانە گۆڕانی کەشوهەوا . بەرێزیان ئامەژەشی بەوەدا کە هاکاثۆن بەشێکە لە هەوڵی فراوانتر بۆ پتەوکردنی بەشداریکردنی سیاسییانەی گەنجان.
لە سەکۆیکارەکەدا ، دە گروپی گەنج دەستپێشخەرییەکانیان سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی لە عێراق بۆ پانێڵێک لە شارەزایان پێشکەش کرد ، کە پێکهات بوو لە نوێنەرانی وەزارەتی لاوان و وەرزش و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی نەینەوا . ئەم دەستپێشخەرییانە لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا چەندین بواری لە خۆوە گرت، وەک چارەسەرکردنی ئاو و دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان و پاراستنی ژینگەیی و دووبارە بەکارهێنانەوەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و سیستەمی سارکردنەوەی دۆستی ژینگەو و کشتوکاڵی ئاویی و چاندن. لێژنەی پسپۆڕان بۆ پشتگیریکردنی جێبەجێکردنی ئەم دەستپێشخەرییانە ڕێنمایی و ئامۆژگاری کردەییان پێشکەش بە گەنجان کرد .
بەرێز دکتۆر شەهبا ئەلعەزاوی ، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری لاوان و وەرزش لە دانیشتنی کۆتاییدا و لە سەر هێڵ وتەیەکی پێشکەشکرد و ستایشی ڕۆڵی گەنجان و دەستپێشخەرییەکانیانی کرد کە هانیان دەدات بەردەوام بن لەسەر ئەم ڕێگایە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەنگاونانی زیاتر دەربارەی چۆنیەتی پشتیگیریکردنی دەستپێشخەرییە جیاوازەکان .
لەلایەکی ترەوە و لە پێناو دەستەبەرکردنی درێژخایەندا، بەشداربووانی هاکاثۆنی ساڵی رابردووش 2022 ناویان بۆ راهێنانەکان تۆمار کراون بۆ داڕشتن و جێبەجێکردنی چالاکییەکانی پێش هاکاثۆنی 2023 و هەروەها بۆ بەشداریکردن لە هاکاثۆنی ئەمساڵیشدا بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی وەک راهێنەر ئاسانکاری و پاڵپشتی بۆ بەشداربووانی هاکاثۆنی 2023 فەراهەم بکەن. دوای هاکاثۆنەکەش، یونامی هەر درێژە بە پێدانی هاوکاری و پشتگیری خۆی دەدات بۆ بەشداربووە گەنجەکان لە ڕێگەی بەشداریپێکردنیان لەگەڵ ئاژانس و فەند و بەرنامەکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان لەپێناو هاوبەشکردنی داتابێسەکانیان لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران و دامودەزگا پەیوەنددارەکانی تری حکومەت بۆ هەماهەنگی لە ئایندەدا و هەروەها لە رێگەی دامەزراندنی کەناڵی پەیوەندیشەوە لەنێوان گەنجان و سەرکردایەتی عێراقدا.